ئامێری شیکەرەوەی کۆباس c ۱۱۱

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-15-15:05:00 - کۆدی بابەت: 11446
ئامێری شیکەرەوەی کۆباس c ۱۱۱

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئامێری شیکەرەوەی کۆباس ١١١ c (بە ئینگلیزی: Cobas c 111 analyzer، بە عەرەبی: جهاز تحلیل کیمیاء الدم الذاتی کوباس c 111) یەکێکە لە ئامێرە گرنگەکانی تاقیگەیە و بەکاردێت بۆ شیکارکردنی نموونە کیمیاییەکانی وەک چەورییەکان. لەڕێی سیرەمی خوێن بە شێوەیەکی گشتی شیکارییەکان دەکات و نموونەی پێدەدرێت، بەڵام دەتوانرێت نموونەی تری وەک نموونەی گشتی خوێن (بۆ شیکاری شەکرەی سێ مانگی) هەروەها میز بەکاربهێنرێت.

کۆباس ١١١ c بچووکترین ئەندامی خێزانی پلاتفۆرمی ناوچەی کاری کۆباس سێرۆمە و چارەسەرێکی نموونەییە بۆ تاقیکردنەوەی کیمیایی کلینیکی لە تاقیگەکاندا کە ڕۆژانە ٥٠ بۆ ٢٥٠ نموونە وەردەگرێت و دەکرێت زیاتریش وەربگرێت.

دیزاینکراوە بۆ ئەوەی لە زۆر ڕووەوە بگونجێت. لەگەڵ پێرستێکی تاقیکردنەوەی گشتگیر و یەکخستنی ئاسان لە نموونەکانی STAT، دەتوانێت پشتگیری تاقیکردنەوەی هەردوو پانێڵی کیمیای کلینیکی ڕۆتینی و نیشانەکانی چاودێری خێرا بکات.

لەگەڵ ئەوەشدا، شیکەرەوەی کۆباس ١١١ c هەمان شێوازی دووبارە دروستکردنەوە بەکاردەهێنێت وەک شیکەرەوە گەورەکانی کیمیایی کۆباس (بۆ نموونە کۆباسی   c 311  یان کۆباسی e 411). ئەمە ئەنجامی پشکنینەکانی نەخۆش ستاندارد دەکات، کە زۆر گرنگە بۆ تۆڕە تاقیگەییە یەکخراوەکان کە خزمەتگوزاری نەخۆشەکانی دەرەوە و بەشەکانی فریاکەوتن و کلینیکەکان خزمەت دەکەن، هەروەها تاقیگە تایبەتەکان کە خزمەتی پزیشکەکانی چاودێری سەرەتایی دەکەن.

تایبەتمەندییەکانی کۆباسی ١١١ c

کوالیتی بەرزی ئەنجامەکان

  • توانای شیکاری گشتگیری هەیە.
  • ئەنجامەکانی تاڕادەیەکی زۆر باوەڕپێکراون.

کاتی کارکردنی بەرز
ڕێژەی سەدی کاتی کارکردنی ئامێرەکە بەرزە و سیستەمێکی زۆر باوەڕپێکراوە. ڕێژەکە بە ٩٩ %  دیاریکراوە. بۆ ئەمەش پاڵپشتییەکی نایابی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ڕۆچ لە سەرانسەری جیهاندا وەرگرتووە. 

چوستی بەرز
چوستی و توانایەکی زۆر باشی هەیە بۆ ئەنجامدانی شیکارییەکان. تاقیکردنەوەی ڕۆتینی گرنگ لەسەر نموونەیەکی بچووک ئەنجامدەدات و سیستەمێکی سادەی کارکردنی هەیە. 

سیستمی کارکردنی باشکراو
بە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ کۆمەڵێک تاقیگە، هەردوو جۆری تۆڕکراو یان سەربەخۆ. ئەنجامی بەردەوام لە سەرانسەری پلاتفۆرمی کۆباس. کوژانەوەی ئۆتۆماتیکی شاشەی کۆباسی ١١١ c.  کارکردنێکی زۆر باش و نایاب. ئەنجامدانی زیاتر لە چل جۆری پشکنین و بەکارهێنانی بەردەست لەوانە پشکنینی ڕێژەی ئیلتیهابی خوێنی (hsCRP)، پشکنینی شەکرەی سێ مانگی (HbA1c)، و پشکنینی ڕێژەی خەستی خوێن (D-dimer).

متمانەی بەرزی سیستەمی
سیستمی کارکرنی ئامێری کۆباس بە جۆرێکە دەتوانرێت بە تەواوی پشتی پێ ببەسترێت. چونکە دیزاینی سیستەمی بەهێزی بۆ کراوە و ڕێکارەکانی چاککردنەوەی ڕێنیشاندەری هەیە. هەروەها زیاتر لە ٧۰۰۰ شیکەرەوەی کۆباسی  ١١١ c لە جیهاندا دامەزراون.

زیاتر پەنجا نموونە لە ڕۆژێک

ئەکرێت تا سەد پشکنین لە ڕۆژێکدا ئەنجامبدات. هەروەها بەکارهێنانی ئاوی کەمە بۆ نموونە سێ لیتر لە ڕۆژێکدا.

دیزاینی ئامێرەکە بە شێوەی سیستەمی تەختەی پەستێنراوە بۆ تاقیگەکان لەگەڵ بۆشایی زەوی سنووردار. ئەو نەرمەواڵەی بۆ کارکردنی ئامێرەکە و خوێندنەوەی ئەنجامەکان بەکاردێت بەشێوەیەکی ئاسان کاریپێدەکرێت.

پشکنینەکان

ئەو پشکنینانەی بە ئامێری کۆباسی  ١١١ c ئەنجامدەدرێت باوترینیان بریتین لە:

چۆنیەتی کارکردنی کۆباسی ١١١ c

ئامێری کۆباس وەک هەر ئامێرێکی تر دوگمەی هەڵکردن و کوژانەوەی هەیە پاشان کە ئامێرەکە هەڵکرا دۆخەکانی ناوخۆی ئامێرەکە پێویستە ڕێکبخرێن وەک پانکەکانی ناو ئامێرەکە، پلەی گەرمی (ساردی و گەرمی)، ئاستی شلەکانی و هەروەها پێویستە پاککردنەوەی ئامێرەکەش ئەنجامبدرێت وەک پاککردنەوەی ميل یان پڕۆب (کە ئامڕازێكی نەرمی باريكە و بۆ هەڵگرتنی نموونەکان بەکاردێت.) هەروەها دوو ماددەی کیمیایی (ناسەرەوە، Reagent) هەن پێویستە بدرێن بە ئامێری کۆباس پێش ئەوەی دەست بە کارکردنی ڕۆژەکە بکرێت ئەوانیش بریتین لە (Deprotinizer and Cleaner). پاش تەواو کردنی هەموو ئەم شتانە پێویستە دڵنیابیتەوە لە ژمارەی تێستەکان و گۆڕینی کیوڤێتەکان.

ئامێری کۆباس شوێنی شەش ڕیزی کیوفێتی هەیە کە هەریەکەیان ١٠ کیوفێت هەڵدەگرێت. واتا دوای ئەنجامدانی ٦٠ پشکنین پێویستە هەموو کیوفێتەکان بگۆڕدرێن. سەرەتای کارکردن بە ئامێرەکە باشترە دڵنیابیتەوە لە ژمارەی کیوڤێتە کارپێنەکراوەکان لەگەڵ ژمارەی پشکنینە ماوەکان بۆ ئەوەی لە ناوەڕاستی کارکردن کێشەت بۆ دروست نەبێت وەک نەمانی یەکێک لە شیکارییەکان و تەواوبوونی یان پڕبوونی هەموو کیوفێتەکان.

پاش ڕێکخستنی دۆخی ناوەوەی ئامێرەکە و پاککردنەوەی و دڵنیابوونەوە لە ژمارەی کیوڤێت و پشکنینەکان دەتوانرێت بە داخلکردنی کۆدی کارکردن (وشەیەکی نهێنییە و لەلایەن کارمەندانی تاقیگەکەوە دیاریکراوە بۆ ئەوەی تەنها خۆیان بتوانن کار بە ئامێرەکە بکەن) دەست بە ئەنجامدانی پشکنینەکان بکرێت بە کۆباسی ١١١ c .

لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بۆ زۆربەی شیکارییەکان بەنزیکەیی دە خولەک بۆ چارەکێک ئەنجامی پشکینەنەکان دەردەچێت.


سەرچاوەکان



424 بینین