چۆن منداڵان فێری میهرەبانی بکەین؟

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-02-25-20:25:00 - کۆدی بابەت: 11103
چۆن منداڵان فێری میهرەبانی بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن منداڵان فێری میهرەبانی بکەین (بە ئینگلیزی: How to teach children to be kind، بە عەرەبی: كيف تعلم الأطفال أن يكونوا لطفاء) باشترین شت کە بتوانیت ئەنجامی بدەیت، تاکوو بەشێک بیت لە دروستکردنی جیهانێکی باشتر، بریتییە لە دروستکردنی کولتووری میهرەبانی لە ماڵەکەتدا. 

 چەند ڕێگایەک تاکوو یارمەتی منداڵەکەت بدەیت مرۆڤێکی میهرەبان بێت

یارمەتییان بدەن لە واتای میهرەبانی تێبگەن: تەنانەت پێش ئەوەی منداڵەکان بگەنە تەمەنێک کە بە میهرەبانی هەڵسوکەوت بکەن. دایک و باوکان دەتوانن باسی میهرەبانیان بۆ بکەن هاوسۆزی بۆ کەسانی تر هەر لە لەدایکبوونەوە لە مرۆڤەکاندا دروست دەبێت، هەست بەو شتانە دەکات کە کەسانی دەوروبەری هەستی پێ دەکەن. هەر لەبەر ئەوەشە منداڵێکی دووساڵان دەست دەکات بە گریان کاتێک هاوڕێ هاوتەمەنەکەی دەکەوێت. هەر ئەم تەمەنە تەمەنێکی گونجاوە تاکوو دەربارەی میهرەبانی لەگەڵ منداڵەکان گفتوگۆ بکرێت. کاتێک منداڵەکان لە واتای میهرەبانی تێ دەگەن، دواتر لە ڕەفتارەکانیاندا ڕەنگ دەداتەوە. یەکێک لە یاساکان کە دەتوانیت بۆ منداڵەکەتی ڕوون بکەیتەوە بریتییە لە یاسای ( بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرەکەت بکە کە ئارەزوو دەکەیت مامەڵەت لەگەڵ بکەن) یاسای دووەم (بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرت بکە کە باشترینە بۆ ئەوان، هەرچەندە ڕەنگە ئەوە بۆ تۆ باشترینیش نەبێت).  

منداڵەکان ڕابهێنرێن لەسەر وتنی وشەی ئەرێنی: گرنگە منداڵەکان ڕابهێنرێن کە تەنها وشەی ئەرێنی لە کاتی قسەکردندا بەکاربهێنن. هەوڵبدەن کەسی بەرامبەریان دڵخۆش بکەن نەوەک خەمبار.

تێگەیشتن لەوەی میهرەبانبوون هەمیشە ئاسان نییە: هەندێک کات پێویستە بیری منداڵان بهێنرێتەوە کە میهرەبان بوون ئاسان نییە، بەڵام ئەوە واتای ئەوە نییە کە نابێت میهرەبان بن. بۆ نموونە دەکرێت میهرەبان بێت لەگەڵ خوشک و براکانی کە هەندێک کات بێزاری دەکەن. دەکرێت منداڵان تووشی سەرلێشێواوی بن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە بەشێوەیەکی دروست مامەڵەیان لەگەڵ ناکەن. ئەوەی لەسەر دایک و باوکان پێویستە منداڵەکانیان ڕابهێنن هەموو کات بە نەرمی مامەڵە بکەن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.

بەکارهێنانی وشەی سوپاس، بەیارمەتیت: فێرکردنی ڕێزگرتن لە کەسانی تر، سڵاوکردن لێیان و قسەکردن بەشێوەیەکی باش بەشێکی گرنگی پەروەردەکردنی منداڵێکی میهرەبانە.

منداڵانی میهرەبان ئەو منداڵانەن کە خێرخوازن: دەزانن دایک و باوکیان ناتوانن هەموو ئەو شتانە بکڕن کە منداڵەکان دەیانەوێت، گرنگە تێبگەن کە بۆچی دایک و باوکان ناتوانن هەموو ئەو شتانە دابین بکەن کە منداڵەکان دەیانەوێت. دەبێت منداڵەکان ئارامگر و سوپاسگوزار بن.

لەگەڵ منداڵەکەت میهرەبان بە: لەگەڵ منداڵەکەت باش بە، تەنانەت کاتێک ماندوو بێ هیوا بوویت. بەشێوەیەکی میهرەبانانە لەگەڵ منداڵەکەت قسە بکەیت، بەخۆشەویستییەوە و هەمیشە پشتگیری بکە. بەم جۆرە منداڵەکانیش لەگەڵ کەسانی چواردەوریان میهرەبان دەبن.

میهرەبانی بۆ کەسانی تر دەگوازرێتەوە: ئەو منداڵانەی کە ڕەنگە بەشێوەیەکی سروشتی میهرەبان نەبن، کاتێک کەسانی چواردەوریان دەبینن کە بە شێوەیەکی میهرەبانانە مامەڵە دەکەن، ئەوانیش هەمان کار دووبارە دەکەنەوە. ئەگەر منداڵەکەت نموونەیەکی میهرەبانی بێت، ئەوا ڕەنگە ئەم کردارە بۆ منداڵەکانی دەوروبەریشی بگوازرێتەوە.

منداڵەکەت فێر بکە خۆشی لە یارمەتیدانی کەسانی دەوروبەری وەربگرێت: ببە بە نموونەیەک بۆ منداڵەکەت. یارمەتی هاوڕێکانت، خێزانەکەت و کەسانی تر بدە تاکوو منداڵەکان بزانن ئەوە هەستێکی باشە کە یارمەتی کەسانی تر بدەیت، تەنانەت ئەگەر لە بەرامبەریشدا هیچت بۆ نەگەڕێتەوە. فێری منداڵەکەتی بکە کە تەنانەت کردارێکی بچووکی میهرەبانانە سوودێکی گەورە بە کەسانی تر دەگەیەنێت. بۆ منداڵەکەتی ڕوون بکەرەوە بۆچی گرنگە دەرگا بۆ کەسانی لە خۆیان گەورەتر بکەنەوە، لە کاتی پەڕینەوەدا یارمەتی کەسانی تر بدەن یان یارمەتی کەسێک بدەن کە دەستەکانی پڕن و لە هەڵگرتنی هەندێک شتدا یارمەتیدەری بن. ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە شتێکی جوانە یارمەتیدەر بن ئەگەر کەسانی بەرامبەریان سوپاسیشی نەکردن و پێویستە بەخشندە بن، چاوەڕێی پاداشت لە بەرامبەر میهرەبانییەکەیاندا نەکەن.

ڕێگە مەدە منداڵەکەت بەشێوەیەکی هەڵە قسەت لەگەڵ بکات: ئەگەر ڕێگە بدەیت منداڵەکەت بەشێوەیەکی هەڵە قسەت لەگەڵ بکات، ڕەنگە وا تێبگات ئەوە شتێکی ئاساییە ئەگەر بە هەمان شێوەش لەگەڵ کەسانی دەوروبەری گفتوگۆ بکات. میهرەبانی منداڵەکان لە ماڵەکانیانەوە سەرچاوە دەگرێت.


سەرچاوەکان



313 بینین