داتای نوێی دیجیتاڵی عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر محەمەد تاهیر - به‌روار: 2023-02-15-21:41:00 - کۆدی بابەت: 11020
داتای نوێی دیجیتاڵی عێراق

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

داتای نوێی دیجیتاڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢ (بە ئینگلیزی: iraq's digital data، بە عەرەبی: بيانات العراق الرقمية)؛ ژێرخانی دیجیتاڵی عێراق لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەبۆنەی زیادبوونی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا. بڵاوبوونەوەی سۆشیال میدیا و ئامێرە مۆبایلەکان و بازرگانی ئەلیکترۆنی، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی داتا دیجیتاڵییەکان، لەم بابەتەدا کۆمەڵێک زانیاری دیجیتاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەخەینەڕوو.

دانیشتووان

دانیشتووانی عێراق: ٤٥ ملیۆن کەس

  • بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت: ٣٣.٧٢، کە دەکاتە ٪٧٤.٩ی دانیشتوانی وڵاتەکە
  • بەکارێنەرانی سۆشیاڵ میدیا: ٢٥.٥٣ ملیۆن 
  • بەکارهێنەری مۆبایل: ٤٥.٧٦
  • نزیکەی نیوەی (٪٤٩.٩)ی دانیشتوانی عێراق لە ڕەگەزی مێن

دابەشبوونی تەمەن

  • ٪١٢.٨ تەمەنیان لە نێوان ٠ بۆ ٤ ساڵاندایە
  • ٪٢٠.٢ تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٢ ساڵاندایە
  • ٪١٠.٨ تەمەنیان لە نێوان ١٣ بۆ ١٧ ساڵاندایە
  • ٪١٣.٣ تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٤ ساڵاندایە
  • ٪١٥.٤ تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵاندایە
  • ٪١١.١ تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٤ ساڵاندایە
  • ٪٨.٢ تەمەنیان لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٤ ساڵاندایە
  • ٪٤.٧ تەمەنیان لە نێوان ٥٥ بۆ ٦٤ ساڵاندایە
  • ٪٣.٤ تەمەنیان ٦٥ ساڵ بەرەو سەرە

بەکارهێنانی سۆشیال میدیا

لەڕووی بەکارهێنانی سۆشیال میدیاوە، ٪٣٣.٤ی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای عێراق لە ڕەگەزی مێن و ٪٦٦.٦ لە ڕەگەزی نێر.

  • فەیسبووک ١٧.٩٥ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و ٪٢٦.٧ی بینەری ڕیکلامەکانی لە ڕەگەزی مێن و ٪٧٣.٣ ی پیاون
  • یوتیوب ٢٤.٣٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە ، ٪٤٦.٦ی بینەرانی ڕیکلامەکانی لە ڕەگەزی مێن و ٪٥٣.٤ لە ڕەگەزی نێر
  • ئینستاگرام ١٤.٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، ٪٣٥.٠ی بینەرانی ڕێکلامەکانی لە ڕەگەزی مێن و ٪٦٥.٠ لە ڕەگەزی نێر
  • تیک تۆک ٢٣.٨٨ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و ٪٣٣.٧ی بینەرانی ڕێکلامەکانی لە ڕەگەزی مێن و ٪٦٦.٣ لە ڕەگەزی نێر
  • لینکدئین ١.٧٠ ملیۆن ئەندامی هەیە و ٪١٨.٥ی بینەرانی ڕێکلامەکانی لە ڕەگەزی مێن و ٪٨١.٥ لە ڕەگەزی نێر
  • سناپچات ١٦.١٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و ٪٤٨.٣ی بینەری ڕیکلامەکانی لە ڕەگەزی مێن و ٪٥٠.٦ی لە ڕەگەزی نێر
  • تویتەر ٢.٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و ٪١٩.٠ی بینەری ڕیکلامەکانی لە ڕەگەزی مێن و ٪٨١.٠ لە ڕەگەزی نێر

ژمارەی بەکارهێنەرانی مێ لە سۆشیاڵ میدیا

  • یوتیوب: ١١.٣ ملیۆن
  • تیک تۆک: ٨ ملیۆن
  • سناپچات: ٧.٨ ملیۆن
  • ئینستاگرام: ٤.٩ ملیۆن
  • فەیسبووک: ٤.٨ ملیۆن
  • تویتەر: ٠.٤٨ ملیۆن
  • لینکیدئین: ٠.٣١ ملیۆن

ژمارەی بەکارهێنەرانی نێر لە سۆشیاڵ میدیا

  • تیک تۆک: ١٥.٨ ملیۆن
  • یوتیوب: ١٣ ملیۆن
  • فەیسبووک: ١٣.٢ ملیۆن
  • ئینستاگرام: ٩.١ ملیۆن
  • سناپچات: ٨.١ ملیۆن
  • تویتەر: ٢ ملیۆن
  • لینکیدئین: ١.٤ ملیۆن

تێبینییەکان:

  • بەکارهێنەرانی مۆبایل زیاترن لە ژمارەی دانیشتووان، چونکە ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان زیاتر لە ئامێرێکی مۆبایلیان هەیە.
  • فەیسبووک و ئینستاگرام لە کشانەوەدان و تیکتۆک بەردەوامە لە پێشکەوتن لە عێراق لەڕووی ژمارەی بەکارهێنەرانەوە.
  • ژمارەی بەکارهێنەرانی تویتەر و لینکدئین وەک ساڵانی ڕابردوو، بە خاوی لە زیادبووندان. 
  • ئەم وێنەیەش ئەو پرسانەن کە لە ساڵی ڕابردوودا لە گوگڵ زۆرترین گەڕانیان بۆ کراوە لە عێراقدا:

 


سەرچاوەکان



279 بینین