سوورەتی بەقەرە نوور و بەرەکەتی ژیانت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-18-14:29:00 - کۆدی بابەت: 11461
سوورەتی بەقەرە نوور و بەرەکەتی ژیانت

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب: سوڕەتی بەقەرە نوور بەرەکەتی ژیانت. 
نووسەر: ئەیاد فەهمی 
چاپ: ناوەندی ڕێنوێن 
بابەت: ئایینی 
ژمارەی لاپەڕە: ١٤٠ لاپەڕە

ناساندن

لەم کتێبەدا نووسەر هەوڵیداوە کە بەرەکەت و فەزڵ و سوودەکانی سوڕەتی بەقەرە بخاتە ڕوو، چۆن بەهرەمەندبیت لە بەرەکەتی ئەم سوورەتە، چۆن ژیانت پڕ ئەکا لە ئاسوودەیی و ئارامی، لەگەڵ ئەمانەشدا نووسەر باسی ئەوەی دەکات کە سوورەتە داوای چیمان لێ دەکات و دەبێت چی لە خۆمانا بگۆڕین. ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بیت بە سوورەتی بەقەرە و سوورەتەکە ببێتە هاوڕێی ڕۆژانەی خوێنەر لەم کتێبەدا ڕوونکراوەتە کە چۆن سوورەتی بەقەرە لەبەر دەکەیت و خشتەیەک بۆ باشتر تێگەیشتن لە سوورەتەکە ئاماژەی پێکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر لە چەند لاپەڕەیەکی تردا ئاماژەی بە زیکری بەیانیان و ئێواران و سەڵاواتی ئیبراهیمی و سوورەتی فەلەق و ناسی کردووە، بۆ ئەوەی بە تەواوی ڕۆژەکەت پڕ بێت لە زیکر و یادی خودا، بۆ ئەوەی پارێزراو بیت و ببێتە قەڵایەکی پتەو بۆت. ئەم کتێبە تەنها بۆ خوێندنەو نییە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە دوای خوێندنەوەی کۆمەڵێک پەرستش و زیکری نوێ بێتە ناو ژیانتەوە. 

تایبەتمەندییەکانی سوورەتی بەقەرە 

١- لە ڕووی ڕیزبەندیەوە دووەم سوڕەتی قورئانە 
٢.- ڕووی دابەزینەوە سوورەتی هەشتاو و حەوتەمینە.
٣- یەکەمین سوورەتە کە لە مەدینە دابەزیووە.
٤- ژمارەی ئایەتەکانی ٢٧٦ ئایەتە.
٥- درێژترین ئایەتی قورئانی تێدایە ئایەتی ٢٨٢.
٦- لە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە پارێزەری ئەوەی کە خوێندویەتی.
٧- کۆتا ئایەت کە دابەزیووە لەم سوورەتەدایە.
٨- گەورەترین ئایەتی قورئانی پیرۆزی تێدایە، کە ئایەتە کورسییە.
٩- بۆیە ناونراوە سوورەتی بەقرە چونکە تێدا باسی مانگاکەی بەنی ئیسرائیل کراوە.

بەشێک لە فەزڵەکانی سوورەتی بەقەرە

  • پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت: 
    سوورەتی بەقەرە بخوێنن، دەست پێوەگرتنی بەرەکەتە، وازهێنان لێی حەسرەتە، جادووگەرەکان زاڵ نابن بەسەریدا.
  • پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت: 
    هەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتایی لە شەودا بخوێنێت بەسیەتی. 
  • پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت: 
    ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان لەو ماڵە ڕادەکات کە سوورەتی بەقەرەی تێدا دەخوێنرێت.
  • سوورەتی بەقەرە لە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە تکاکارت.


سەرچاوەکان



944 بینین