واتای وشەی بەساقە چییە؟

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-10-22-23:10:00 - کۆدی بابەت: 11513
واتای وشەی بەساقە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

واتای وشەی بەساقە چییە؟

واتای وشەی بەساقە
وشەی بەساقە زیاتر لەنێو خەڵی سلێمانیدا باوە، لە وشەی (صدقة)ـی زمانی عەرەبی وەرگیراوە کە بە واتای خێرو چاکە دێت. بەو واتایەی بەسەدەقەت بم واتا بەخێر و چاکەت بم یان واتای چاکەکارت بم. چونکە لە شێوەزاری سلێمانی پیتی (دال) زۆر بەکارناهێنرێت و وشەکە گۆڕاوە بۆ بە بەساقەت بم یاخود بەساقە. دەکرێت وشەکە لە بەسەدەقەت بم (بەخێر و چاکەت بم، بەڵا گەردانت بم) وەرگیرابێت، پاشان ئەو دالە لابرابێت و پیتی پێش خۆی دەنگێکی قەڵەوی وەرگرتبێت و بووبێت بە بەساقەتبم یان بەصاقەتبم دال لابردن لە زۆربەی وشەکانی شێوەزاری سلێمانیدا بەکاردەهێنرێت وەک:

  • بیدەرێ ــ بییەرێ
  • دێم ــ یەم
  • بادەم ــ بایەم ــ بام
  • قادر ــ قایەر
  • نادر ــ نایر

هەندێک سەرچاوەی تریش دەڵێن وشەک لە وشەی (ساقی)ـییەوە هاتووە، چونکە ساقی هەموو کات بە دەوری کڕیارەکانییەوەیە و خزمەتیان دەکات.


سەرچاوەکان



1790 بینین