کێشەی ئەو دایکانەی کە توڕەن

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-11-23-23:07:00 - کۆدی بابەت: 10427
کێشەی ئەو دایکانەی کە توڕەن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کێشەی ئەو دایکانەی کە توڕەن (بە عەرەبی: مشاكل الأمهات العصبيات، بە ئینگلیزی: The problem with mothers who are angry)، هەموو مرۆڤەکان ڕەنگە لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا توڕە بن، دایکانیش لەمە بێ بەش نین، بەڵام جێگای نیگەرانی نییە و دەتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە.

بۆچی دایکێکی توڕەیت؟

١- نافەرمانییەکانی منداڵاکەت بە سوکایەتی دەزانیت

لەبەر هەندێک هۆکاری نالۆجیکی، دایکان نافەرمانی منداڵەکانیان بە سوکایەتی دادەنێن، بۆنموونە دەڵێن ئەم کارە بکە و ئەگەر منداڵەکە جێبەجێی نەکات، ئازار دەچێژن. کاتێک دوای ئەم بارودۆخە توڕەییەکەت زیاتر دەبێت، ساتێک بیر لە ڕیشەی ئەم توڕەییە بکەوە، ئارام بە و ئەوەت بیر بێت ڕێکخراوی و ڕاهێنان ئەنجامی دەبێت.

٢- چاوەڕوانیت زیاد لە پێویستە

قورسە ئەوە بزانیت وەکوو دایکێک چاوەڕوانی چی بیت لە منداڵەکەت، ئەگەر چاوەڕێی ئەوە لە منداڵە سێ ساڵەکەت بکەیت وەکوو منداڵێکی شەش ساڵ ڕەفتار بکات، بێگومان توڕە دەبیت.

٣- پێویستت بە وزەیە

دایک کاری زۆر ئەجام دەدات و زۆر ماندوو دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەوڵ بدات لە ڕۆژەکەدا کاتێک بە خۆی بدات، ئەگەر هەست دەکەیت دایکێکی توڕەیت، وادیارە دەبێت ماوەیەک بەتەنیا بەسەر ببەیت.

٤- فشارت لەسەرە

کاتێک فشارت لەسەرە دەبیت بە کەسێکی شڵەژاو، ڕێگایەکی بدۆزەوە کە بەشێوەیەکی تر نائومێدی و فشارەکەت خاڵی بکەیتەوە نەک توڕەیی.

چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەیی بکەن؟

١- هۆکارەکانی خۆت بناسە

  • دەبێت ئاگاداری ئەو شتانه بیت کە زیاتر توڕەت دەکەن تاکوو بتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت.
  • چەندین پاڵنەر هەیە بۆ توڕەیی وەکوو ماندوویەتی، برسێتی و تەنیایی، بۆیە بۆ پاراستنی بارێکی هەستی سەلامەت دەبێت گرنگی بە پێویستییە سەرەکییەکانت بدەیت.
  • ئەگەر دەزانیت کاتێک ماندوویت زیاتر توڕە دەبیت دەتوانیت وەکوو سەرچاوەی توڕەیی خۆت بناسیت.
  • هەروەها دەبێت هەر هاندەرێکی تر کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ببیتە دایکێکی توڕە بناسیت.

٢- پلان دابنێ

کاتێک هاندەرەکانی خۆت ناسی، گرنگە زووتر پلان دابنێیت، ئەمەش دەکرێت هەندێک شت بێت وەکوو، دڵنیابوون لە دابینکردنی پێویستییە سەرەکییەکان، هەروەها ڕێگریکردن لەو ڕووداوانەی کە دەکرێت بێتاقەتت بکە.

٣- ئاگاداری خۆت بە

گرنگە وەکوو دایکێک ئاگاداری خۆت بیت، کەس ناتوانێت ئاگای لە کەسێک بێت ئەگەر سەرەتا خۆی ئاگای لە خۆی نەبێت، جگە لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان وەکوو خواردن و خەوتن، دەبێت لایەنی سۆزداریشت لەبەرچاو بگریت.

٤- وێنایەکی ئەرێنیت بۆ ژیان هەبێت

ڕەنگە بیرت لەوە کردبێتەوە کە دایکێکی خراپیت، ئەم بیرکردنەوە نەرێنییانە لە ژیاندا تەنیا لەناومان دەبەن و چارەسەکردنی بابەتەکانمان بۆ سەختتر دەکەن، دەبێت بیرکردنەوەی ئەرێنی بهێنینە سەر زمانمان تاکوو بتوانین ئەوە پەسەند بکەین کە بەڕاستی نایابین و دەتوانین بگۆڕێین.


سەرچاوەکان



170 بینین