لەبارەی مووسا بۆتان دەدوێم

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-17:08:00 - کۆدی بابەت: 11485
لەبارەی مووسا بۆتان دەدوێم

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: لەبارەی مووسا بۆتان دەدوێم 
ئامادەکردنی: ئەیاد فەهمی 
چاپ: ڕێنوێن 
بابەت: ئایینی 
ژمارەی لاپەڕە: ٢٣٢ لاپەڕە 

ناساندن

پێغەمبەر مووسا کوڕی عیمرانە و لە نەوەی لاویی کوڕی یەعقوبە، خودای گەورە ڕێزی لێناوە بە پێغەمبەرایەتی و تەورات و نزیکردنەوە و قسەکردن لەگەڵیدا، کەسێکی ڕێزلێگیراو بووە لای خودا، خودای گەورە لە چەندین شوێنی قورئاندا باسی پێغەمبەر مووسای بۆ کردووین، چیرۆکەکەی مەزنترین چیرۆکی قورئانە، ئیبنو قەییم دەفەرموێت: خودا باسی چیرۆکەکەی مووسا دەکات و لە چەندین شوێندا دووبارەی دەکاتەوە و دڵنەوایی پێغەمبەری خودای پێ دەکات. نووسەر لەم کتێبەدا بە شێوازێکی نوێ باسی بەسەرهاتی مووسای کردووە، بەپێی ژیانی پێغەمبەر مووسا ئایەتەکانی داناوە و دابەشی کردوون بەسەر وێستگەکانی ژیانییدا، کە لە منداڵی پێغەمبەر مووسا دەست پێ دەکات و بە بەسەرهاتی لەگەڵ خزردا کۆتایی دێت.

هەندێک لە ناوەڕۆکی کتێبەکە 

  • مووسای شیرەخۆر، لەوپەڕی لاوازیدابوو، نەخنکا. فیرعەون لەوپەڕی توانایدابوو، لە نیلدا خنکا. ئارام بە. تەنها ئەوە دێتە ڕێگات کە بۆت نوسراوە، لە یادت بێت، هۆکارەکان بەهۆی خوداوە دەبنە ڕزگارکەر. 
  • لە کاتە سەختەکاندا بنوسە، وتە نەمرەکان لە ساتە مەترسیدارەکاندا هاتوونەتە بوون. 
  • خۆشەویستانی خودا ئەگەرچی هێز یان چەکیان نەبێت، خودا هەموو گەردوونیان بۆ کەوی دەکات، بۆ ئەوەی بەرگرییان لێ بکات.


سەرچاوەکان



333 بینین