ڕێگاکانی پڕۆژە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-18-16:25:00 - کۆدی بابەت: 11321
ڕێگاکانی پڕۆژە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێگاکانی پڕۆژە (بە ئینگلیزی: Project Method، بە عەرەبی: طرق المشروع)، ئەم ڕێگایە دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەکاری ئەمریکی ولیەم گلباتریک، بەڵام لە پاشاندا جۆن دیوی گەشەی بەم ڕێگایە داوە و وەک ڕێگایەکی کاریگەر لە بواری پڕۆسەی فێرکاریدا خستویەتیەڕوو. مەبەست لە ڕێگای پڕۆژە هەر کار و کردارێکی فێرکارییە لە بواری مەیدانیدا ئەنجامبدرێت بە مەبەستی زانستی و لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی مامۆستادا لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجێکی دیاریکراو و خزمەت بە بابەتە زانستیەکە بکات، لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتیدا خۆی ببینێتەوە، مەبەستی گلباتریک لە ژینگەی کۆمەڵایەتی پەیوەندیداربێت بە ژیانی فێرخوازانەوە، هەر بۆیە ناونانی ئەم ڕێگایەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فێرخوازان خۆیان هەڵدەستن بە دیاریکردنی پڕۆژەی لێکۆڵینەوە و جێبەجێکردنی، ئەم ڕێگایەش جۆر و فۆڕمێکی ترە لە وانەوتنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆگرام لەبری وانەوتنەوەی مامۆستا و گوێڕادێری فێرخوازان بۆ لەبەرکردنی هەر وانە و بابەتێکی پڕۆگرام، هەر بۆیە لەم ڕێگایەدا فێرخواز بەکار و چالاکی هەڵدەستێت و سەرچاوە و پەرتووکی خوێندن و زانیاری و داتاکانی کۆدەکاتەوە لە پێناو گەیشتن بە مەبەست و ئامانجە فێرکارییەکان. 

لایەنە باشەکانی ڕێگای پڕۆژەکان 

  • هەڵوێستی فێرکاری زیندوویەتی پێوە دیارە، چونکە لە ئارەزوو و تواناکانی فێرخوازەوە هەڵدەقوڵێت و زانیارییەکانیش بەکاردەخرێن لە نێو پۆلی خوێندندا، بۆیە هەست بە دابڕان و ترازانی بابەتەکان ناکرێت. 
  • فێرخوازەکان بە پلاندانان کاردەکەن، بۆیە لێهاتووی و گرنگی پلانیان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەبەر ئەوەی بەچالاکی جۆراوجۆر هەڵدەستن بۆیە ئەزموون و زانیاری نوێیان دەست دەکەوێت. 
  • هەندێک نەریتی ئەرێنی لای فێرخواز گەشە پێدەدات وەک لە ئەستۆگرتنی بەپرسیارێتی و ئارامگرتن و بەرهەمهێنان و پشتبەستن بە سەرچاوە و پەرتووکە زانستییەکان. 
  • ئازادی ڕادەربڕین و باوەڕبوون بە خۆ و جیاوازیی تاکایەتی فەراهەم دەکات، چونکە تێکڕا چییان پێ باش بێت کار و چالاکییەکانیان لەو پێناوەدا دەخەنەگەڕ. 

لایەن لاوازەکانی ڕێگای پڕۆژەکان 

وانەوتنەوە بە ڕێگای پڕۆژەکان بەم هەنگاوانەدا دەڕوات:

دیاریکردنی پڕۆژە

لەم هەنگاوەدا فێرخواز بە هاوکاری مامۆستا پڕۆژەی کارکردن دیاری دەکات بە ڕەچاوگرتنی کۆمەڵێک دانراوی وەک: 
١- تا چی ڕادەیەک فێرخوازان دەتوانن چەمک و بەها و بۆچوون و لێهاتووییەکان لە پڕۆژەکە وەربگرن؟ 
٢- ئایا پڕۆژەکە لەگەڵ ئاست و پێگەیشتنی فێرخوازان گونجاوە؟
٣- ئایا کات و توانا مادییەکان فەراهەمکراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە؟ 
٤- ئایا پڕۆژەکە دەبێتە هۆی فێربوون و دەرئەنجامی چاوەڕوانکراوی لێدەکەوێتەوە لە لەگەڵ ئامانجەکاندا یەکبگرنەوە؟

پلاندانان بۆ پڕۆژە

لەم هەنگاوەدا فێرخواز بە ڕێنوینی مامۆستا ڕێگا و ئامڕازی پێویست دیاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، هەر بۆیە پێدانی ڕێنمایی و ئاڕاستەکردن لەلایەن مامۆستاوە سەرقاڵبوونی فێرخواز بە کارکردن و گەڵاڵەکردنی پڕۆژەکە و گۆڕینەوەی بیر و ڕا هەموو ئەمانە ئامانجی وانەوتنەوە و پەروەردەیی ڕێگاکە بەدیدەهێنێت. 

جێبەجێکردنی پڕۆژە

لەم هەنگاوەشدا فێرخوازان بە شێوەی تاک بێت یان گروپ و لیژنەی بچوک هەڵدەستن بە ڕێکخستنی ئەنجامی کارکردنیان لە شێوەی ڕاپۆرتێک پێشکەشی دەکەن لە نێو پۆلدا، پاشان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. 

هەڵسەنگاندن

لێرەدا هەڵسەنگاندنی ئەو کردار و چالاکیانە دێت کە فێرخوازان پێی گەیشتوون لە هەنگاوەکانی پێشوتردا، ئەم پرسیارانە دەخرێنە ڕوو: 

  • تا چ ڕادەیەک پڕۆژەکە یارمەتیدەربووە بۆ گەشەپێدانی ئەزموونەکانمان لە ڕێگەی سەرچاوە و پەرتووکە یارمەتیدەرەکانەوە؟
  • چەندە ڕێگە خۆشکەربووە بۆ بیرکردنەوەی بە کۆمەڵ و تاکی لە کێشە گرنگەکان ئاگادارکردووەتەوە؟ 
  • تاوەکو چ ڕادەیەک پڕۆژەکە ئارەزووەکانمانی بۆ خۆی ڕاپێچکردووە؟ تا چەند ئارەزوو و توانا بۆچوونی نوێی بۆمان دەستەبەرکردووە؟ 


سەرچاوەکان



606 بینین