جۆزێ مۆرینیۆ

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-09-24-17:53:00 - کۆدی بابەت: 11362
جۆزێ مۆرینیۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆزێ مۆرینیو یان مۆرینیۆ (بە ئینگلیزی: Jose Mourinho، بە عەرەبی: جوزيه مورينيو)، ڕاهێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتوگالی و یاریزانی پێشووی یانەی ڕۆمای ئیتاڵییە لە خولی ئیتاڵیا. مۆرینهۆ لەلایەن میدیا بەریتانییەکانەوە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ڕاهێنەرەکان ناسراوە و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕیزی گەورەترین ڕاهێنەرەکانی جیهان دانراوە. مۆرینیۆ یەکەم جار وەک وەرگێڕ بۆ سێر بۆبی ڕۆبسۆن لە سپۆرتینگ سی پی و پۆرتۆ دەستی بە ڕاهێنان کرد، پێش ئەوەی وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لە بەرشەلۆنە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە ژێر دەستی هەردوو ڕۆبسۆن و جێگرەکەی لویس ڤان گال، مۆرینیۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ وەک ڕاهێنەر گەڕایەوە پۆرتۆ و دوو جار نازناوی پریمەر لیگا و تاسا دی پورتوگال و جامی یەکێتی ئەورووپا و چامپیۆنزلیگی بردەوە، مۆرینیۆ لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا بۆ ئینگلتەرا لەگەڵ چێڵسیدا هاتە ئینگلتەرا، لەگەڵ یانەکەدا دوو نازناوی پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو جامی خولی لە سێ وەرزی یاریکردنی لە یانەکەدا بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ مۆرینیۆ پەیوەندی بە یانەی ئیتاڵی ئینتەرمیلانەوە کرد، کە دوو جار لە خولی ئیتاڵیادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کە یەکەمجارە بۆ یانەیەکی ئیتاڵی و ئەمەش وایکرد یەکێک بێت لە پێنج ڕاهێنەر کە بە دوو یانە جامی ئەورووپای بەدەستهێنابێت، دواتر لەو ساڵەدا یەکەم ڕاهێنەری جیهانی فیفای بەدەستهێنا. پاشان مۆرینیۆ لە ئیسپانیا ڕووی لە یانەی ریاڵ مەدرید کرد، لەوێ لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بە ژمارە پێوانەییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پێنجەم ڕاهێنەر کە نازناوی خولەکەی لە چوار وڵاتدا بەدەستهێنا. هەروەها خەڵاتی جامی دێل و سوپەرکۆپا دی ئیسپانیای بەدەستهێنا. لە ساڵی ۲٠١٥ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال (FPF) ناوی ڕاهێنەری سەدەی پورتوگالی لێنراوە، یەکەم ڕاهێنەر بوو کە زیاتر لە یەک ملیار پاوەند لە گواستنەوەدا خەرج بکات. 

سەرەتای ژیان

مۆرینۆ لە ٢٦ـی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری ستیوبال لە وڵاتی پورتوگال لەدایکبووە، باوکی مۆرینیۆ یاریزانێکی پیشەگەر بووە کە یاری بۆ یانەکانی بلێنسا و ستیوبال کردووە و باوکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتووگال بووە دایکیشی مامۆستا بووە لە قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی، مامی مۆرینۆ پاڵنەر و ھانی مۆرینیۆی داوە بچێتە یاریگاکان بۆ ئەوەی تەماشای یاری تۆپی پێ بکات چونکە مامی پێشبینی دەکرد داھاتووی مۆرینیۆ لە جیھانی تۆپی پێدا بێت.

ژیانی خێزانی

مۆرینیۆ لەساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ تامێ فاریا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە، مۆرینۆ لەگەڵ خێزانەکەی لەساڵی ١٩٩٦ بوونە خاوەنی یەکەم مناڵ کە کچ بوو ناویان نا ماتلێد، دواتر کوڕێکیان بوو بەناوی جۆسێ ماریۆ.

زانینی زمان

مۆرینۆ لەژیانیدا ھەمیشە زیرەک بووە لە قسەکردن کە تا ئێستا توانیویەتی خۆی فێری کۆمەڵێک زمانی جیاواز بکات لەوانە پرتووگالی و ئیسپانی و فەڕەنسی و ئیتاڵی بەڵام زۆربەی کات بە کەتەلۆنی قسەی کردووە.

کاری خێرخوازی

لەپاڵ کاری وەرزشی مۆرینیۆ زۆرجار لە پڕۆژە خێرخوازیەکان دەبینرێت، لەیەکێک لە کارە خێرخوازییەکانی ھەندێک لە جل و کەلوپەلی ماڵی مەزاد کرد بۆ ئەوەی داھاتەکەی بداتە منداڵانی فەڵەستین و سۆماڵ کە بڕی داھاتەکەش بە ٢٢ ھەزار یۆرۆ خەمڵێنرا.

مۆرینیۆ وەک یاریزان

مۆرینۆ لە ھێڵێ ناوەڕاست یاریکردووە لەگەڵ کۆمەڵێک یانەی وڵاتی پرتووگال یاری کردووە ئەوانیش یانەکانی ڕایۆ ئەڤی و بلێنسیس و سێسیمبرا، بەڵام مۆرینیۆ لە ماوەی ژیانی یاریزانی زۆر سەرکەوتوو نەبووە بەوەی تەنیا ٩٥ یاری کردووە وە تەنیا ١٥ گۆلی لەگەڵ یانەکانی تۆمارکردووە ماوەی یاری کردنیشی وەك یاریزان ٧ ساڵ بووە لەنێوان ساڵەکان ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧.

ئەزموون و کاری ڕاهێنەرایەتی

دوای ئەوەی کاری ڕاهێنەری لە قوتابخانەکەی بەجێهێشت، مۆرینیۆ بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا بۆ بەڕێوەبردنی پیشەگەری لە شارەکەی خۆی و لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا بوو بە ڕاهێنەری تیمی گەنجان لە ڤیتۆریای سێتوباڵ، پاشان لە ساڵی ١٩٩٢ دەرفەتێک بۆ کارکردن وەک وەرگێڕێک بۆ ڕاهێنەرێکی باڵای بیانی سەریهەڵدا بۆبی ڕۆبسۆن وەک بەڕێوەبەری نوێی یانەی لیسبۆن سپۆرتینگ سی پی دەستنیشانکرابوو و پێویستی بە ڕاهێنەرێکی ناوخۆیی ئینگلیزی زمان بوو بۆ ئەوەی وەک وەرگێڕەکەی کار بکات. پاشان بووە ڕاهێنەری هەندێک یانە ناودارەکان. 

گرنگترین ئەو یانانەی کاری ڕاهێنەرایەتی بۆ کردوون

بەنفیکای پرتووگالی

مۆرینیۆ لەساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ئەزموونی ڕاھێنەرایەتی لە یانەی بەنفیکای پرتووگالی گرتە ئەستۆ بەڵام مۆرینیۆ تەنیا چوار مانگ لەگەڵ بەنفیکا ڕاھێنەرایەتی کردووە لەکۆی ١١ یاری ڕاھێنەرایەتی لەگەڵ بەنفیکا ٦ یارییان بردەوە و ٣ یاریش بەرامبەر بوونە و ٢ یاریش دۆڕان ماوەی ڕاھێنەرایەتی ٢٠ ئەیلوولی ٢٠٠٠ بۆ ٥ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠.

یۆنایۆ دی لێریای پرتووگالی

لە ١٤ەی نیسانی ٢٠٠١ بوو ڕاھێنەری یانەی یۆنایۆ دی لێریایی پرتووگالی لەم یانەیە لەکۆی ٢٠ یاری ١١ یاریان بردەوە لە ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ یانەکەی جێھێشت ڕوویکردە یانەی پۆرتۆی پرتووگالی.

پۆرتۆی پرتووگالی

لە ٢٣ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٢ بووە ڕاھێەری یانەی پۆرتۆ لەگەڵ ئەم یانەیە ١٢٧ یاری ڕاھێنەر بووە ئەنجامی بەرچاوی بەدەست ھێنا کە لە کۆی ١٢٧ یاری ٨٨ یاریان بردەوە ٢٤ یاریش بەرامبەر بوون و ١٥ یاریش دووچاری شکست ھاتن لە ڕێکەوتی ٢٦ـی مایسی ساڵی ٢٠٠٤ بەشێوەیەکی فەرمی یانەی پۆرتۆی جێھێشت.

دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پرتووگالی

  • خوولی پرتووگالی ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ وە ٢٠٠٣-٢٠٠٤
  • جامی پرتووگال ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
  • سووپەری پرتووگال ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
  • خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ١جار لەساڵی ٢٠٠٤
  • جامی یەکێتی ئەورووپا لەئێستادا بە یۆرۆ لیگ ناودەبرێ ١ جار

چێڵسی ئینگلیزی

مۆرینیۆ لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ ئەم یانەیە مۆرینیۆ کۆمەڵە دەستکەوتێکی گرنگی دەستەبەر کرد، لەگەڵ یانەی چێڵسی ١٨٥ یاری ڕاھێنەری یانەکە بووە و تیایدا ١٣١ یاری بردۆتەوە بەڵام لە کۆتاییدا بەھۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ملیاردێری ڕووسی و ئەبراهیممۆڤیچ یانەکەی جێهێشت.

دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی

  • کارلینگ کاپ ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧
  • جامی خێرخوازی ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦
  • جامی ئینگلتەرا ١ جار ساڵی ٢٠٠٧
  • خوولی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمیەرلیگ ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ وە ٢٠٠٥-٢٠٠٦

ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی

مۆرینیۆ لە ٢ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویکردە وڵاتی ئیتالیا بە مەبەستی مەشق پێکردنی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی لە یەکەم وەرزیدا سێ نازناوی بردەوە و لەوەرزی دووەمیش ٥ نازناوی بردەوە لەگەڵ یانەی ئینتەر ناسیۆنالی یاخوود ئینتەر میلان. مۆرینیۆ ناوبانگی لە ھەموو جیھانی وەرزشی دەرکرد لە کۆی ١٠٨ یاری لەگەڵ یانەکە توانی ٦٨ یاری بباتەوە.

دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی

  • خوولی ئیتاڵی ناسراو بە سێریێ ئا ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
  • جامی ئیتاڵیا ٢ جارلەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
  • سووپەری ئیتاڵیا ٢٠٠٨ وە ٢٠١٠
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ١ جار لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠

ڕیال مەدریدی ئیسپانی

دوای سەرکەوتنەکانی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە ڕێکەوتی ٣١ـی مایسی٢٠١٠ ڕوویکردە ئیسپانیا بۆ مەشق پێکردنی یانەی ڕیال مەدرید لە یەکەم وەرزی یانەکەی نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاھانە بردەوە، جگە لەم نازناوەش کۆمەڵێک دەستکەوتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد کە لە کۆی ١٠١ یاری یانەکە ٧٨ یاری بردۆتەوە ڕێژەی سەرکەوتنەکانیشی ٧٧%، کە لە مێژووی خوولی ئیسپانی ھیچ ڕاھێنەرێک ئەم ڕێژە سەرکەوتنەی بەدەست نەھێناوە، دەستکەوتێکی تریشی ١١ جاری لەسەر یەک لە خوولی ئیسپانی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە کە ھیچ ڕاھێنەرێکی تری ئەم خوولە ئەم دەستکەوتەی تۆمارنەکردووە، جگەلەوەش لەیەکەم وەرزیدا گرێ کۆێرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کردەوە کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانیبوو لەم قۆناغە دەربچێت، لە وەرزی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ توانیان نازناوی لالیگای ئیسپانیا بەدەست بھێنن بەمەش مۆرینیۆ بووە تاکە ڕاھێنەر کە خوولی ناوخۆی پرتووگال و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا بەدەست بھێنێت.

دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی

  • جامی شای ئیسپانیا لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
  • خوولی ئیسپانی ناسراو بە لا لیگا ١ جار لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢
  • جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠١٢

گەڕانەوە بۆ چێڵسی

لە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠١٣ بەفەرمی گەڕایەوە یانە پێشووەکەی کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بوو. لە ئەنجامی گەڕانەوەکەشی توانی وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ـی پرێمەرلیگ بۆ یانەکەی بباتەوە بەڵام وەرزی دواتر بەھۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە لە نیوەی وەرز لە یانەکە دوورخرایەوە ئەمەش بە فەرمی لە ڕۆژی ١٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بوو.

مانچستەر یونایتد

لە ٢٧ـی ئایاری ٢٠١٦ بەفەرمی بوو بە ڕاھێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و بۆندەکەشی تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ بوو. لە ٧ـی ئابی ٢٠١٦ لە یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ یانەکەی یاری کۆتایی جامی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بردەوە دوای ئەوەی لەیانەی لیستەر سیتی بردەوە بە ئەنجامی ٢-١.

ئەزموونی میدیایی

مۆرینیۆ وەک شیکەرەوەیەک لە RT واژۆی کرد بۆ ڕووماڵکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨. لە ٢٠١٩ دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامەیەک لەسەر تۆڕی RT بە ناوی On the Touchline جۆزێ مۆرینیۆ کە باسی خولی پاڵەوانەکانی ٢٠١٩ـی یوفای کرد. لە ئابی ٢٠١٩، مۆرینیۆ چووە پاڵ پەخشکەری بەریتانی سکای سپۆرتس وەک شارەزایەک لە ڕاپۆرتەکانیان لە خولی پریمەرلیگ. بە هەماهەنگی لەگەڵ DAZN لە ساڵی ٢٠١٩، مۆرینیۆ لە زنجیرەیەک دەرکەوت کە دۆکیومێنتارییەکی سێ بەشییە کە ئەو یارییانە زیندوو دەکاتەوە کە یارمەتیدەر بوون لە پێناسەکردنی گەورەترین ئایکۆنی مۆدێرنی تۆپی پێ. مۆرینیۆ بەشداربوو لە یاری وەرزشی ئەمازۆن پریم All or Nothing: Tottenham Hotspur کە لەلایەن تۆم هاردیەوە گێڕدراوەتەوە لە کاتی بەڕێوەبردنی یانەکەدا.


سەرچاوەکان



513 بینین