پەردیس ئەحمەدیە

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2023-10-28-20:05:00 - کۆدی بابەت: 11545
پەردیس ئەحمەدیە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەردیس ئەحمەدیە (بە ئینگلیزی: pardis ahmadieh، بە فارسی: پردیس احمدیە)، ئەکتەرێکی ئێرانییە، لە ٢٨ـی مانگی شەشی ساڵی ١٩٩٢  لە مراغە لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی کردووە بە کارکردن لە بواری سینەما بە فیلمی مقلد شیطان. دەرچووی بەشی ژەنینی سازی ئێرانییە. پەردیس لە خێزانێکی هونەردۆست لەدایکبووە، باوکی کۆچی دوایی کردووە و دایکی وێنە دەکێشێت و کاری دەستی دەکات، یەک خوشکی هەیە بەناوی پارمیس. پەردیس بە ڕۆڵگێڕانی لە ڕۆڵی ئەکرەم لە فیلمی لاک قرمز ناوبانگی دەکرد و زیاتر دەرکەوت.

خەڵات و دەستکەوتەکانی

لە شەشەمین فێستیڤاڵی فیلم شهر لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری بەدەست هێنا بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی لاک قرمز. لە بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی حافظ، بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ فیلمی تومان. لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی سینەمای ئێران بووە پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکیدا. لە ساڵی ٢٠٢٣ پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بە ڕۆڵگێڕانی لە زنجیرەی پێستی شیر.

پەردیس ئەحمەدیە لە پێستی شێردا

زنجیرەی پێستی شێر لە دەرهێنانی جەمشید مەحموودی زنجیرەیەکە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو خەڵکدا هەبووە زنجیرەکە دەربارەی پیاوێکە بەناوی نەعیم کە ١٥ ساڵ لە زیندان بووە لە دووری کچەکەی، لەدوای ئازادبوونی بۆ بینینەوەی تووشی کێشە دەبێت. پەردیس لەم زنجیرەیەدا ڕۆڵی ساحیل دەبینێت کچی نەعیم، بەم زنجیرەیە پەردیس ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد بە ڕۆڵگێڕانی لەلای هەر یەک لە نواندنکارانی بەناوبانگ هادی حیجازیفەر، شەهاب حوسەینی، مهرداد سدیقیان.

فیلمەکانی

  • مقلد شیطان
  • کلاس هنرپیشگی
  • دلم میخواد
  • خانە دختر
  • تگرگ و آفتاب
  • لاک قرمز
  • خفگی
  • سرکوب
  • تومان
  • مجبوریم
  • لامینور

زنجیرەی تەلەفزیۆن

  • یاداوری
  • نمایش خانەگی
  • آنها
  • نوبت لیلی
  • پوست شیر

شانۆ

  • ناتمام
  • کشتن کفتر چاهی


سەرچاوەکان



305 بینین