هۆکارەکانی یاریکردن بە ئەڵقەی هاوسەرگیری

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-12-02-18:38:00 - کۆدی بابەت: 10517
هۆکارەکانی یاریکردن بە ئەڵقەی هاوسەرگیری

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکارەکانی یاریکردن بە ئەڵقەی هاوسەرگیری (بە ئینگلیزی: Reasons to play with wedding rings، بە عەرەبی: أسباب اللعب بخاتم الزواج)، زۆر کەس هەن کە یاری بە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەیان دەکەن و بەردەوام لە پەنجەیان دەریدەهێنن و دووبارە دەیکەنەوە پەنجەیان. ئەمەش کۆمەڵێک واتای هەیە کە لە خوارەوە باسیان دەکەین.

هۆکارەکان

١- ڕاکێشانی سەرنج

کاتێک کە پیاوێک لەکاتی قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا یاری بە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی دەکات لە پەنجەیدا، دەیەوێت وا لە کەسی بەرانبەر بکات کە بەتەواوی سەرنج بخاتە سەر قسەکانی ئەو، جگە لەمەش ئەو بەشێوەیەک خەریکە بیر لە هاوسەرەکەی دەکاتەوە، کە لە ڕاستیدا دەیەوێت لەم ساتەدا بیرکردنەوەیە لە هاوسەرەکەی دووربخاتەوە بۆئەوەی سەرنجی خۆی بپارێزێت. 

٢- هەوڵدان بۆ ڕاکردن

ئەگەر لەسەر شەقام یان لە شوێنێکی تر لەناکاو چاوتان بە کەسێک کەوت و بینیتان کە لە کاتی قسەکردندا یاری بە ئەڵقەکەی خۆی دەکات، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو کەسە پەلەیەتی بۆ ڕۆیشتن و ڕاکردن لەم گفتوگۆیە. 

٣- ڕاهاتن

هەندێک لە پیاوان وەکوو خوویەک ڕاهاتوون کە بە پەنجە گەورەیان لە بەشی ناوەوەی دەست یاری بە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەیان بکەن، ئەمەش دەکرێت نیشانەی بێتاقەتی و ماندوویەتی بێت.

٤- درۆکردن

یەکێک لە بڵاوترین هۆکارەکانی ئەنجامدانی هەندێک جووڵەی وەکوو لێکخشاندنی دەستەکان و یاریکردن بە ئەڵقەی هاوسەرگیری درۆکردنە، کە کەسەکە بەهۆی ئەوەی کە ڕاستگۆ نییە هەوڵدەدات بەوشێوەیە سەرنجی خۆی بپارێزێت.

زمانی جەستەی یاریکردن بە ئەڵقە

بەشێوەیەکی گشتی لە سێ بارودۆخدا، بەرانبەرەکەی ئێوە دەست دەکات بە یاریکردن بە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی:

  1. گرنگی نەدانی ئێوە بە بەرانبەرەکەتان: ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ خەریکی گفتوگۆکردنی لەگەڵ کەسی بەرانبەر و هیچ سەرنجت لای ئەو، بیروباوەڕەکانی ئەو نییە، ئەوا ئەم جووڵەیە لە ئەودا دەتوانێت پێت بڵێت کە نەتان توانیوە پەیوەندی قسەکردنەکەتان بە دوو لایەنەیی بهێڵنەوە، لەڕاستیدا ئەو هەستی بەوە کردووە کە ئێوە زۆر گرنگی بە کەسایاتی ئەو نادەن لە قسەکانتاندا. 
  2. تێنەگەیشتن لە قسەکانی تۆ: ئەگەر قسەکانی تۆ لە لای ئەو زۆر ڕوون و جێگای بایەخ نەبێت، لەڕاستیدا گرنگیت بەوە نەدابێت کە ئایا ئەویش حەز بەم قسانە دەکات یان نا، لەم بارودۆخەدا ئەو بۆ ڕاکردن لەم حاڵەتە بێزارکەرە هەوڵ دەدات بە یاریکردن بە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی وەکەە سەرچاوەیەکی سۆزداری بەهێز، مێشکی خۆی هێمن بکاتەوە.
  3. سەرقاڵی مێشکی بەرانبەرەکەت: مەرج نییە هەمیشە کاتێک بەرانبەرەکەت یاری بە ئەڵقەکەی دەکات کێشەکە لەتۆوە بێت، بەڵکوە دەکرێت خۆی مێشکی ئاڵۆز و سەرقاڵ بێت.


سەرچاوەکان



233 بینین