چی وادەکات ‌حەز بە خواردنی شیرینی بکەیت؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-26-21:20:00 - کۆدی بابەت: 10778
چی وادەکات ‌حەز بە خواردنی شیرینی بکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

حەزکردن بۆ خواردنی شیرینی زۆربەی کات بە خوویەکی خراپ دادەنرێت، بەڵام پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایان کردووە، حەزکردن لە جۆرێکی شیرینی وا دەکات کە جەستە پێوەی ئالوودە ببێت، ئەویش بەهۆی کەمی چەند جۆرێکی ماددەی خۆراکی و تێکچوونی کردارەکانی گەدە و کەمخەوییەوەیە.

ئارەزووکردن بۆ خواردنی شیرینی

ئەو هۆکارەی وادەکات مرۆڤ حەزی بۆ شیرینی زۆر ببێت، دەکرێت بەهۆی ناهاوسەنگی بەکتریایی گەدەوە بێت و بە باشی کار نەکەن. بەرزبوونەوەی شەکر یارمەتی زیادبوونی چالاکی بەکتریای ڕیخۆڵە دەدات.

خەوتن بەشێکی گرنگە لە پشوودان، پێویستە بۆ ئەوەی جەستە هێزی خۆی وەربگرێتەوە، چونکە وەرنەگرتنی خەوی پێویست جەستە ناچار دەکات شەکر بخوات بۆ ئەوەی ئەو وزەیە بەدەستبهێنێت کە بەدوایدا دەگەڕێت، بەڵام بەدەستهێنانەوەی ئەو وزەیەش لەڕێگەی شیرینییەوە دەتوانێت ببێتە خوویەکی خراپ.

پزیشکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە کوالێتی خەو باشتر بکرێت بە خواردنی ئەو خۆراکانەی تریپتۆفانیان تێدایە وەک گۆشتی قەل و مۆز و گوێز. برسییەتی و خەمۆکی و جگەرەکێشان کاریگەری نەرێنی لەسەر هەستی تام کردن هەیە، ئەگەر ئارەزووی خواردنی شیرینی دەرکەوت، ئەوە ئاماژەیە بۆ کەمی کانزاکانی لەش وەکوو کرۆم و سیرۆتۆنین و مەگنیسیۆم و کاربۆهیدراتی ئاڵۆز لە جەستەدا.


سەرچاوەکان



213 بینین