چۆن شۆفێری بکرێت لەکاتی ڕوودانی بوومەلەرزەدا؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-02-10-11:39:00 - کۆدی بابەت: 10962
چۆن شۆفێری بکرێت لەکاتی ڕوودانی بوومەلەرزەدا؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن شۆفێری بکرێت لەکاتی ڕوودانی بوومەلەرزەدا؟ (بە عەرەبی: كيف تقود في زلزال؟، بە ئینگلیزی: ?How to drive in an earthquake) زەوی لەرزین بە دیاردەیەکی ئاڵۆزی جیۆفیزیکی سروشتی پێناسە دەکرێت، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین کارەساتەکان دادەنرێت کە مرۆڤ لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا بەخۆیەوە بینیوە. ئەوانەی لە کاتی بوومەلەرزەدا لە ئۆتۆمبێلەکانیاندان دەڵێن شۆفێری کردن لەو دیاردەیەدا وەک شۆفێریکردن لەسەر چوار تایەی بەتاڵە.

یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی سەر ڕێگاکە لە کاتی بوومەلەرزەدا توانای کۆنترۆڵکردنی لێخوڕینە، خەڵکێکی زۆر بەهۆی ئەو جووڵەیەی کە ڕوویداوە هەستی شڵەژاوی و گێژییان لەلا دروست دەبێت، ئەم هەستانە شۆفێری کردن و کۆنتڕۆڵکردنی شۆفێری قورس دەکات.

چۆن شۆفیری بکرێت لەکاتی بوومەلەرزەدا

  1. سەرنج بدە لەسەر لێخوڕین و دۆخی هاتووچۆی دەوروبەرت، زۆرێک لە شۆفێرەکان بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەست دەکەن بە جووڵەی نائاسایی، چونکە زۆر جار تێناگەن کە چی ڕوودەدات.
  2. کاتێک کە دەتوانیت بە سەلامەتی بجووڵێیت لەسەر ڕێگاکە، ئۆتۆمبێلەکەت لە شوێنێکی کراوەدا پارک بکە. 
  3. دووربکەورەوە لە وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکەت لە ژێر پردەکان یان لەسەر پردەکان، هەروەها لە دار و چراى ترافيك و نیشانەکان و ستوونی کارەبا و تەلارەکان دووربکەورەوە.
  4. سوود وەربگرە لە برێکی ئۆتۆمبێلەکەت و هەوڵبدە ئۆتۆمبێلەکەت بووەستێنە، چونکە شۆفێری کردن زۆر مەترسییدارە لەکاتی بوومەلەرزەدا.
  5. گوێ لەو ڕێنماییانە بگرە کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرچووە.
  6. لە ناو ئۆتۆمبێلەکەت بمێنەوە و دەرنەچیت هەتا هەستی لەرزین تەواو دەبێت.


سەرچاوەکان



238 بینین