هەشت خووی کەسانی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند

له‌لایه‌ن: - بەنان ئەحمەد بەنان ئەحمەد - به‌روار: 2023-02-14-23:30:00 - کۆدی بابەت: 11008
هەشت خووی کەسانی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەشت خووی کەسانی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند (بە ئینگلیزی: 8 habits of successful and rich people، بە عەرەبی: ٨ عادات للأغنياء والناجحين)، ڕەنگە تێبینی ئەوەت کردبێت کە چۆن دەوڵەمەندەکان شێوازی تایبەتیان هەیە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی وەک بازرگانیکردن، مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و گفتوگۆ لەسەر نرخی بەرهەمەکان. تۆش دەتوانیت زۆر شت لە شێوازی ژیانیان فێر بیت کە ئەمانە زۆر یارمەتیدەر دەبن بۆ کارەکەت. هەندێک لە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک دەبن و هەندێکی تریش لە ڕێگەی کارە بازرگانییەکانەوە پارە پەیدا دەکەن. بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەوڵەمەندبوونی خەڵک، دەتوانیت بیرکردنەوەیان لە کارەکەتدا بەکاربهێنیت.

هەشت خووی کەسانی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند

  1. كەسانێكی دووربینن: ئەو کەسانەی کە سامانیان هەیە یان پارەیەکی زۆریان دەستدەکەوێت، دەوڵەمەند یان جادوگەر نین كە پێشبینی ئایندە بكەن، بەڵكو  ئەوان کەسانێكی ئاسایین وەک هەر كەسێكی تر. کەسانی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند ڕۆژانە هەوڵ دەدەن تا چاودێری پێشکەوتنەکانیان بكەن و داهاتووی کارەکانیان ببینن. ستیڤ جۆبس دەكرێت نموونەیەک بێت بۆ كەسێكی دووربین. کاتێک كە هێشتا بەرهەمەكانی ئەپڵ بوونیان نەبوو، بەڵام وەک ئەوەی ستیڤ جۆبس بزانێت كە خەڵک ئەو بەرهەمانەیان دەوێت. وەک وارن بافێت دەڵێت: "ئەمڕۆ کەسێک كە لە سێبەردا دانیشتووە، لەبەر ئەوەیە کەسێک زۆر لەمەوبەر دارێکی چاندووە."
  2. بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن: زۆربەی کەسانی سەرکەوتوو زوو لە خەو هەڵدەستن چونکە یارمەتیان دەدات كاری زۆرتر ئەنجام بدەن. بەیانی زوو لە خەو هەڵسان کات دەدات بەم کەسانە بۆ بیركردنەوە و ڕاهێنان كردن، هەروەها یارمەتیان دەدات کاتێک بۆ خۆیان تەرخان بکەن. کاتی دەستپێکردنی كار بەزۆری کاتژمێر نۆی بەیانییە، بەڵام کەسانی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستن بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی سەرەوە.
  3. گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن: بە بیانوو هێنانەوە دەكرێت هیچ كاتێك وەرزش نەكەیت. ئەو کەسانەی دەوڵەمەندن کەمترین کاتی بەتاڵییان هەیە. بەڵام لە ڕاستیدا کەمتر ئەم بیانوانە بەکاردەهێنن. ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەوان دەزانن کە تەندروستییان بە نرخە.
  4. پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تر: بازرگانی جیهانێکی کێبڕکێیە. پێویستە پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی تر هەبێت لە بوارەکەتدا. هەندێک کەس پێش تۆ چوونەتە ناو ئەم بوارەوە و پەیوەندی تایبەت بە خۆیان هەیە کە یارمەتیت دەدەن پەرە بە کارەکانت بدەیت. گرنگە لەگەڵ ئەم کەسانە لە پەیوەندیدا بمێنیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت لە کێبڕکێکەدا پێشبكەویت. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە پەیوەندی كردن زۆر ئاسانترە بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، بەو پێیەی دەتوانیت لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەیت و کەسانێک لە پیشەسازییەکەتدا بدۆزیتەوە.
  5. بەردەوام هەوڵی فێربوون دەدەن: کەسانی سەرکەوتوو هەمیشە شتی نوێ فێر دەبن بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان پێشبكەون. ڕۆژنامەکان دەخوێننەوە بۆ ئەوەی لە بازاڕ و گۆڕانکارییە نوێیەکانی پیشەسازییەکەیان ئاگاداربن. ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات بەردەوام بن لە گۆڕانکاری بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کڕیارەکانیان تا بتوانن گەشە بکەن.
  6. گرنگی بە پەیوەندییەكانی ناو خێزان دەدەن: کەسانی دەوڵەمەند و سەرکەوتوو متمانەی کەسە نزیکەکانیان بەدەست دەهێنن و گرنگی بە پەیوەندییەكانیان دەدەن لەگەڵ خێزانەکەیان. بە لێکۆڵینەوەیەکی سادە بۆت دەردەکەوێت کە چۆن هەندێک لە کۆمپانیا سەرەکییەکان لەلایەن ئەندامانی خێزانەوە بەڕێوەدەبرێن دوای مردنی دامەزرێنەرەکە. لەبەر ئەوەی ئەندامانی خێزان لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری بازرگانی بوون و هەستی متمانە لە نێوانیاندا بەهێزە، بازرگانی دەبێتە هەستکردن بە ئەرکێكی ڕۆژانە بۆ ئەندامانی خێزان. 
  7. بەڕێوەبردنێكی دارایی بەهێزیان هەیە: کەسانی سەرکەوتوو دەزانن پارەکانیان لە کوێ سەرمایەگوزاری پێبكەن بۆ ئەوەی زۆرترین داهاتیان هەبێت. ئەگەر خۆیان نەتوانن موڵکەکانیان بەڕێوەببەن، ئەوا باشترین کەسەکان بەکرێ دەگرن بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن. بەڵام خاڵێكی گرنگی هەموو خاوەنکارە سەرکەوتووەکان جیاکردنەوەی پارەی کەسی و پارەی کۆمپانیاکانە. گرنگە پارە لە کۆمپانیاکە دەرنەهێنرێت چونکە بۆ گەشەکردن، بازاڕکردن و کاتە سەختە ئەگەرییەکان تەرخانکراوە. کۆمپانیاکان لە ڕابردوودا شکستیان دەهێنا چونکە سەروەت و سامانی کۆمپانیاکان بۆ بەکارهێنانی کەسی بەکاردەهێنرا. کەسانی سەرکەوتووی بواری بازرگانی دەزانن چۆن باشترین بەڕێوەبەری دارایی دابمەزرێنن. ئەوان دەیانەوێت بزانن چۆن پارەکانیان پاشەکەوت بکەن بە وەبەرهێنان لە شوێنی گونجاو.
  8. لیستی چالاکییەکانی ڕۆژانەیان هەیە: کەسانی سەرکەوتوو و دەوڵەمەند لە كاتی لە خەو هەستان تا کاتی خەوتن دەزانن کە پێویستە چی بکەن. بۆ ئەوەی ببیتە کەسێکی دەوڵەمەند پێویستە بزانیت چی پێویستە بکرێت و سەرنجت لەسەر ئەوە بێت.


سەرچاوەکان



471 بینین