ساردترین شوێن لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-12-02-20:30:00 - کۆدی بابەت: 10522
ساردترین شوێن لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ساردترین شوێن لە جیهاندا (بە ئینگلیزی: the coldest place on Earth، بە عەرەبی: أبرد مكان على الأرض)، بانی جەمسەری باشوور، بانی جەمسەری یان بانی پاشا‌ هاکۆنی حەوتەم ساردترین شوێنی جیهانە و ناوچەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ئەنتاركتيكایە کە درێژییەکەی نزیکەی ١٫٠٠٠ کیلۆمەترە‌. بەرزیی ئەم بانە گەورە کیشوەرییە نزیکەی ٣٫٠٠٠ مەترە.

گەڕان

ئەم بانە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٣ـدا و لە گەشتێکی دۆزینەوەدا بۆ جەمسەری باشوور بینراوە، کە لەلایەن ڕۆبەرت فاڵکۆن سکۆتەوە سەرپەرشتی کراوە. ئێرنست شاکڵتن یەکەم کەس بوو کە لە ساڵی ١٩٠٩ـدا و لە کاتی گەشتی بەم بانەدا کرد، شاکڵتن بۆ ڕێزلێنان لە پاشای بەریتانیا ئەم بانەی ناونا بانی پاشا ئێدواردی حەوتەم. هەروەها لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩١١، لە کاتی گەڕانەوەی لە یەکەم گەشت بۆ جەمسەری باشوور، گەڕیدەی نەرویجی ڕواڵ ئاموندسن وەک ڕێزێک بۆ پاشای تازە هەڵبژێردراوی وڵاتی نەرویج بڕیاریدا ناوی ئەم بانە بە ناوی پاشا هاکۆنی حەوتەمەوە ناوبنێت. بانی پاشا‌ هاکۆنی حەوتەم بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٩ـدا لە ڕێگەی فڕۆکەوە لە ئاسمانەوە وێنەی گیرا.

کەشوهەوا

لە بەرزاییە بەرزەکانی بانی جەمسەری باشوور یان بانی جەمسەریدا نزمترین پلەی گەرمی جیهان تۆمارکراوە، زستانی ئەم بانە زۆر درێژ و بێ خۆرە، پلەی گەرمی لە زۆربەی کاتەکانی ساڵدا دەگاتە ٩٢- پلەی سەدی.

گیانلەبەران

ئەو با سارد و سڕەی کە بەنزیکەیی بە شێوەیەکی بەردەوام بەسەر زەوییە بەرزەکانی جەمسەری باشووردا هەڵ دەکات، بەتایبەتی لە زستانی باشووریدا، وا دەکات ژینگەی بانەکە بۆ ژیانکردن خۆش نەبێت. هەروەها جگە لە باڵندەی ڕەشەبای بەفری و سکوویای جەمسەری باشوور هیچ بەتریقێک لە بانی جەمسەری باشووردا ناژی و ژمارەیەکی کەم باڵندە بە شێوەیەکی ئاسایی بەسەریدا دەفڕن. لەم بانەدا یان بە گشتی لە جەمسەری باشووردا؛ ژمارەیەکی زۆر کەم ئاژەڵی سەر زەوی لێیە، ئەوانیش، کرمەمارانە (نیماتۆدا)، زەمبەکلکەکان، وردەکرمەکان، وردەمێش یان مێشوولە، مرۆڤ و سەگ.


سەرچاوەکان



354 بینین