ئامۆژگاری سەلامەتی شوێنی کار لە وەرزی پاییزدا

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-15-14:49:00 - کۆدی بابەت: 11445
ئامۆژگاری سەلامەتی شوێنی کار لە وەرزی پاییزدا

ناوه‌ڕۆك


ناساندن

ئامۆژگاری سەلامەتی شوێنی کار لە وەرزی پاییزدا (بە ئینگلیزی: Workplace safety tips in the fall season، بە عەرەبی: نصائح السلامة في مكان العمل في موسم الخريف) پاییز لەگەڵ کۆمەڵێک مەترسی وەرزی تایبەت بەخۆی دێت. کەشوهەوای سارد و کەمبوونەوەی گەرمای هاوین، بەڵام بەشێک لە ناوچەکان لەوانەیە ئەزموونی کەشوهەوای سەخت بکەن وەک بەفر و سەهۆڵبەندان و زریان و لافاو. هەروەها ڕۆژانی کورتتر هەموو ئەمانە دەتوانن مەترسی بۆ ئەو کارمەندانە زیاد بکەن کە لەوانەیە لە تاریکیدا کار بکەن یان شۆفێری بکەن. هەروەها بەربڵاوی نەخۆشییە درمییەکان هۆکارێک دەبێت بۆ دروستکردنی گرفت لەبەردەم کارکردنی هاووڵاتیان. چەند ڕێگایەک هەن بە گرتنەبەریان دەتوانن ئەو هۆکارانە کەمبکەنەوە و سەلامەتی خۆتان و کارکردنتان بپارێزن.

دیارترین ئامۆژگارییەکان لە وەرزی پاییزدا

ڕێگریکردن لە ئەنفلۆنزا

ئەم وەرزە دەستپێکی وەرزی ئەنفلۆنزایە و ڤاکسینی ئەنفلۆنزای ساڵانە زۆر گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە پەتاکە. دەتوانیت سەردانی ئەو کلینیکانە بکەیت کە ڤاکسین بە خۆڕایی لە هاووڵاتیان دەدەن. گرنگە ڕێگاکانی خۆپاراستن لە پەتا درمییەکان بەباشی بگریتە بەر، بۆ ئەوەی تەندروستی خۆت و خێزانەکەشت بپارێزیت. هەروەها لەم کاتەدا پەتاکان ناتوانن کاریگەری خراپ بکەنە سەر کارکردنت.

ڕێگریکردن لە کەوتن و هەڵخلیسکان

ڕێگاکان لە گەڵاکان پاک بکەرەوە، کە لەوانەیە لە کاتی باران باریندا نەرم ببن و ئاستەنگ و گرفتی هاتووچۆ دروستبکەن. کاتێک کەش و هەوا ساردتر دەبێت، دڵنیابە لەوەی شەقامەکان لە سەهۆڵ و بەفر پاک دەکرێنەوە. بە پاککردنەوەی ڕێگاکان خۆت لە ڕووداوە نەخوازراوەکان بپارێزە و بە ئاسودەییەکی زیاتر درێژە بە کارەکانت بدە.

بە وریاییەوە مامەڵەکردن لەگەڵ مۆم

مۆمێکی ڕووناک کەشێکی خۆش دروست دەکات، بەڵام لەگەڵیشیدا دەکرێت مەترسییەکی گەورەی ئاگر بێت. نابێت ڕێگە بە ئاگرکەوتنەوە بدرێت لە ئۆفیسەکان بەهۆی بەکارهێنانی ئەو شتانەی ئەگەری ئاگرکەوتنەوە زیاددەکەن. گرنگە دڵنیابیتەوە لە شوێنی دانانی مۆمەکە، جۆری مۆمەکە هەروەها کاتی هەڵکردنی مۆمەکە لە پێناو پاراستنی زیاتری شوێنی کارەکەت و لە ئەنجامدا خۆشت. 

بە ئاگاییەوە مامەڵەکردن لەگەڵ گەرمکەرەوەکان

گەرمکەرەوەکان مەترسییەکی تری باوی ئاگرن کاتێک بە باشی بەکارناهێنرێن. ئەگەر شوێنی کارەکەت ڕێگە بە بەکارهێنانی گەرمکەرەوەی هەوایی دەدات، دڵنیابەرەوە لە سەر دروست بەکارهێنانی ئامێری گەرمکەرەوەکان، هەروەها داوا بکە سەرجەم کارمەندەکانی شوێنی کارکردن بە وریاییەوە ئامێرەمانی گەرمکەرەوە ئیش پێبکەن و بەکاریبهێنن. 

دڵنیابەرەوە لە دەستەبەربوونی فریاگوزارییەکانی ئاگرکوژاندنەوە

لەم وەرزەدا ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ کەوتنەوەی ئاگر بۆیە گرنگە فریاگوزارییەکانی کوژاندنەوەی ئاگر بەردەستبن. بۆ نموونە دڵنیابەرەوە لە ئیشکردنی ئامێری ئاگادارکەرەوەی دووکەڵ، هەروەها دڵنیابەرەوە لە بوونی ئاگرکوژێنەوەکان و کەلوپەلی فریاکەوتنی سەرەتایی. 

ئاگادارکردنەوەی شۆفێران لە مەترسییەکانی هاتوچۆ 

شۆفێران لە کاتی باران بارین و تەم و کۆبوونەوەی گەڵای کەوتووی پاییز ئاگاداردەکرێنەوە لە زیادبوونی مەترسی ڕووداوە هاتووچۆکان. هەروەها سەیرکردنی بەردەوانی کەشوهەوا دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی لە کاتی خراپبوونی کەشوهەوادا نەچیتە دەرەوە و ئۆتۆمبێل بەکارنەهێنیت. چونکە پاییز ئەو وەرزەیە کە زۆرترین گۆڕانی کەشوهەوای لە شەو و ڕۆژێکدا تیا ڕووەدات.

کات تەرخان کردن بۆ تەندروستی دەروونی

پشووەکان لەوانەیە کاتێکی سەخت بن بۆ زۆرێک لە خەڵکی. پێویستە بەڕێوەبەکان بەدوای نیشانەکانی نەخۆشی دەروونیدا بگەڕێن و ئەگەر کارمەندەکان پێویستیان بە پشتیوانی هەبێت، ئاماژەیان پێ بکەن بۆ سەرچاوە گونجاوەکان. ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگارییەکی زیاترە بۆ بەهێزکردنی هێزی کارێکی دەروونی تەندروست، بۆ نموونە:

  • سەرنج خستنە سەر کارەکان.
  • تێگەشتن لەوەی تێکچوونی دەروونی لەم وەرزەدا شتێکی ئاساییە.
  • گرنگیدانی زیاتر بە خولیاکانی وەک خوێندەوەی کتێب و ژەنینی ئامێرە میوزیکییەکان یاخود گوێگرتن لە مۆسیقا و ئاوازە ئارامکەرەوەکان.
  • گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییە خێزانییەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیان. خێزان و هاوڕێ دەتوانن یارمەتیدەرتبن و دۆخەکەت بە تەواوی پێچەوانە بکەنەوە.
  • گرنگیدانی زیاتر بە خۆت، ئەمە وادەکات هەست بە باشتر بکەیت و بتوانیت باشتر کارەکانت ئەنجامبدەیت.

باشترکردنی جۆری هەوای شوێنە داخراوەکان

هەنگاوی سادە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بیگرێتەبەر بریتییە لە مانەوە لە ماڵەوە کاتێک کە نەخۆش بوویت، لەم کاتەدا دڵنیابەرەوە لە گەرمی ماڵ و گونجاوی هەوای ناوەوە. هەروەها بە دوای سیاسەتی جگەرەکێشانی کۆمپانیاکە بکەوە و هەوڵبدە شوێنێک دەستەبەر بکەیت بۆ کارکردن کە جگەرەکێشانی لێی ڕێگەپێدراو نەبێت. بێگومان خۆشت دەبێت ئەوە پەیڕەوبکەیت و لە شوێنی داخراو جگەرەنەکێشیت. هەروەها ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەر ئەگەر گومانت هەیە لە کێشەی جۆری هەوای ناوەوەی شوێنی کارکردنەکەت.

ڕاهێنانی پلیکانەی سەلامەتی

لە زۆربەی شوێنی کارەکان پلیکانەی سەلامەتی لێیە. هەوڵبدە خۆت بگوبجێنیت لەگەڵ بەکارهێنانی پلیکانەی سەلامەتی لە کاتی پێویستدا. بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا لەوانەیە زیاتر لە هەر کاتێک لە وەرزی پاییزدا پێویست بە پلیکانەی سەلامەتی بکات. هەروەها دڵنیابەرەوە لەوەی پلیکانەی سەلامەتی هیچ کێشەیەکی نییە و دەتوانرێت لە کاتی پێویستدا بەکاربهێنرێت.

دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیا بۆ پاییز ئامادە دەبن

ئەگەر کارمەندی بەڕێەبەرایەتییەکانیت و دەسەڵاتت بەسەر ئۆتۆمبێلەکانی خاوێنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان هەیە دڵنیابەرەوە لە باشی و کارکردنی ئۆتۆمبێلەکان، بە گۆڕینی پەڕەکانی پاککەرەوە و پشکنینی تایەکان و ئاستی شلەکان و دووبارە کۆکردنەوەی کەلوپەلی فریاکەوتن. بە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلەکانی سەلامەتی دەتوانیت بە دڵنیایی و ئاسودەییەکی زیاترە بەردەوام بیت لەسەر کارەکەت و نیگەرانی خراپبوونی ڕێگاوبانەکان نەبیت.


سەرچاوەکان



223 بینین