بۆچی لەکاتی سەرمادا هەڵدەلەرزین؟

له‌لایه‌ن: - پەیوەست غەفوور پەیوەست غەفوور - به‌روار: 2023-10-27-20:28:00 - کۆدی بابەت: 11536
بۆچی لەکاتی سەرمادا هەڵدەلەرزین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی لەکاتی سەرمادا هەڵدەلەرزین؟ (بە ئینگلیزی: ?why do we shiver during cold weather، بە عەرەبی: ⁩‏لماذا يرتجف الإنسان في الطقس البارد؟تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە بۆچی لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و وەرزی زستاندا کە هەست بە سەرمایەکی زۆر دەکەیت هەڵدەلەرزیت؟ کاتێک هەست بە سەرمایەکی زۆر دەکەیت، دەلەرزیت و ددانەکانت لێکدەدەیت، بەڵام بەڕاستی بۆچی ئەو لەرزینانە ڕوودەدەن؟ لە ڕاستیدا جەستەت چاکەیەکت لەگەڵ دەکات بەو هەڵلەرزینە چونکە جوڵەی ماسولکەکانت گەرمت دەکاتەوە.

کاتێک جەستەت زۆر سارد دەبێتەوە، وەڵامێکی خۆنەویستانەی جەستەیە کە بریتییە لە توندکردنەوە و ئارامکردنەوەی ماسولکەکان یەک لە دوای یەک بە خێرایی بۆ ئەوەی گەرم ببیتەوە، ئەمەش بە هەڵلەرزین ناسراوە. مرۆڤ و ئاژەڵە شیردەرەکانی تر لە ئاژەڵە خوێن گەرمەکانن، واتە بەردەوام پلەی گەرمی جەستەیان لە مەودایەکی دیاریکراودا ڕێکدەخەن. لە مرۆڤدا ئەم مەودایە لەنێوان (36.24–37°C) یان(97.2–98.6°F) و لە زۆربەی مرۆڤەکاندا پلەی گەرمی جەستە (98.6 F) یان (37 C) ئەگەر پلەی گەرمی لەش بگاتە خوارەوە یان سەرەوەی ئەم مەودایە، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری فیزیۆلۆژی، وەک لەرزین و ئارەقەکردنەوە. 

چۆن ڕێگری لەم هەڵلەرزینە بکەین؟

١- خواردنەوەیەکی گەرم بخۆرەوە: قاوە، چا، شوکولاتەی گەرم و خواردنەوە گەرمەکانی تر دەتوانن گەرمکردنەوەیەکی کاتی بۆ جەستەت دابین بکەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەرز.
٢- کڵاوێک لەسەر بکە: زۆربەی گەرمی جەستەت لە ڕێگەی سەرتەوە دەردەچێت، بۆیە بەکارهێنانی کڵاو لە ڕۆژە سارددەکاندا یەکێکە لە ئاسانترین کارەکان کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ئەوەی گەرم بمێنیتەوە.
٣- دەستکێش و گۆرەوی گەرم لەبەر بکە: زۆرجار دەست و قاچەکانت یەکەم بەشەکانی جەستەتن کە سارد دەبنەوە، بۆیە گرنگە بەگەرمی بیانهێڵیتەوە.
٤- کەمێک جوڵە بە جەستەت بکە: کەمێک وەرزش یاخود گەڕانێکی ئاسای بکە، لە شوێنی خۆت ڕابکە یان چەند بازدانێک بکە، جەستەت بە شێوەیەکی سروشتی بە وەرزش و چالاکییەکان گەرم دەبێتەوە.
٥- واز لە بیرکردنەوە دەربارەی سەرماکە بهێنە: ڕەنگە ئەمە ووتنی ئاسانتر بێت لە ئەنجامدانی، بەڵام سەرقاڵکردنی مێشکت بە سەرنجدان لە شتێکی تر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت


سەرچاوەکان



335 بینین