لی فای چییە؟

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-12-31-19:41:00 - کۆدی بابەت: 10818
لی فای چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لای فای یان لی فای (بە عەرەبی: لاي فاي، بە ئینگلیزی: Li - Fi)، پڕۆسەیەکی گواستنەوەی زانیارییە و کورتکراوەی لایت فیدێلیتی (Light Fidelity)ـە، ڕووناکی بینراوی لید (LED) بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوە و ناردنی زانیاری و داتاکان. لە ڕووی بەکارهێنانەوە ئەم تەکنەلۆجیایە هاوشێوەی وایفایە، جیاوازی تەکنۆسازی سەرەکی ئەوەیە کە وایفای فریکوێنسی ڕادیۆیی بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوە و ناردنی زانیاری.

لی فای کەی دروست بووە؟

وەک جێگرێک بۆ تەکنەلۆجیاکانی تۆڕ لەسەر بنەمای فریکوێنسی ڕادیۆیی (RF) دروستکرا. لەگەڵ زیادبوون و بەناوبانگبوونی تۆڕە بێ وایەرەکان، هەڵگرتنی ئەو بڕە زۆرەی داتا لەسەر ئەو ژمارە سنووردارەی باندەکانی فریکوێنسی ڕادیۆیی تاکوو دێت قورستر دەبێت. ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن هاراڵد هاسەوە لە میانی وتارێکی (TEDGlobal) لە ساڵی ٢٠١١ لە ئێدنبێرگ ناسێندرا. هاراڵد هاس، توێژەر لە زانکۆی ئەدینبۆرگ (سکۆتلەند)، لە زانکۆی ئەدینبۆرگی سکۆتلەندا بەهۆی هەوڵەکانی لە پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆجیایە بە باوکی لی فای ناسراوە، لە Ted Globalـی ساڵی ٢٠١١ وتارێکی پێشکەشکرد و پڕۆژەی لی فای و D-lightـی خستەڕوو ناوی لێنا (Data Through Light).

چۆنیەتی کارکردنی لی فای و VLC

ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە جۆرێکە لە پەیوەندی ڕووناکی بینراو (VLC)، بەکارهێنانی ڕووناکی لە ئامێری پەیوەندیکردن بیرۆکەیەکی نوێ نییە، بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ  لەمەوپێش دەگەڕێتەوە. فۆرمەکانی سەرەتایی (VLC) گڵۆپی ئاساییان بەکاردەهێنا بەڵام نەیانتوانی ڕێژەی داتای زۆر بەرز بەدەستبهێنن. گرووپی کاری (IEEE ٨٠٢.٧.١٥) بەردەوامە لە کارکردن لەسەر ستانداردەکانی پیشەسازی بۆ (VLC). لی فای لەبری گڵۆپی فلۆرۆسەنتی ئاسایی یان ئاسایی دایۆدی ڕووناکی سپی (LED) بەکاردەهێنێت. کۆمپانیای پەیوەندیدار بەم تەکنەلۆجیایەوە بەخێراییەکی زۆر بەرز (زۆر خێرا بۆ ئەوەی چاوی مرۆڤ هەستی پێ بکات) چڕی (LED)ـەکان دەگۆڕێت بۆ سەرەوە و خوارەوە بۆ گواستنەوەی زانیاری، کە جۆرێکە لە کۆدی مۆرسی خێرا. هاوشێوەی وای فای، ئەم تەکنەلۆجیایەش پێویستی بە شوێنی تایبەتی لی فای هەیە بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆی نێوان ئامێرەکان.

تێچووی لی فای 

بەرهەمەکانی لی فای لە کۆمپانیا جیاوازەکانی لی فای بۆ بەکارهێنەران زۆر گران دەست دەکەوێت. بەپێی زانیارییەکانی (pureLiFi)، لە ئێستادا کاردەکرێت بۆ بچووککردنەوەی ئەم تەکنەلۆجیایە، هەروەها دابەزاندنی بە نرخێکی گونجاو بۆ بەکارهێنەران لەماوەیەکی درێژخایەندا. ئامانجی کۆتایی ئەم تەکنەلۆجیایە ئەوەیە کە لە هەموو ئامێرێکی مۆبایلدا هەبێت. ئەمەش بەو واتایەیە کە تەکنەلۆجیاکە بە نرخێکی گونجاو دەبێت بۆ یەکخستنی لەگەڵ مۆبایل و تابلێت و لاپتۆپەکاندا.

لی فای چەند خێرایە؟

یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی ئەم تەکنەلۆجیایە خێراییە گەورەکەیەتی لە گواستنەوەی داتادا، بەو پێیەی تەکنەلۆجیاکە پشت بە شەپۆلی ڕووناکی بینراو دەبەستێت، هەروەها زانراوە کە شەپۆلەکانی ڕووناکی بینراو فرێکوێنسییان زیاترە لە فرێکوێنسی شەپۆلی ڕادیۆیی بەڕێژەی ١٠ هەزار هێندە. تاقیکردنەوە تاقیگەییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت بەخێرایی تیۆری زۆر بەرز کار بکات، دوای ئەوەی تاقیکردنەوەیەک ڕێژەی گواستنەوەی زانیارییەکانی پێوانە کرد کە ٢٢٤ گێگابایت داتای دەگواستەوە لە چرکەیەکدا (گێگابایت نەک مێگابایت). تەنانەت کاتێک لایەنە پراکتیکییەکانی پرۆتۆکۆڵی تۆڕەکە لەبەرچاو دەگریت (وەک کۆدکردن)، لی فای زۆر خێرا دەبێت.

لی فای لەگەڵ وای فای

ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ گواستنەوە و ناردنی زانیاری ڕووناکی بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا وایفای بۆ گواستنەوە و ناردنی زانیاری شەپۆلی کارۆموگناتیسی لە فرێکوێنسی ڕادیۆیی بەکاردەهێنێت. بەهۆی کەمتر تێکەڵاوی ڕووناکی بە بەراورد بە شەپۆلەکانی فریکوێنسی ڕادیۆیی لە ژینگە چڕترەکاندا بەکاردەهێنرێت. لی فای مەوداکەی نزیکەی ١٠ مەتر دەگرێتەوە، لە کاتێکدا وایفای نزیکەی ٣٠ مەتر دەگرێتەوە.

داهاتووی کۆمپانیای لی فای چییە؟

گومانی تێدا نییە کە ئەم تەکنەلۆجیایە شێوازی پەیوەندیکردنی خەڵک بە ئینتەرنێتەوە دەگۆڕێت. ئەگەری سیناریۆیەک هەیە کە لە کۆتاییدا دەستمان بە کۆمەڵێک تەکنەلۆجیای بەرفراوان بگات و بتوانین گونجاوترینیان هەڵبژێرین. نموونەی بەکارهێنانی لی فای لەسەردەمی ئەمڕۆدا، وڵاتی هیندستان لە چەندین بواری جیاوازدا بەکاریهێناوە، وەک کۆمپانیا و بزوتنەوە پەروەردەییەکان، هەروەها کولتووری خوێندکاران لە لاداخ (SECMOL) سوودیان لەم تەکنەلۆجیایە بینیوە بۆ قوتابخانەکەیان.


سەرچاوەکان



312 بینین