سوودەکانی خواردنی گۆشتی قاز

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-30-21:17:00 - کۆدی بابەت: 10812
سوودەکانی خواردنی گۆشتی قاز

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سوودەکانی خواردنی گۆشتی قاز (بە عەرەبی: فوائد تناول لحم الاوز، بە ئینگلیزی: Benefits of eating goose meat)، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و کەشوهەوای سەرمادا کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی گۆشتی قاز دەکەن، سەرەڕای خۆشی تامەکەی چەندین سوودی تەندروستیی بۆ مرۆڤ هەیە.

سوودە تەندروستییەکانی

  1. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
  2. چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین B12 تێیدا.
  3. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەشی تێدایە.
  4. بەهێزکردنی و دروستکردنی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسك و جومگەکان.
  5.  چارەسەر و خۆپاراستن لە بێ هێزی و هیلاکی بەردەوام.
  6. بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک و دەمار.
  7. باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
  8. خۆراکێکی بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر.


سەرچاوەکان



445 بینین