بزوێنەری دیزڵ

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-09-19-13:23:00 - کۆدی بابەت: 11333
بزوێنەری دیزڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بزوێنەری دیزڵ (بە ئینگلیزی: Diesel engine، بە عەرەبی: محرک دیزل)، یەکێکە لە بزوێنەرە سوتێنەرەکان کە ماتە وزەی کیمیایی لە دیزڵدا دەگۆڕێت بۆ جووڵە وزە، یەکەم کەس کە ئەم بزوێنەرەی داهێنا ئەندازیارێکی ئەڵمانی بوو بە ناوی رودولف دیزل و لە ساڵی ١٨٩٢ دروستی کرد، ئامانج لەم داهێنانە دروستکردنی بزوێنەرێک بوو کە کارامەتر بێت لە بزوێنەری بەنزین، زیادکردنی کاراماییەکە بەهۆی زیادکردنی ڕێژەی پەستانەوە کرا، بەجۆرێک کە پەستان لە بزوێنەری دیزڵدا لە نێوان ١:١٤-١:٢٥ بەڵام پەستان لە بزوێنەری بەنزیندا لە نێوان ١:٨-١:١٢.

شێوازی ئیشکردن

  1. پەستاوتنی گاز لەژێر دۆخی ئایزۆنترۆپی، واتە گازەکە پەستان دروست دەکات بەبێ گواستنەوەی گەرمی لەگەڵ ژینگەی دەرەوەی ئامێرە پەستێنەرەکە.
  2. زیادکردنی گەرمی بە مەرجی پاراستن و نەگۆڕان لە پەستانەکەدا.
  3. کشانی گازی ئایزۆنترۆپی.
  4. دەرکردنی گەرمی لە ئامێرە پەستێنەرەکە و هێشتنەوەی هەمان قەبارە.

بە شێوازی کارکردنی بزوێنەرەکە دەوترێت سووڕی پیستۆن، کە سوڕێکی چوارینەیە لە ئامێرەکەدا، ئەم سوڕە لە چوار بەشی پیستۆنەکەدا ئەنجامدەدرێت، کە بریتین لە ڕاکێشان، پەستان، داگیرسان لەگەڵ دەرهاویشتن.

سوود و زیانەکانی بزوێنەری دیزڵ

  • نرخ و تێچووی بزوێنەری دیزڵ زیاترە بە بەراورد بە بزوێنەری بەنزین، بەڵام لە بەرامبەردا توانای کارکردن و سوڕان و کارامەییەکەی زیاترە.
  • سووتەمەنی دیزڵ نرخی کەمترە بە بەراورد بە سووتەمەنییەکانی تر و ماتە وزەکەشی زیاترە لە ماتە وزەی سووتەمەنی بەنزین.
  • ئەو ڕێژە پەستانە بەرزەی لە دیزڵدا هەیە داهێنەرەکەی ناچار دەکات کە قەبارەی ئامێرەکە گەورەتر بکات، لە ئەنجامدا نرخەکەشی بەرزتر و گرانترە.
  • بەکارهێنانەکەی زیاتر لە ئامێری گەورە و بەهێزدایە وەک مۆلیدە و کەشتییە گەورەکان، واتە لە ئۆتۆمبێلە بچووکەکاندا بەکارهێنانی کەمە.
  • دەتوانرێت ڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی بزوێنەرەکەوە خاوبوونەوە بەدەست بهێنرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەکەی، ئەمەش زیاتر لە کەشتییە گەورەکاندا هەیە.

بزوێنەری دیزڵی نوێ لە ئۆتۆمبێلەکاندا

بنچینەی کارکردنی بزوێنەری دیزڵ بەندە لەسەر تێکەڵبوونی سووتەمەنی لەگەڵ هەوا، ئەمەش ڕوونادات ئەگەر ئامێرەکە یاخود بزوێنەرەکە سارد بێت، جگە لەمەش بۆ کارکردن بزوێنەرەکە پێویستی بە کارەبایە کە بەهۆیەوە پەستان دەخرێتە سەر ئامێرەکە و جووڵە دروستدەکات، ئەمانە لە ڕابردوودا کێشەبوون، بەڵام لە بزوێنەرە نوێیەکاندا هەمووی کراوە بە ئامێری زیرەک و کارەبایی، بەجۆرێکە کە ئامێرەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوونی هەیە و جڵەوی ڕێژەی سووتەمەنی پاڵپێوەنراوی ناو ژووری سووتاندنەکە دەکات.  


سەرچاوەکان



689 بینین