پیاسەیەک بۆ یادکردنەوە

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-16-22:29:00 - کۆدی بابەت: 11298
پیاسەیەک بۆ یادکردنەوە

ناوه‌ڕۆك


سەرەتا 

پیاسەیەک بۆ یادکردنەوە (بە عەرەبی: المشي لنتذكر، بە ئینگلیزی: A walk to remember) ڕۆمانێکی سۆزداری و درامی نووسەری ئەمریکی نیکۆلاس سپارکسە کە بە یەکێک لە ناوبانگترین ڕۆمانەکانی ئەم نووسەرە دادەنرێت، لەبەر کاریگەری ناوەڕۆکەکەی کراوە بە فیلمی سینەمایی لە ژێر هەمان ناودا و یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمز

ناسنامەی کتێبەکە

ناو پیاسەیەک بۆ یادکردنەوە
نووسەر نیکۆلاس سپارکس
وەرگێڕی کوردی بەرزان عوسمان
زمانی ڕەسەن ئینگلیزی
ژانەر ڕۆمان، سۆزداری، درامی
دەزگای چاپی ڕەسەن Warner books
دەزگای چاپی کوردی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە

ناوەڕۆکی کتێبەکە 

کاتی ڕووداوەکان لە نێوان ساڵی ١٩٥٨ و ١٩٥٩دایە کتێبەکە باس لە پەیوەندییەکی جیاوازی سۆزداری دەکات جیاواز لە هەر پەیوەندییەکی ئاسایی نێوان کچ و کوڕێک بەو واتا گشتییەی هەیە. لاندن خوێندکارێکی ئامادەییە وا ڕاهاتووە لەگەڵ هاوڕێ کچ و کوڕەکانی گاڵتە بە هەستی خوێندکارە بێ دەسەڵاتەکان و لاوازەکان بکەن لە قوتابخانەکەیدا بە تایبەتیش جەیمی کە کچی هێگبێرتی قەشەی کەنیسەی شارۆچکەکەیان بوو. هۆکاری گاڵتە پێکردنەکەش سادەیی جەیمی بوو کە بەردەوام بە یەک ستایلی قژ و جلوبەرگ دەردەکەوت و لە سڵاوکردندا هەمان دەستەواژەی بەکاردەهێنا. 
لاندن سات لە دوای سات زیاتر جەیمی دەچێتە دڵیەوە، جەیمی داوا لە لاندن دەکات هاوکاری بکات لە کاری خێرخوازیدا و لاندنیش بەمە ڕازی دەبێت، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە کار دەکەن لاندن داوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لێ دەکات بەڵام جەیمی ڕەتی دەکاتەوە بە هۆکاری ئەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە و کاتێکی کەمی لە ژیاندا ماوە و نایەوێت لاندن دڵتەنگ بکات. لاندن بڕیارێکی ژیرانە دەدات و داوا لە باوکی دەکات یارمەتیدەری بێت و بەیەکەوە دەچن بۆ داوای جەیمی لە باوکی. 
ئەو ساتەی هاوسەرگیری دەکەن جەیمی لەسەر کورسی پزیشکی کە بۆ خاوەن پێداویستییەکان تەرخان کراوە دانیشتووە و دۆخی تەواو ناجێگیرە. لە کۆتا دێڕەکانی کتێبەکەدا لاندن دەڵێت: ئێستا دوای ٤٠ ساڵە هێشتا ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەمانم لە پەنجە لانەبردووە. ئەگەر جەیمی لە ژیاندا بمابایە ئەوا پزیشکەکان دەیان توانی چارەسەری نەخۆشییەکەی بکەن. 

دەرئەنجامەکانی کتێبەکە لەسەر کۆمەڵگە 

نیکۆلاس سپارکس ساڵی ١٩٩٩ ئەم کتێبەی بڵاوکردووەتەوە دوای بڵاوکردنەوەی پێشوازی زۆری لێ کرا تەنانەت لەم سەردەمەشدا لە پێگەکانی پێداچوونەوەی کتێب، ڕۆمانی "پیاسەیەک بۆ یادکردنەوە" لەلای ژن و مێردەکان بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕۆمانەکان دادەنرێت کە مرۆڤ فێری خۆشەویستی و بایەخپێدانی ڕاستەقینە دەکات، پەیوەندی سۆزداری بە واتا گشتی و هاکەزاییانە ناخاتە ڕوو بەڵکو دەڵێت بۆ ئەوەی کەسێکت خۆشبوێت دەبێت بۆی بسەلمێنیت خۆشت دەوێت ئەویش لە ڕێگەی قوربانیدان لە پێناویدا و بایەخ و گرنگی پێ بدەیت. 


سەرچاوەکان



1319 بینین