عەزیزە جەلال

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2022-12-14-15:45:00 - کۆدی بابەت: 10652
عەزیزە جەلال

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

عەزیزە جەلال (بە ئینگلیزی: Aziza Jalal، بە عەرەبی: عزیزة جلال) نواندنکار و گۆرانیبێژێکی مەغریبییە و لە سعوودییە نیشتەجێیە و خاوەن ڕەگەزمانەی سعوودی و مەغریبییە.

زانیاری کەسی

ناو عەزیزە جەلال
ساڵ و شوێنی لەدایکبوون ١٥ـی تشرینی دووەمی ١٩٥٨، میکناس، مەغریب
ژانەری گۆرانییەکانی عەرەبی کلاسیک، پۆپی میسڕی
پیشە گۆرانیبێژ، نواندکار، بەرهەمهێنەری دەنگی
ئەو ساڵانەی کاری تێدا کردووە ١٩٧٥ - ١٩٨٥ پاشان لە ٢٠١٩ گەڕایەوە

ژیان

عەزیزە جەلال لە ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە و گۆرانیبێژێکی مەغریبیە؛ لە شاری میکناس لەدایکبووە و لە خوێندنگەکانی میکناس درێژەی بەخوێندن داوە هاوکات هەر لەوێش فێری مەقامەکانی مۆسیقا و یاساکانی سۆڵفیج بووە، لە ساڵانی ١٩٧٥ـدا بەشداری پێشبڕکێکانی بەرنامەی (مواهب)ـدا کردووە کە لەلایەن مامۆستا عەبدولنەبی جیراری (عبدالنبي الجیراري) سەرپەرشتی دەکرا و تێیدا گۆرانییەکانی گۆرانیبێژ ئەسمەهانی وتووە و سەرسامی ئەندامانی بەرنامەکەی بەدەست هێناوە؛ پاشان ڕاستەوخۆ دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەی بەدەستی هێنا کە تاوەکوو کۆتا قۆناغی بەرنامەکە ڕۆیشت، عەبدولنەبی جیراری ئاوازێکی بۆ گۆرانی چاوەکانم لێرە و لەوێ جوڵاند (نقلت عیوني هنا و هناك) بۆ ئامادە کرد. دوای ماوەیەک عەزیزە جەلال گەشتی بەرەو ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە و هەر لەوێ سێ گۆرانی بۆ گۆرانیبێژی کۆچکردووی ئیماڕاتی جاسم جابر بەناوەکانی (سیدي یاسید ساداتي، غزیل فلة، یاشوق) وتووە. پاشان گەشتی بەرەو قاهیرە کرد و هەر لەوێش پێشکەوتنی ڕاستەقینەی هونەری عەزیزە دەرکەوت؛ لە قاهیرە کۆمەڵێک کۆمپانیای بەرهەمهێنانی هونەری چەندین ڕێکەوتنیان لەگەڵ بەست و کۆمەڵێک ئاوازی لەلایەن یەکەم ئاوازدانەری میسڕی محەمەد مەوجی (محمد الموجي) بۆ دانرا و گۆرانی بۆ وت. هەروەها گۆرانی بۆ سونباتی (سنباطي) و سەید مەکاوی و بەلیغ حەمدی و کەمال تەویڵ و حیلمی بەکر وتووە. لەگەڵ ئەمانەشدا گۆرانی بۆ ئوم کەلسووم و ئەسمەهان وتووە بەڵام بە شێوازی تایبەت بە خۆی کە وەک قوتابخانەیەک بووە و چەندین گۆرانیبێژی تری ئافرەتی لێوە پەیدابوون بۆ نموونە وەک: کەریمە سقڵی (کریمة صقلي)، سومەیە قەیسەر، ئەمال عەبدولقادر، مریەم بەلەمیر (مریم بلمير) و جەنات و چەندانی تر. ئەوکاتەی عەزیزە جەلال لە قاهیرە بوو لەلایەن بەرهەمهێنەرانی سینەماوە هەلی بوون بە نواندنکاری پێشکەشکرا بەتایبەت لەلایەن بەرهەمهێنەری لوبنانی تەنوس فەرەنجییەوە (طنوس فرنجي). هاوکات لە ساڵی ١٩٨٥ لەگەڵ بازرگانێکی سعودی بەناوی شێخ عەلی کوڕی بەتی غامدي (الشیخ علي بن بطي الغامدي) هاوسەرگیری کردووە و  دواتر بەخواستی خۆی واز لە کاری هونەری هێناوە. 

وازهێنانی لە هونەر

عەزیزە جەلال لە ساڵی ١٩٨٥ لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بڕیاریدا واز لە کاری هونەری و گۆرانیبێژی بهێنێت؛ هاوکات هاوسەرگیری لەگەڵ عەلی کوڕی بەتی غامدی کرد و هاوژینەکەی مافی ئەوەی پێ دەدات کە بەخواستی خۆی بڕیار بدات واز لە هونەر بهێنێت یان نا، بەڵام عەزیزە بڕیاری یەکلاکەرەوەی دابوو و وازیهێنا و پێشی وابوو کە ئەوە بڕیارێک نییە لێی پەشیمان ببێتەوە. ئەم وازهێنانەی عەزیزە هەوادارەکانی نائومێد کرد چونکە دەیانزانی کە دەتوانێت چەندان گۆرانی سەرنجڕاکێشی تر زیاد بکات بۆ ڕیزبەندی گۆرانییەکانی.

گەڕانەوەی بۆ ناو هونەر

لە ٢٢ـی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ جارێکی تر و دووبارە عەزیزە جەلال دوای ٣٤ ساڵ گەڕایەوە بۆ ناو کاری هونەری و لە دوای ساڵی ١٩٨٥ وە بۆ یەکەمین جار لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی MBC بەناوی (اللقاء من الصفر) دەرکەوتەوە. عەزیزە بە دووبارە وتنەوەی گۆرانی (مستنیاك، بە کوردی: چاوەڕێت دەکەم) گوێگرانی سەرسامکرد و بەرنامەکە زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەبوو هەزاران کۆمێنتیشی بۆ نووسرا. دوای ٣٤ ساڵ عەزیزە جەلال لە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ و لە ڕۆژی پێنجشەممە لە ڤێستیڤاڵی (Winter at Tantora زستان لە تانتۆرا) دەرکەوتەوە و گۆرانی پێشکەشکرد؛ هاوکات هەر لەوێدا سوپاسی هەوادارەکانی کرد و وتی: “سوپاس بۆ ئێوە کە دوای پشوویەکی زۆر هاتوون بۆ بینینی من، ئێوە هەرگیز لێمەوە دوور نەبوون و هەردەم لە دڵمدا بوون هەر لەبەر خۆشەویستی ئێوەشە کە بڕیاری گەڕانەوەم داوە و بڕیارم داوە بەشداربم لەم بۆنە پڕ چێژانەی وڵاتەکەمدا”. لە ماوەی کۆنسێرتەکەدا عەزیزە گۆرانی (هوە الحب لعبة)ـی پێشکەشکرد کە ئاوازەکەی لەلایەن ئاوازدانەر محەمەد مەوجییەوە دانرابوو و هۆنراوەکەی لەلایەن مەئمون شیناوی (مأمون الشناوي) وە نووسرابوو و هەروەها گۆرانی (مستنیاک)ـیشی پێشکەش کرد لەگەڵ چەن گۆرانییەکی کۆنیدا. لەکۆتایدا پەیامێکی پێشکەشی گەنجان کرد و وتی: “گوێمان لێ بگرن چونکە ئێمە ڕابردووین و ڕابردووش پێویستی بە ئێستە و داهاتووە، گوێمان لێ بگرن تاکوو ئێمەش گوێمان لێتان بێت”.

نموونەی گۆرانی

  • حلقت عیوني هنا و هناك
  • عاهل المغرب
  • بطل القدس
  • يا ليل طول
  • العيد عاد
  • النور موصول
  • يغن لعرشك
  • من كل دقة قلب
  • سيدي يا سيد ساداتي
  • غزيل فلة
  • ياشوق هزني هوى الشوق
  • إلا أول ماتقابلنا
  • هوه الحب لعبة
  • والتقينا
  • زي مانت
  • منك و اليك
  • مستنياك
  • من حقك تعاتبني
  • حرمت الحب عليه
  • روحي فيك
  • قصيدة الزمزمية
  • مولاي
  • غال يا حسن
  • إنت عمري
  • أروح لمين
  • ألاطلال
  • ليالي الأُنس
  • مِن ينسى يوم المسيرة
  • گۆرانییەکی فەرمی بۆ کردنەوەی یاریگاکانی عەرەبی ساڵی ١٩٨٥ وتووە
  • من أنا؟


سەرچاوەکان



288 بینین