گرۆزنی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-12-23-23:20:00 - کۆدی بابەت: 10762
گرۆزنی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرۆزنی (بە ئینگلیزی: Grozny، بە ڕووسی: Грозный، بە چیچانی: Соьлжа-ГӀала، بە عەرەبی: غروزني)، پایتەختی کۆماری چیچانە لە وڵاتی ڕووسیا. ئەم شارە دەکەوێتە سەر ڕووباری سونژە (Sunzha) و ڕووبەرەکەی ٣٢٤٫١٦ کیلۆمەتر دووجایە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢۰١۰، ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٧١٫٥٧٣ کەسە و چڕی دانیشتووانەکەی ٨٤۰ کەسە لە هەر کیلۆمەتر دووجایەکدا. زمانی دانیشتووانی گرۆزنی زیاتر ڕووسییە وەک لە چیچانی.

مێژووی گرۆزنی

گرۆزنی لە ساڵی ١٨١٨ دامەزراوە و وەکوو بنکەیەکی سەربازی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا لە کاتی جەنگی قەوقازدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە. لە دوای جەنگی قەوقاز، لە ساڵی ١٨٦٩ـدا، شارۆچکەکە ناوی گرۆزنی لێنرا. شارۆچکەکە پێش دۆزینەوەی نەوت بە هێواشی گەشەی دەکرد، بەڵام زۆری نەخایاند لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، گرۆزنی بوو بە ناوەندی کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتی ڕووسیا لە ناوچەی قەوقاز. لە سەردەمی سۆڤیەتدا، ڕووسەکان یان چیچانییەکان و ئینگوشەکان لە شارۆچکەکەدا جێگیربوون. پێش جەنگی جیهانیی دووەم، دانیشتووانی گرۆزنی کۆمەڵێک خەڵکی چیچان و ئینگوشیان لەخۆگرتبوو، بەڵام، لە ساڵی ١٩٤٤ـدا، نزیکەی هەموویان شاربەدەرکران بۆ ناوچەکانی کازاخستان و سیبیریا.

کەشوهەوای گرۆزنی

بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی کەشوهەوای کوپن و گیگەر، کەشوهەوای شاری گرۆزنی نیمچە خولگەیی شێدارە و بە شێوەیەکی گشتی کەشی شارەکە گەرم و مامناوەندە. هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو باران له شارەکەدا دەبارێت، تەنانەت لە وشکترین مانگی ساڵیشدا باران دەبارێت. پلەی گەرمی گرۆزنی ١١٫٨ پلەی سەدییە و ساڵانە نزیکەی ٦٩٥ مللیمەتر باران دەبارێت.


سەرچاوەکان



338 بینین