مەبخەرە چییە؟

له‌لایه‌ن: - سەنا تاڵیب سەنا تاڵیب - به‌روار: 2023-02-12-00:41:00 - کۆدی بابەت: 10976
مەبخەرە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مەبخەرە ( بە عەرەبی: مبخرة، بە ئینگلیزی Censer)، بۆ بڵاو کردنەوەی بۆن بەکاردێت. دەفرێکە کە بە ماددەیەکی ڕەق دروست کراوە کە چەند کونێکی تێدایە بۆ دەرچوونی  هەوا لێیەوە و سووتێنەرە ئەگەر ئەو بۆشاییانەی تێدا نەبێت ئەوا ڕێگە لە سووتانی ئەو ماددەیە دەگرێت کە تێیدەکرێت، دەنکۆڵەی بۆنداری وەک حەب دەکرێتە ناویەوە کە پێی دەڵێن بووخوور و دەسووتێنرێت و بەو شێوەیە بۆنی بووخوورەکە بڵاو دەبێتەوە بۆنێکی ئاسایی هەیە، هەر لە کۆنەوە لە هەموو جیهاندا بەکار دەهێنرێت سەرەتا لە ناوچەی عەرەب و تورکیا دۆزرایەوە، کە بە قوڕ دروست دەکرا کە هەر بە شێوەی قاپێکی سادە بووە، ئێستە بە  چەندەها شێوە و دیزاینی جیاواز دروست کراون لەکاتێکدا شێوەی نەریتی و ڕەسەنی پارێزراوە، زۆر جار بە ماددەی مس، زیو یاخود کانزای ڕەنگاوڕەنگ و شوشە دەیڕازێننەوە بە قەبارەی جیاواز. زۆر جار بە تایبەتی لە ناوچەی ڕۆژئاوادا (مەبخەرە) لە بۆنە ئاینییەکاندا بەکارهێنراوە و زیاتریش لای مەسیحییەکان باوە، بۆ ئەوەی ئامادەبووانی ئەو شوێنە هەست بەو بۆنە خۆشە بکەن و هەست بە ئارامی بکەن  بۆ بە پیرۆز ڕاگرتنی بۆنەکانیان.

 


سەرچاوەکان



456 بینین