تەڵعەت تاھیر

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-30-20:37:00 - کۆدی بابەت: 10810
تەڵعەت تاھیر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تەڵعەت تاھیر (بە عەرەبی: طلعت طاهر، بە ئینگلیزی: Talat Tahir)، ناوی تەواوی تەڵعەت تاهیر خورشیدە و لە ١٨ـی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ لە قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە و نووسەر و شاعیرێکی کوردە. لە کۆتاییەکانی هەشتاکان دەستی بە نووسینی شیعر کردووە. ماوەیەک جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ بووە. گۆرانیبێژی کورد، زیاد ئەسعەد بەشێک لە گۆرانییەکانی لە هۆنراوەکانی تەڵعەت تاهیرەوە وەرگیراون.

ژیاننامە

ناوی تەواو تەڵعەت تاهیر خورشید
پیشەی ئەدەبی شاعیر و نووسەر
لەدایکبوون ١٨/١/١٩٧٣، مەخموور، هەولێر
خوێندنی سەرەتایی خوێندنگای قەرەچوغ، مەخموور
خوێندنی ناوەندیی خوێندنگای ئیبن خەلەکان
خوێندنی ئامادەیی ئامادەیی عەنکاوە
خێزان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، دوو کچ (هانە و وێنە)
خوێندنی باڵا خوێندنی تەکنیکی، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی

کاروچالاکییەکانی

  • یەکەم شیعری لە ١٩٨٦ بە ناونیشانی ساباتی خۆشەویستی لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردووەتەوە.
  • ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
  • ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد.
  • ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
  • جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ.
  • چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردووەتەوە.

بەرهەمەکانی

  1. لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، ٢٠٠٩.
  2. دەرچوون لە سووڕی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ٢٠١٨.
  3. بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، ٢٠١٠.
  4. عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر، کۆڕبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیس، ٢٠١٦.
  5. ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، ٢٠١٢.


سەرچاوەکان



998 بینین