ئەندرۆفۆبیا (ترس لە پیاوان)

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-09-19-23:13:00 - کۆدی بابەت: 11340
ئەندرۆفۆبیا (ترس لە پیاوان)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

ئەندرۆفۆبیا یان ترس لە پیاوان (بە ئینگلیزی: Androphobia or fear of men، بە عەرەبی: اندروفوبیا او رهاب الذكورة) فۆبیای وەک ئەندرۆفۆبیا یان ترس لە پیاوان، ترسێکی ئەوەندە زۆرە کە ژیانی ڕۆژانەی تووشبووەکەی تێکدەدات. ئەگەر کەسێک حەزی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پیاوان نەبێت، لەوانەیە وا هەڵبژێرێت کە لە زۆربەی شوێنەکانی ژناندا نیشتەجێ بێت و هەروەها کارەکانی ئەنجامبدات، واتا ئەو شوێنانەی پیاوی لێ نییە. بەڵام ئەندرۆفۆبیا دەبێتە هۆی ترسێکی زۆر لە پیاوان کە لەوانەیە کەسەکە تەنها هەست بە سەلامەتی بکات لە ماڵەوە یان لەو ناوچانەی کە دەزانێت و دڵنیایە هیچ هەلێک نییە بۆ بینین و بەرکەوتنی پیاوان. 

ئەندرۆفۆبیا چییە؟ 

ئەندرۆفۆبیا فۆبیایەکی زۆر توند و بێ هۆکارە بەرامبەر پیاوان. فۆبیا جۆرێکە لە دڵەڕاوکێ و یەکێکە لە باوترین نەخۆشییە دەروونییەکان. پێنج جۆری فۆبیای دیاریکراو هەیە: فۆبیا بەرامبەر ئاژەڵان، فۆبیای ژینگەی سروشتی، فۆبیای برینی دەرزی و خوێن، فۆبیای بارودۆخ و ئەوانی تر. فۆبیای وەک ئەندرۆفۆبیا فۆبیایەکە کە ناکەوێتە پۆلێنی چوار جۆری یەکەمەوە، بەڵکو لە جۆرەکانی تری فۆبیایە. کە دەکرێت بەهۆی هۆکارێکی دیاریکراوەوە دروست ببێت و لەوانەیە لە منداڵی یان لە قۆناغەکانی تری ژیاندا پەرەبسێنێت. 

فۆبیا دەبێتە هۆی کاردانەوەی زۆر لەسەر بنەمای ترس کە ژیانی ڕۆژانە تێکدەدات. لە حاڵەتی ئەندرۆفۆبیادا، کاردانەوە دەکرێت ڕووبدات کاتێک بەرکەوتن بە پیاوان یان نێرینە هەبێت، هەروەها لە پێشبینیکردنی ئەو ڕووداوانە، یان تەنانەت گوێگرتن لە وشەکانی پەیوەندیدار بە ڕەگەزی نێر. ئەم ترسە چڕە لەوانەیە وەک قێزەونیەک بێت، کەسەکە هەست بەوە بکات کە لە مەترسیدایە، یان لەگەڵیدا نیشانە جەستەییەکانی دڵەڕاوکێ وەک هێرشی ترس و لەرزینی جەستە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەکەسەکەیا دەربکەوێت.

هۆکارەکانی ئەندرۆفۆبیا 

وەک زۆرێک لە فۆبیا دیاریکراوەکان، ئەندرۆفۆبیا لەوانەیە لە ئەنجامی ئەزموونی نەرێنی ڕابردووەوە گەشە بکات. لەوانەیە ئەزموونی وەک دەستدرێژی سێکسی یان جەستەیی و سۆزداری لەخۆ بگرێت. هەرچەندە بۆ کەیسی دەسترێژی سێکسی زۆرجار کەسێک یان گروپێک کە بکەری کارەکەن دەبنە هۆی ترۆما و کارەسات و ترس و دوودڵی لای کەسەکان، بەڵام ئەندرۆفۆبیا ترسێکی نائاساییە بەرامبەر بە هەموو پیاوان یان هاندەرە پەیوەندیدارەکانی نێر نەک ئەوەی لە کەس و گروپێکی دیاریکراو بترسن.

نیشانەکانی ئەندرۆفۆبیا و دەستنیشانکردنی

بۆ ئەوەی نەخۆشی ئەندرۆفۆبیا دەستنیشان بکرێت، پێویستە پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی کۆمەڵەی دەروونپزیشکی ئەمریکی بۆ فۆبیای دیاریکراو جێبەجێ بکرێت. نیشانەکانی ئەندرۆفۆبیا بریتین لە ترسێکی زیاد لە پێویست یان بێ هۆکار لە بەرامبەر بیستنی تایبەتمەندییەکانی پیاوان یان بەرکەوتن لەگەڵ پیاوان. ئەم ترسە ناعەقڵانییەی بەرامبەر پیاوان هەیە، لەوانەیە ئەوەندە توند بێت کە ببێتە هۆی جەڵتە یان نیشانەکانی وەک

  • زیادبوونی لێدانی دڵ
  • بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن 
  • ئارەقکردن و لەرزین 
  • گیرانی قوڕگ 
  • کورتبوونی هەناسە

بۆ ئەوەی وەک فۆبیا پۆلێن بکرێت، دەبێت ترسەکە بە ڕاددەیەک زۆر بێت و ببێتە هۆی دەستێوەردان لە کاری ڕۆژانە، ژیانی کەسی و کۆمەڵایەتی. ئەمە لەوانەیە دەربکەوێت بە خۆ بەدوورگرتن لە بارودۆخی پەیوەندیدار بە پیاوانەوە یان بەرگەیان بگرن لەگەڵ فشارێکی بەرچاو یان ترسێکی بەرچاو.

نیشانەکانی منداڵان
لە منداڵاندا، نیشانەکانی ئەندرۆفۆبیا لەوانەیە لەگەڵ گریان، توڕەبوون، خۆ چەسپاندنیان بە دایک و باوکیانەوە دەربکەون. ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە ترس دەبێت لانیکەم بۆ شەش مانگ بەردەوامبێت.

فۆبیای دیاریکراو دەکرێت لەگەڵ نەخۆشییەکانی تری دڵەڕاوکێدا ڕوو بدات وەک ئەگۆرفۆبیا، فۆبیای کۆمەڵایەتی و نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر. هەروەها دەکرێت ڕووبدات لەگەڵ نەخۆشی خەمۆکی گەورە، نەخۆشی دوو پۆلاری دووەم، و ئاڵودەبوون بە کحول. ئەوانەی  فۆبیایەکیان هەیە ئەگەری زیاتریان هەیە تووشی فۆبیای تر ببن.

کێن ئەوانەی تووشی ئەندرۆفۆبیا دەبن؟

ژنان و پیاوان و ئەوانەی کە ڕەگەزیان دیار نییە هەموویان لەوانەیە ئەزموونی ئەندرۆفۆبیا بکەن. بەپێی هەندێک خەمڵاندن، فۆبیای دیاریکراو کاریگەری دەبێت لەسەر لە سەدا ٧.٤ی خەڵکی. لەگەڵ ئەوەشدا، ژنان ئەگەری تووشبوونیان بە فۆبیای دیاریکراو زیاترە. نزیکەی لە سەدا دەی ژنان لە یەک کاتدا فۆبیایان هەیە.

هەروەها بوونی فۆبیا لە خێزانەکاندا هۆکارێک دەبێت بۆ زیاتر تووشبوونی ئەندامانی خێزانەکە بە فۆبیا. توێژینەوە هەن کە ئەوە نیشان دەدەن ئەگەری تووشبوون بە فۆبیا زیاترە ئەگەر دایک و باوکێک یان خوشک و برایەک هەبێت و فۆبیایەکی دیاریکراوییان هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنها لەبەر ئەوەی فۆبیا لە خێزانەکاندا هەیە، ئەوە ناگەیەنێت کە هەموو کەسەکانی خێزانەکە تووشی هەمان فۆبیا دەبن.

چارەسەری ئەندرۆفۆبیا 

هەر چەندە ئەو کەسانەی ئەم گرفتە دەروونییەیان هەیە دەکەونە بارودۆخێکی ناخۆشی ژیانکردنەوە بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە فۆبیا یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییە چارەسەرکراوەکان. هەروەها فۆبیای سووک، ئەوانەی کە دەبنە هۆی ناخۆشی و ترسی ڕۆژانە، لەوانەیە پێویست بە چارەسەر نەکات. 

یەکێک لە کاریگەرترین چارەسەرەکانی فۆبیا چارەسەری هەڵسوکەوتی زانستییە (CBT) لەگەڵ بەرکەوتن. سی بی تی بریتییە لە چارەسەری دەروونی کە تووشبوو فێری تەکنیکەکان دەکات و دیزاین کراوە بۆ یارمەتیدان لە باشترکردنی ئەزموونە خراپەکانی مامەڵەکردن. بۆ چارەسەری سی بی تی لەگەڵ پزیشکێکی چارەسەرکەر کار دەکەیت، ڕووبەڕووی هۆکارەکانی ئەندرۆفۆبیا دەبیتەوە لە سیناریۆکانی ژیانی ڕاستەقینەدا. چارەسەری بەرکەوتنی پلە بچووک دەست پێدەکات، ڕێگەت پێدەدات ڕێگای خۆت بەرز بکەیتەوە بۆ ئەو سیناریۆیانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی بڕی ترس. چارەسەرکارەکە لەوانەیە داوات لێ بکات کە هەڕەشەکە خەیاڵ بکەیت یان وێنای بکەیت ئەگەر بەرکەوتنی هەڕەشەی ڕاستەقینە سەلامەت نەبێت. بە شێوەیەکی گشتی چارەسەر پێکدێت لە پێنج بۆ هەشت دانیشتنی ٩٠ خولەکی یان دانیشتنی ٢ بۆ ٣ کاتژمێر.
سوودەکانی چارەسەری بەرکەوتن بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت و لە ڕێگەی بەرکەوتن بە هۆکاری ترسەکە دەتوانیت ترسەکەت نەهێڵیت. سوودی ئەم چارەسەرییەش ئەوەیە کە بەلانی کەم بۆ ماوەی ساڵێک دەمێنێتەوە هەروەها  کەسەکان بە قسەکردن لەگەڵ خۆیان دەتوانن درێژە بەم چارەسەرییە بدەن.

دەرمانەکانی وەک بێنزۆدیازەپاینەکان benzodiazepines بژاردەیەکی دیکەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەندرۆفۆبیا و فۆبیاکانی تریش بە گشتی. هەندێک جار بۆ ئەو کەسانەی کە فۆبیاکەیان بە تایبەتی لاواز دەبینن و CBT بەردەست نییە. بێنزۆدیازەپاینەکان دەرمانێکی ڕەچەتەدارن کە وادەکات هەست بە ئارامی بکەن. دەرمانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بە خێرایی کاردەکات لە ماوەی خولەکێک بۆ کاتژمێرێک. 

بێنزۆدیازەپاینەکان وەک بژاردەیەکی باشتر بۆ ئەو فۆبیایانە دەبینرێن کە ڕۆژانە ئەزموون ناکرێن، وەک فۆبیای فڕین، بەهۆی سروشتی ئارامکەرەوەیان و مەترسی ئاڵودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و کشانەوە دوای چارەسەری درێژخایەن. لەبەر ئەوەی ئەم دەرمانانە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر کارکردنی زانستی و جەستەیی هەبێت، لەوانەیە قورس بێت بۆ کارکردن یان بەشداریکردن لە ئەرکەکانی وەک شۆفێریکردن. لە کاتێکدا ڕووبەڕووبوونەوەی ترسەکانت لەوانەیە ترسناک بێت، بە چارەسەر، فۆبیا دەتوانێت کۆنترۆڵ بکرێت و چارەسەر بکرێت. ئەگەر ئەندرۆفۆبیا ژیانی تێکدایت، قسە لەگەڵ پسپۆڕێکی تەندروستی دەروونی بکە. زۆربەی فۆبیاکان دەستنیشان نەکراون چونکە خەڵک دەترسن لەوەی بگەنە دەرەوە و یارمەتی وەربگرن، بەڵام گرنگە لە کاتی هەستکردنت بە ترسێکی زۆر بەرامبەر بە شتێک هەوڵی چارەسەرکردنی بدەیت و پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆڕەوە بکەیت.


سەرچاوەکان



836 بینین