حەوت چالاکی بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی و بێزاری

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-27-23:12:00 - کۆدی بابەت: 10790
حەوت چالاکی بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی و بێزاری

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆ ڕزگاربوون لە هەستی بێزاری و خەمۆکی و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەبێت هەندێك چالاکیی ئەنجام بدەیت کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی دەبێت و بە ئەرێنی دەتهێڵنەوە لە ژیاندا.

چالاکییەکان بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی و بێزاری

توێژەران ئاماژەیان بە حەوت چالاکیی کردووە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر جەستە و مێشك هەیە، کۆتایی بە هەستی نەرێنی و بێزاری و نیشانەکانی خەمۆکی دەهێنن، بەم جۆرە:

  1. بەرزکردنەوەی قورسایی: دەبیتە خاوەن جەستەیەکی بەهێز و چالاک.
  2. مەلەکردن: یارمەتیت دەدات باشتر بخەویت.
  3. وێنەکێشان و هونەر: توانای داهێنان باشتر دەکات و مێشك چالاك دەکات.
  4. نووسین: لە بیرۆکە نەرێنییەکان دوورتدەخاتەوە.
  5. وێنەگرتن: یارمەتیت دەدات شوێن و گۆشەی نوێ بدۆزیتەوە.
  6. وەرزشەکانی شەڕکردن: یارمەتیت دەدات رووبەڕووی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ ببیتەوە.
  7. چێشتلێنان: توانای داهێنان و بڕوابەخۆبوون زیاتر دەکات.


سەرچاوەکان



260 بینین