چۆن کات بۆ خوێندنەوە تەرخان دەکەیت؟

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-09-03-22:35:00 - کۆدی بابەت: 11196
چۆن کات بۆ خوێندنەوە تەرخان دەکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن کات بۆ خوێندنەوە تەرخان دەکەیت (بە ئینگلیزی: How to make a time for reading، بە عەرەبی: كيف تخصص وقت للقراءة) هەندێک لە سەرقاڵترین مرۆڤەکان خوێنەرێکی باشی کتێبن. خوێندنەوە توانای داهێنانت زیاد دەکات، لە تێگەیشتنی کێشە ئاڵۆزەکان یارمەتیدەرت دەبێت و ئاستی ڕۆشنبیریت بەرەوپێش دەبات لە هەمان کاتدا خوێندنەوە چالاکییەکی زۆر ئارامکەرەوەیە. بەڵام ئەوەی گرنگە چۆن دەتوانیت لەگەڵ سەرقاڵی کارکردن یان خوێندندا کات بۆ خوێندنەوە تەرخان بکەیت. توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە خوێندنەوە یارمەتی بەرەوپێشچوونی فرمانەکانی مێشک دەدات. ئەگەر سوودەکانی کتێب خوێندنەوە بزانیت، هەوڵدەدەیت لە خشتە ئاڵۆز و پڕ لە کارەکانتدا کاتێکی گونجاو بۆ خوێندنەوە تەرخان بکەیت. ئەمانە چەند ڕێگایەکن کە دەتوانیت بۆ دیاریکردنی کاتێکی گونجاو سوودیان لێ ببینیت:

بەیانیان زوو کتێب بخوێنەوە

دەتوانیت ڕۆژەکەت بە خوێندنەوەی کتێب دەست پێ بکەیت. دەکرێت چەند خولەکێک بۆ چەند کاتژمێرێک بێت، ئەوەی گرنگە هەموو بەیانیەک ئەم کارە ئەنجام بدەیت تاکوو بۆت ببێت بە خویەک. ڕەنگە ١٠ – ١٥ خولەک بتوانیت بخوێنیتەوە یان ڕەنگە زیاتر بێت بەپێی خشتەی ڕۆژانەت. بەڵام ئەنجامدانی ئەم کارە لە بەیانیاندا یارمەتیت دەدات کارەکانی ڕۆژانەت بەباشی ئەنجام بدەیت بەبێ ئەوەی نیگەرانبیت دەربارەی ئەوەی لە ڕۆژەکەتدا کتێبت نەخوێندۆتەوە.

ئامانجی خوێندنەوەکەت دیاری بکە

دەتەوێت کتێبێک لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بخوێنیتەوە؟ پێویستە پلان بۆ خوێندنەوە دابنێیت بە جۆرێک دەتەوێت لەهەر دانیشتنێکدا چەند لاپەڕە بخوێنیتەوە؟ پێویستە کاتێکی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی کتێبەکە دابنێیت تاکوو بتوانیت دیاری بکەیت لە ڕۆژێکدا پێویستت بە خوێندنەوەی چەند لاپەڕە دەبێت بەم شێوەیە دەتوانیت لە کاتی خۆیدا کتێبەکەت تەواو بکەیت. بەکارهێنانی ئەم ستراتیژییە وا دەکات لەهەر دانیشتنێکدا بتوانیت ژمارەی خوێندنەوەی پەڕەکانت زیاد بکەیت.

خوێندنەوەی دەنگی بەکاربهێنە

ئەگەر ناتوانیت کاتێکی دیاریکراو بۆ کتێبە چاپکراوەکان دابنێیت، دەتوانیت خوێندنەوەی دەنگی_(book Audio) بەکاربهێنیت. هەرچەندە وەک ئەوە نییە کە دابنیشیت و کتێبی چاپکراو بخوێنیتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کاریگەری خۆی هەیە. دەتوانیت لە کاتی وەرزشکردن  و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا گوێیان لێ بگریت و لەهەمان کاتدا کارەکانی خۆشت ئەنجام بدەیت.

ئەوە بخوێنەوە کە ئارەزووی دەکەیت

دەکرێت هەموو ئەو پێشنیارانەی لە لیستی خوێندنەوەکانت هەیە پشتگوێیان بخەیت، ئەگەر هەست دەکەیت بێزارت دەکەن. گرنگی بەو بابەتانە بدە کە ئارەزوویان دەکەیت و چێژ لە خوێندنەوە ببینە.

کتێبی زیاتر بەبەراورد بەو کتێبانەی دەتوانیت بیان خوێنیتەوە لە ماڵەکەتدا دابنێ

ئەگەر کتێبەکانت لە کتێبخانە وەردەگریت ئەوا بڕێکی زیاتر لە چاو ئەو کتێبانەی دەزانیت دەتوانیت بیان خوێنیتەوە لە کتێبخانە وەربگرە. کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە کتێب لە ژوورەکەدا هەیە و دەزانیت دەبێت لە کاتێکی دیاریکراودا بۆ کتێبخانەیان بگەڕێنیتەوە، کاتێکی زیاتر تەرخان دەکەیت و هەوڵ دەدەیت کتێبێکی زیاتر بەبەراورد بەوەی پلانت بۆ دانابوو بخوێنیتەوە.

لە کتێبێک زیاتر لە یەک کاتدا بخوێنەوە

هەندێک کەس خوێندنەوەی یەک کتێب لە ڕۆژێکدا پەسەند دەکەن، بەڵام هەندێک کەسی تر پێیان وایە باشترە زیاتر لە یەک کتێب لە ڕۆژێکدا بخوێندرێتەوە. هەندێک کتێب لە ڕۆژدا بخوێندرێنەوە باشترە و هەندێکی تریان لە شەودا. بەم جۆرەش لە خوێندنەوەی کتێبێک بە بەردەوامی بێزار نابیت.

ڕاهێنان لەسەر خێرا خوێندنەوە بکە

ئەگەر دەتەوێت لە ماوەیەکی کەمدا بەشێکی زۆر بخوێنیتەوە، لەسەر خێرا خوێندنەوە ڕاهێنان بکە. چەند تەکنیکێکی خێرا هەیە کە دەتوانیت بەهۆیانەوە ڕاهێنان لەسەر خێرا خوێندنەوە بکەیت. ئەمەش بریتییە لە خوێندنەوەی بە گرووپی وشەکان لە جیاتی خوێندنەوەی وشە بە وشە، چاوەکانت ڕابهێنیت کە خێراتر بجوڵێن. یان هەناسەت ڕابگریت و هەوڵبدەیت چەند دێڕێکی پەڕەکە لەم ماوەیەدا تەواو بکەیت.


سەرچاوەکان



389 بینین