جیاوازی نێوان بۆیەی زەیتی و ئەکریلیک

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2023-09-29-19:24:00 - کۆدی بابەت: 11384
جیاوازی نێوان بۆیەی زەیتی و ئەکریلیک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی نێوان بۆیەی زەیتی و ئەکریلیک (بە عەرەبی: الفرق بين الألوان الزيتية والأكريليك، بە ئینگلیزی: The difference between oil and acrylic paint) ڕەنگی زەیتی جیاوازە لە ڕەنگی ئەکریلیک، هەرچەندە هەندێ جار بە هۆی ڕواڵەت و پێکهاتەکەیان زیاتر لە هەر بۆیەیەکی تر  لێکدەچن.

جیاوازییەکانیان بریتییە لە

  • بۆیەی زەیتی
  • بۆیەی ئەکریلیک

بۆیەی زەیتی

بۆیەی زەیتی هەروەها پێی دەوترێت بۆیەی ڕۆنی بریتییە لەو بۆیانەی کە لە زەیتی وشککراو دروستدەکرێن لە شێوەی تۆزی وشکن پاشان تێکەڵی ڕۆنی کەتان دەکرێت هەتا دەبێت بە هەویرێکی پتەو، دواتر لەگەڵ ماددەیەکی تر تێکەڵ دەکرێت، پێی دەوترێت تەرپەنتين، کە بۆ شلکردنەوە و نەرمکردنەوەی ڕەنگەکان بەکاردێت. لە کاتی بۆیەکردن بە ڕەنگی زەیتی پێویستمان بە فڵچەی تایبەت یان چەقۆ دەبێت بۆ وێنەکێشان لەسەر کانڤاس، بەو پێیەی جۆرەکانی قوماش جیاوازن و کوالیتییەکەی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دەرکەتنی ڕەنگەکان و هەڵمژینیان، هەروەها ئەم بۆیەیە کاتێکی زیاتری ئەوێ بۆ ئەوەی وشک بێتەوە، زۆر گرنگە فڵچەکان بە پاککەرەوەی تایبەت پاک بکرێنەوە بۆ ئەوەی  بۆیەکانی پێوە وشک نەبێتەوە و فڵچەکان تێکنەچن.

تایبەتمەندییەکانی بۆیەی زەیتی 

بۆیەی زەیتی چەندین تایبەتمەندی هەیە کە لە جۆرەکانی تری بۆیە جیای دەکاتەوە، وەک:

  • تێکەڵکردن کردنی ڕەنگەکان بە ئاسانی
  • توانای وێنەکێشان لەسەر تابلۆیەکی زەیتی زیاتر لە جارێک هەروەها دەستکاریکردنی تابلۆکە تەنانەت ساڵانێک دوای کێشانی وێنەکە
  • بەکارهێنانی لە چەند بوارێکی جیاواز
  • دابینکردنی توانایەکی بەرز

ئەو کەرەستانەی لە وێنەکێشانی زەیتیدا بەکاردێن 

زۆرێک لەو کەرەستانەی کە لە وێنەکێشانی زەیتیدا بەکاردێن بریتین لە:

  • کانڤاس
  • چەقۆی وێنەکێشان (شفرە) یان فڵچەی زبر
  • ڕەنگە زەیتییە سەرەکیەکان، ئەو ڕەنگە لاوەکیانەی کە ئارەزوویان دەکەیت، ڕەنگە بێلایەنەکان
  • ڕۆنی تەرپەنتين یان کەتان بۆ بڵاوبوونەوەی ڕەنگەکان بە ئاسانی
  • پالێتێکی دار یان پلاستیک بۆ دانان و تێکەڵکردنی ڕەنگەکان

بۆیەی ئەکریلیک

بۆیەی ئەکریلیک بریتیە لە ڕەنگێکی ناڕوون کە جێگیر و بەهێزە، ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە، دوای وشکبوونەوەی بەرگری لە دژی ڕۆن و ئاو دەکات، ئەم ڕەنگانە لە مادەیەکی دەستکرد دروست دەکرێن کە لە پلاستیک دەچێت.

تایبەتمەندییەکانی ڕەنگی ئەکریلیک 

ڕەنگی ئەکریلیک چەندین تایبەتمەندی هەیە کە لە ڕەنگەکانی تر جیای دەکاتەوە، لەوانە:

  • زوو وشک دەبێتەوە
  • پێویستی بە ماددەیەکی تر نییە بۆ داپۆشینی یان بۆ ئەوەی بریقەی پێبدات چونکە بە شێوەیەکی سروشتی بریقەیەکی بەهێزی هەیە
  • ئەگەر بۆیەکە خەست بوو، دەتوانرێت هەر وەکوو بۆیەی ئاوی بە ئاو شل بکرێتەوە
  • پێویستی بە کارامەییەکی تایبەتە
  •  بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تری ڕەنگەکان زیانی کەمتری هەیە لەڕووی بۆنەوە 
  • دەتوانرێت لەسەر چەندین ڕووکار بەکاربهێنرێت

ئەو کەرەستانەی کە لە وێنەکێشانی ئەکریلیکدا بەکاردەهێنرێن

  • فڵچە
  • ڕەنگی ئەکریلیک
  • کانسن
  • کانڤاس
  • تەختە
  •  پانێڵی دار 
  • ئاو ئەگەر بتەوێت چڕی بۆیەکە کەم بکەیتەوە

بۆیەکان لە وێنەکێشاندا

بۆیەکان بەرکەتن و ڕەنگێکی تایبەت بە تابلۆکان دەبەخشن، ڕەنگەکان یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکە، پەیام و دۆخی دەروونی هونەرمەندەکە، بۆ نموونە ڕەنگە گەرمەکان وەک سوور هەندێک جار کاریگەری شۆڕشگێڕ و توندوتیژانە دەبەخشن، هەندێ جاریش کاریگەری سۆزداری بەجێدەهێڵن، بە هەمان شێوە  ڕەنگە ساردەکانیش وەکوو شین کاریگەری خەمناک و هەندێ جاریش کاریگەری ئارام و ئاسوودە بەجێدەهێڵن.

زۆر گرنگە پێش ئەوەی دەست بە کێشانی تابلۆیەک بکەیت، بە تەواوی تایبەتمەندی و سروشتی ئەو ڕەنگانە بزانیت کە بەکاریان دەهێنیت هەروەها شێوازی بەکارهێنان و هەڵبژاردنی ئاسانترین ڕێگای وێنەکێشان. هەر جۆرە بۆیەیەک کەرەستەیەکی تایبەتی خۆی هەیە، بەتایبەتی کاغەز یان ئەو ڕووکارەی کە وێنەی لەسەر دەکێشرێت کە ڕێگە بە وێنەکێشان دەدات بە ئاسوودەیی  جوانی ڕەنگەکان پیشان بدەن. 


سەرچاوەکان



405 بینین