چۆنیەتی دۆزینەوە و چاککردنی لوپی سویچی نێتۆرک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-06-16:36:00 - کۆدی بابەت: 10566
چۆنیەتی دۆزینەوە و چاککردنی لوپی سویچی نێتۆرک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لوپی سویچکردن یان لوپی پرد (بە ئینگلیزی: Switching loop) لە تۆڕەکانی کۆمپیوتەردا کاتێک ڕوودەدات کە زیاتر لە یەک ڕێڕەوی لەیەری ٢ لە نێوان دوو ئامێری خاڵی کۆتاییدا هەبێت (بۆ نموونە چەندین پەیوەندی لە نێوان دوو سویچ یان دوو ئینتەرفەیس لەسەر هەمان سویچ کە بە یەکترەوە بەستراوەتەوە). لوپەکە زریانی پەخش (broadcast storm) دروست دەکات کاتێک برۆدکاست یان مالتیکاستەکان لەنێوان سویچەکان ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت، بۆیە هەر سویچێک ئەم پەیامانە دەنێرێتەوە بۆ سویچەکەی تر و ئەویش دەینێرێتەوە بۆ سویچی یەکەم و بەمشێوەیە ئەم پاکێتە بە بەردەوامی دەسووڕێتەوە. 

کاریگەری سویچینگ لوپ لەسەر کارایی تۆڕ چییە؟

کاتێک لوپی سویچینگ لە تۆڕەکێدا هەبێت، شوێنی مەبەستەکە ناتوانرێت بگات تاوەکوو لوپی سویچکردنەکە نامێنێت چونکە بۆ ئەوەی بگات بە ئامێری دواتر یان هەنگاوی دواتر پێویستە هەنگاوی پێشووتر ببڕێت. ئەمەش دەکرێت چەند خولەکێک بخایەنێت بەپێی ئەو پرۆتۆکۆڵەی ڕاوتینەی کە بەکاردەهێنرێت (واتە OSPF، RIPv2). هەروەها لوپەکانی سویچکردن زریانی پەخش دروست دەکەن، بەو پێیەی پاکەتەکانی پەخش دەنێردرێت بۆ هەموو ئینتەرفەیسێکی سەر سویچەکە؛ سویچەکە چەندین جار پەیامەکانی پەخش پەخش دەکاتەوە، بەم شێوەیە تۆڕەکە لافاوی تێدا دروست دەبێت. کاتێک ئەمە لە تۆڕەکەدا ڕوودەدات، هەموو کەسێک توانای پەیوەندیکردن لە تۆڕەکەدا لەدەست دەدات. کاتێک کە لوپی سویچکردنەکەش شکێنرا، تۆڕەکە لە چەند خولەکێکدا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی. هەموو ئامێرەکانی تۆڕی نوێ دۆزینەوەی لوپ دابین دەکەن و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لایان دەبەن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە تۆڕەکەدا دروست نەبێت. بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە کە کاریگەریی لەسەر بەکارهێنەران نییە.

دۆزینەوەی لووپ

سپانین تری یەکێکە لەو پڕۆتۆکۆڵانەی کە بۆ ڕێگری لە لووپ بەکار دێت کە چەند جۆرێکی هەیە. هەروەها Skylight یەکێکە لەو کەرەستانەی دەتوانیت بەکاری بهێنیت، دەتوانیت لەسەر یەک شاشە سەیری لوپەکانی سویچکردن بکەیت. تەنها پێویستە ئینتەرفەیسی وێبی Skylight بکەیتەوە و view protocols/non-IP/ ICMP هەڵبژێریت بۆ بینینی ئیرەرەکان و فلتەری “icmp.type=11” دابنێیت.

جیا لە سکای لایت، دەتوانیت بە هێدەر چێکسەمی وایەرشارک ئەم کارە ئەنجام بدەیت و لووپ بدۆزیتەوە و چارەسەری بکەیت.


سەرچاوەکان



295 بینین