هاجیمی ئیسایاما

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-11-29-21:10:00 - کۆدی بابەت: 10496
هاجیمی ئیسایاما

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هاجیمی ئیسایاما (بە ئینگلیزی: Hajime Isayama، بە عەرەبی: هاجيمي إيساياما) هونەرمەندێکی مانگای ژاپۆنییە. یەکەم زنجیرەی لە ساڵی ٢٠٠٩ بەناوی هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان بڵاوکردەوە، کە بووە یەکێک لە زنجیرە مانگا فرۆشراوەکانی هەموو سەردەمێک کە تا ئەیلوولی ٢٠٢٢، ١١٠ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا. 

ژیاننامە

ئیسایاما لە ویلایەتی ئۆیتای ژاپۆن لە ڕێکەوتی ١٩٨٦/٨/٢٩ لەدایکبووە. لە قوتابخانەی ئامادەیی باڵای هیتا ڕینکۆ خوێندوویەتی و لەوێوە دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی مانگا بۆ پێشبڕکێکان. دوای تەواوکردنی خوێندن لە پرۆگرامی دیزاینی مانگا لە بەشی هونەر لە (کیوشو دیزاینەر گاکوێن) دەرچووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ داواکاری پێشکەش کرد بۆ خەڵاتی گەورەی گۆڤار کە بە MGP ناسراوە کە لەلایەن کۆمپانیای کۆدانشا لیندەدەوە پەرەی پێدەدرا و کورتە وەشانی فیلمی هێرشکردنە سەر زەبەلاحەکان (Shingeki no Kyojin) خەڵاتی "کاری جوان"ی پێبەخشرا. لە تەمەنی بیست ساڵیدا ڕووی لە تۆکیۆ کردووە و لە کافێیەکی ئینتەرنێتدا کاری کردووە بۆ ئەوەی کاری نووسینی مانگا بکات.

لە بنەڕەتدا کارەکانی پێشکەش بە بەشی جەمپی هەفتانەی شۆنێن لە شوێشا کرد، لەوێ ئامۆژگاری کرا کە دەستکاری شێواز و چیرۆکەکەی بکات بۆ ئەوەی زیاتر گونجاو بێت بۆ هەفتانەی شۆنێن. ئەو ڕەتیکردەوە و بڕیاریدا لەبری ئەوە بیباتە بەشی گۆڤاری هەفتانەی شۆنێن لە کۆمپانیای کۆدانشا لیندەد. لە ساڵی ٢٠٠٨ داواکاری پێشکەش کرد بۆ ٨٠ـەمین خەڵاتی مانگای خوێندکاری قۆناغی یەکەمی گۆڤاری شۆنینی هەفتانە، کە کارەکەی یەکەم خەڵاتی هاندانی تایبەتی پێبەخشرا. بەرهەمەکەی تری بە ناوی ئۆرز لە ساڵی دواتردا وەک بەرهەمێکی هەڵبژێردراو لە هەمان پێشبڕکێدا هەڵبژێردرا.

لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم بەرهەمی زنجیرەیی بە ناوی هێرشکردنە سەر زەبەلاحەکان لە گۆڤاری مانگانەی بێساتسو شۆنێن دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠١١دا بەشی شۆنێنی ٣٥ەمین خەڵاتی مانگای کۆدانشای مانگای بەدەستهێنا، هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ هەردوو خەڵاتی چوارەمی ساڵانەی مانگا تایشۆ و ١٦هەمین خەڵاتی ساڵانەی تێزوکا ئۆسامو بۆ لایەنی کولتووری. زنجیرەی هێرشکردنە سەر زەبەلاحەکان بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن کۆمپانیای Kodansha USA بڵاوکراوەتەوە و پێنج بەش زنجیرەی لێ بەرهەمهاتووە و سێ زنجیرەی ڕۆمانی سووک و وەرگێڕانێکی ئەنیمی تەلەفزیۆنی و چەندین ڕۆمانی بینراو و یاری ڤیدیۆیی و فیلمێکی دوو بەشیی لایڤ ئەکشنی لێ دروست کراوە.


سەرچاوەکان



156 بینین