لە ڕێی زمانی جەستەوە متمانەی خەڵک بەدەستبهێنە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-19-15:00:00 - کۆدی بابەت: 11469
لە ڕێی زمانی جەستەوە متمانەی خەڵک بەدەستبهێنە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە ڕێی زمانی جەستەوە متمانەی خەڵک بەدەستبهێنە (بە ئینگلیزی: Gain people's trust through body language، بە عەرەبی: كسب ثقة الناس من خلال لغة الجسد) زمانی جەستە دەتوانێت زۆر شت بگەیەنێت و هەروەها  دەشتوانرێت بکرێت بە هۆکارێک بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکی. هەندێک کات هەیە کە خەڵک لێت نزیک نابنەوە و تۆ وا هەستدەکەیت کە لەوانەیە ئەوە لەبەر ئەوە بێت تۆ وەک کەسێک دەرناکەویت کە بتوانن متمانەی پێ بکەن. بێگومان ڕەفتارەکان باشترین ڕێگان بۆ بەدەستهێنانی متمانە، بەڵام گەر کات و دەرفەتی نیشاندانی ڕەفتارەکانت بۆ ڕێنەکەوێت دەتوانیت هەر لەڕێی زمانی جەستەوە لە کاتی قسەکردن لەگەڵ بەرامبەر هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەیان بدەیت.

سیانزە شێوە لە زمانی جەستە بۆ ئەوەی خەڵکی متمانەت پێ بکەن

ئەم شێوانە بریتین لە:

بوونی زمانی جەستەی کراوە

هەوڵبدە بیر لەو کەسانە بکەیتەوە کە دەیانناسیت و دەزانیت دەتوانیت قسەیان لەگەڵ بکەیت، و دەبینیت کە زۆربەی کاتەکان تەنانەت پێویست ناکات تەنها یەک وشە قسە بڵێن ئەوان بەڵکو کراوەیی زمانی جەستەیان بەسە تا تۆ متمانەیان پێبکەیت و بە ئاسودەی بەردەوام بیت لەسەر قسەکانت.

یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی ئەوەی کە ئەوان دەتوانن ئەمە بکەن ئەوەیە کە دڵنیا بن لەوەی کە زمانێکی جەستەی کراوەیان هەیە لە هەموو کاتێکدا. هەرچەندە سەرنجڕاکێش بێت کە بەرزکردنەوەی قۆڵیان و دەست ڕاوەشاندن، بەتایبەتی لە شوێنە قەرەباڵغەکانی وەک ئاهەنگ و کۆنفرانسەکان.

هەبوونی زمانێکی جەستەی کراوە وا لە تۆ دەکات کە نزیک بیت، وەرگر و باوەڕپێکراو بیت. ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر خەڵک دروست دەکات و وایان لێدەکات کەمتر دوودڵ بن لە نزیکبوونەوەت.

پاراستنی بڕی گونجاوی پەیوەندی چاو

زانینی چۆنیەتی ڕاگرتنی پەیوەندی چاو بە شێوەیەکی دروست گرنگە ئەگەر دەتەوێت وەک متمانەپێکراو سەیر بکرێیت. ئەگەر ناتوانیت پەیوەندی چاو ڕابگریت، جا لەبەر دڵەڕاوکێ بێت یان تەنها لەبەر ئەوەی کە نازانیت چۆن، خەڵک وا بیردەکەنەوە کە تۆ شتێک دەشاریتەوە یان بە پێچەوانەوە جێی متمانە نیت.

بەڵام لە لایەکی ترەوە، ئەگەر زۆر سەیری بکەیت یان زۆر بە وردی لێی بڕوانی، خەڵک وا بیردەکەنەوە کە تۆ ترسناکیت و پێویستە لە تۆ دوور بکەونەوە. ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە هیچ یاسایەکی قورس و خێرا نییە. زانینی ئەوەی چەند پەیوەندی چاو گونجاوە لە بارودۆخێکەوە بۆ بارودۆخێکی تر جیاوازە، ئەمە کارامەییەکە کە تۆ تەنها دەتوانیت بە وریابوونێکی زیاتر بیدۆزیتەوە و پەرەی پێبدەیت.

سەرلەقەدان وەک نیشانەیەک بۆ گوێگرتن

هەندێک جار شتە بچووکەکان دەتوانن مانای زۆر شت بن. ئه گه ر ئێوه ڕانەهاتوون له سەرلەقاندن لە کاتی گفتوگۆ، لەوانەیه زۆر گەمژانه دیار بێت لاتان کە کارێکی وا بکەن. بەڵام ئەوە بزانن سەرلەقاندن لە کاتی قسەکردنی بەرامبەر مانایەکی زۆری هەیە، ئەوە بە خەڵک دەڵێت کە تۆ سەرنجی ئەوە دەدەیت کە ئەوان دەیڵێن. وەک بڵێی بە شێوەیەکی سادە پێیان دەڵێیت "تکایە بەردەوام بن."

بەڵام بێگومان بەشێوەیەکی هەڕەکی سەر مەلەقێنە. بەڵکو کاتێک بەرامبەر واتا کەسی قسەکەر ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ دەکات ئێوە ئەو جوڵانە بە سەر بکەن بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن کە سەرنجتان لەسەر قسەکردنەکە هەیە.

بەکارهێنانی ئاماژەی جەستە لە کاتی ڕوونکردنەوەی شتێکی گرنگ

جووڵەی جەستە زۆر کاریگەر دەبێت بۆ ئەوەی بە زیندوویی و کراوەیی لە گفتوگۆدا دەرکەوێت، بۆیە دەستەکانت بجوڵێنە کاتێک قسە دەکەیت. ئەمە وا لە کەسانی دیکە دەکات ئەو هەستەیان هەبێت کە تۆ زۆر بە پەرۆشیت لەوەی کە باسی دەکەیت و هەروەها وەک بڵێی تۆ شارەزایت دەربارەی ئەوەی کە خەریکی باسیان دەکەیت، وەک بڵێی لە دڵەوە قسەدەکەیت. ئەگەر هیچ شتێک نەکەیت و بەڵکو دەستەکانت بە جێگیری بهێڵیتەوە، ئەوا بە کەسێکی داخراو خۆت نیشاندەدەیت.

لەوانەیە دوودڵ بی لەوەی چۆن قسە بکەیت و چۆن مەبەستەکەت بگەیەنیت و بەرامبەریش باوەڕت پێ بکات. بۆ ئەمەش گرنگی بە جووڵەیەکی ماناداری دەستەکان و جەستەت بە گشتی بدە.

کردنی تەوقەکردنێکی گەرم

هەستت چۆن دەبێت کاتێک کەسێک زۆر بە نا گرنگییەوە و و یا بڵێین بە هەرەمەکییەوە تەوقە بکات و هیچ گەرمییەک نەبێت لە تەوقەکەی؟ هەروەها بیربکەرەوە هەستت چۆن دەبێت کاتێک کەسێک بەڕادەیەک دەستی دەهێڵێتەوە لە کاتی تەوقەکردن کە نائاسودەیی و ئەسڵەن توندبوونی دەستەکان دروستبکات؟

لەوانەیە ئێوە بیر لە یەکەمیان بکەنەوە وەک کەسێکی بێ پەرۆش، و دووەمیان وەک کەسێکی سارد و تەنانەت دوژمنکاریش.

پەیوەندی فیزیکی زۆر گرنگە. هەروەها بیر لەوە بکەرەوە کە کاتێک کەسێک بە ڕوویەکی خۆش و بە دەستێکی گەرمەوە تەوقەت لەگەڵ بکات هەستت چۆن دەبێت. بێگومان ئەم جۆرە لە دەسلەرزان و تەوقەکردن هۆکارێک دەبن بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی بەرامبەر و لەگەڵیدا متمانەیان.

فێربە چۆن تەوقەکردن گەرم بێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەندە توند مەبە وەک ئەوە دەرکەوێت کە هەوڵ بدەیت شەڕ لەگەڵ کەسێکی تر بکەیت. دەست لێدانێکی گونجاو و زەردەخەنەیەکی گەرم بەیەکەوە ڕێگایەکی درێژ دەخایەنن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خەڵک بیرۆکەیەکی باشیان لەسەر تۆ بۆ دروست ببێت

نەرم و لەسەرخۆ بوون

کەسێک کە ئارام بێت و متمانەی بەخۆی هەبێت، ئەگەری ئەوەی هەیە متمانە و خۆشەویستی کەسانی دیکە بباتەوە باشتر لە چاو لە کەسێک کە بە شێوەیەکی بێئاگایی لە خۆی دەسوڕێتەوە و داوای متمانە دەکات.

بۆیە ڕێگری بکە لە پەلەکردن. هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و هەوڵ بدە شتەکان بە هێواشی و بە وریایی ئەنجام بدەیت، جا ئەوە لە ڕێی خواردنەوەی چاوە بێت یان خواردنی ژەمێک یان تەنانەت قسەکردن. بە ئارامکردنەوەی خۆت و هەڵسوکەوتکردنت بە شێوەیەکی نەرم و لەسەر خۆیی وا دەکەیت خەڵک زیاتر متمانەت پێ بکەن.

جێگیربوون لەبری ئەوەی زۆر بجوڵێیت

لەکاتێک کەسێک قسەت بۆ دەکات تۆ جووڵەی ناپێویست مەکە وەک سەر جوڵاندن بۆ لایەکی تر یان زوو زوو قاچ خستنە سەر قاچ و دەست جوڵاندن. ئەم جوڵانە وادەرەخەن کە تۆ گرنگی بە قسەکردنەکە نادەیت و ئەوانیش ناتوانن متمانەت پێبکەن و زیاترتان لە بابەتەکە بۆ باسبکەن. هەروەها کاتێک خۆت قسە دەکەین بە هەمان شێوە زۆر مەجوڵێ و دەستەکانت بەپێی پێویست بجوڵێنە.

هەوڵبدە بەجۆرێک زیادەڕەویت لە جووڵادا نەبێت کە کەسەکان بێزاربکەیت چونکە ئەمە دەبێتە خاڵێکی نەرێنی لەسەر متمانەی ئەوان بەرامبەرت.

هێشتنەوەی مەودایەکی دیاریکراو 

کاتێک لەگەڵ یەکێک قسە دەکەیت نە ئەوەندە نزیک بە لێیەوەی کە هەستبکات تۆ خەریکیت سنووری خۆت نازانیت و سنوورە تاکە کەسییەکانی بەرامبەرت بەزاندووە. هەروەها بە جۆرێکیش دوور مەبە کە کەسەکە واهەستبکات تۆ لووت بەرز و خۆ بە گەورەزانیت بۆیە ئەو مەودایەت دروست کردووە یاخود تەنانەت لەوانەیە وا هەستبکات کە نەیاریت لەگەڵ هەیە. بەجۆرێک بوەستە کە لە ڕێی مەودایەی لە نێوانتان دەمێنێتەوە ئەوە بگەیەنیت بە بەرامبەر کە متمانەت پێی هەیە و دوور نەوەستاوی، هەروەها بە ڕادەیەکیش نزیک نیت کە ئاسوودەیی بەرامبەرت تێکدابێت.

ئەوە بزانە کاتێک نیشانتدا متمانەت پێیانە دەتوانیت ئاسانتر متمانەیان بەدەست بهێنیت.

پۆشینی جل و بەرگی گونجاو

کاتێک کە دەچیتە ناو خەڵکی، گرنگە کە ئاگاداری ئەوە بیت چی جلوبەرگێک گونجاوە بۆ ئەو شوێن. چونکە ئەگەر دەچیت بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری یان پرسەیەک، نابێت کە شتێکی فەرمی لەبەر بکەیت و دەبێت خۆت بەدووربگریت لە شتێکی زۆر ئاسایی یان نەگونجاوی ئەو دوو شوێنە.

ئەگەر دەچیت بۆ نووسینگە و شوێنی کار، ئەوە باشترە کە جلی فەرمی لەبەر بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر کارەکەت لە جێیەکی قەرەباڵغ بێت و بەرکەوتنت لەگەڵ زۆر کەس هەبێت.

پاشان کە بە شێوەیەکی گونجاو جل و بەرگت لەبەر کرد، بە ڕوونی ئەوە ڕوون دەکەیتەوە کە ڕێز لەو کەسانە دەگریت کە لەگەڵیانیت، کاردەکەیت یاخود سەریان لێدەدەیت. ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی متمانەیان بەدەست بهێنیت

ئامادە بوون

ئەگەر دەتەوێت بە بێ بایەخ و بە کەسێکی دوورەپەرێز دەربکەویت، ئەوا پێویستە خۆت سەرقاڵ دەربخەیت و ئامادەیت نەبێت بەڵکو لە بری ئەوە خۆت بە مۆبایل و کتێب خوێندنەوە و ئەو شتانەوە سەرقاڵبکەیت. هەموو ئەمانە ئەنجام بدە بەڵام لە ناو دانیشتنەکان نا، چونکە کاتێک خۆت سەرقاڵەکەیت وا دەرەکەوێت گرنگی بە دانیشتنەکە و کەسەکانی نادەیت. بۆیە کاتێک دەتەوێت کەسێکی کراوەبیت و بوونت نیشانبدەیت و هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی دەوروبەریش دەدەیت، ئەوا باشترە کەسێکی ئامادەبیت و خۆت بە هیچ لەو شتانەوە سەر قاڵ نەکەیت. هەروەها ئامادەبە و گرنگیبدە بەو چالاکیانەی ئەنجام دەدرێت، لەو بۆنانەی بەهۆی هەلی کارەوە ڕێکدەخرێن یاخود بۆنە خێزانییەکان.

گونجانی زمانی جەستە لەگەڵ هەستەکانیان 

واتا ئەگەر کەسێک بە ئاشکرا خەمۆکی و نیگەرانی هەبوو، ئەوا خۆت بەدوور بگرە لەوە بە بێ بایەخ سەیری دۆخی بکەیت یان لەو کاتانەدا تۆ دڵخۆشی خۆت بەهۆی دۆخی خۆتەوە دەربڕیت. 

بە هەمان شێوە، ئەگەر کەسێک بە ئاشکرا دڵخۆشە و بە پەرۆشییەوە خۆشیی خۆی هاوبەش دەکات، ئەوا هەوڵ بدە خۆت بەدووربگریت لەوەی کە بە شێوەیەکی بێزارکەر دەربکەوێت. تەنانەت ئەگەر بەڕاستیش وابیت. بەدڵنیاییەوە مرۆڤ دەیەوێت بەو شێوەی هەیە دەرکەوێت، بەڵام هەوڵبدە گرنگی زیاتر بە هەستی کەسەکان بدەیت و لە کاتی دڵتەنگیان دڵخۆشی خۆت نیشاننەدەیت و لەکاتی دڵخۆشیشیان بێزاری دەرنەبڕیت.

ڕێزگرتن لە سنوورەکانی ئەوانی تر 

بەرکەوتنی دەستت لەگەڵ خەڵک نەبێت بەبێ ئەوەی بەباشی نەیانناسیت و دڵنیانەبیت لەوەی کێشەیان نییە. چونکە کەسانێک هەن ئارەزووی ئەوە ناکەن و خۆشیان تەوقە و بەرکەوتنیان ناوێ لەگەڵ کەسانی تر. هەر جارێکیش دووچاری مەوقیفێکی وابوویت و زانیت بەرامبەر لای ناخۆشبووە داوای لێبوردنی لەسەر ئەوە لێ بکە. هەروەها لە قسەکردنیش وریابە بەجۆرێک قسە و پرسیار مەکە سنوورە کەسییەکانیان ببەزێبیت.

گرنگ ئەوەیە کە بە زمانی جەستەت گرنگیان پێ بدەیت و بە شێوەیەکی میهرەبانانە وەڵام بدەیتەوە. بە ئەنجامدانی ئەم کارە، تۆ پێیان دەڵێیت کە تۆ ڕێز لە سنوورەکانیان دەگریت، ئەمە گرنگە ئەگەر دەتەوێت متمانەیان بەدەستبهێنیت.

ماڵئاوایی کردن بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە

گرنگ نییە کە کاتی دەرچوون تەنانەت زۆر قسەش نەکەیت. بەڵام گرنگە کە بە چی ڕوویەکەوە خواحافیزی دەکەیت. ئەو ڕێگایەی کە ماڵئاوایی پێ دەکەین دەتوانێت کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر ئەوانی تر بهێڵێتەوە.

بۆیە بە زەردەخەنەیەکی گەرم ماڵئاوایی بکە و گەر گونجاو بوو پێیان بڵێ کە چەن چێژ لە قسەکردن لەگەڵیان وەرگرتووە. هەندێک جار باوەشێکی ماڵئاوایی کاریگەرییەکی زۆر دروستدەکات وا لەبەرامبەر دەکات هەست بکەن گرنگن و تۆ متمانەیان پێئەکەیت بەمەش زیاتر متمانەی ئەوان بەدەستدێنیت.

بیرکردنەوەی کۆتایی

ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت خەڵک متمانەت پێ بکەن، دوو گرنگترین شت کە پێویستە لەبیرت بێت ناوەند گرتن و سەرنجە. زۆر شت هەیە کە پێویستە سەرنجی بدەیت، لەو ڕێگایەوە کە فێردەبیت کە چۆن وەڵامدانەوەی جەستەیت هەبێت بۆ خەڵکی دەوروبەرت. دوای وڵامدانەوەیەکی جەستەیی گونجاو  و باش دەتوانیت مامەڵەکردنێکی باشی کۆمەڵایەتیت هەبێت و بەمەش متمانەی دەوروبەرت بەدەستبهێنیت.


سەرچاوەکان



425 بینین