لەکاتی دابەزینی شەکری خوێن پێویستە چی بکرێت؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-11-03-21:17:00 - کۆدی بابەت: 11595
لەکاتی دابەزینی شەکری خوێن پێویستە چی بکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لەکاتی دابەزینی شەکری خوێن پێویستە چی بکرێت؟ (بە عەرەبی: ما الذي يجب فعله مع انخفاض نسبة السكر في الدم؟، بە ئینگلیزی: ?What should be done with low blood sugarکەمبوونەوەی شەکری خوێن حاڵەتێکە کاتێک ڕوودەدات کە شەکری خوێنی لەش (گلوکۆز) کەم دەبێتەوە. شەکری خوێن لە خوار ٧٠ میلیگرام/دیلیتر (٣.٩ مۆل/لیتر) بە کەم دادەنرێت واتا شەکری خوێن لەم ئاستە یان لە خوار ئەم ئاستە دەتوانێت زیانبەخش بێت. 

هۆکارەکانی دابەزینی شەکری خوێن

ئەنسۆلین هۆرمۆنێکە کە پەنکریاس دروستی دەکات. ئەنسۆلین پێویستە بۆ گواستنەوەی گلوکۆز بۆ ناو خانەکان کە تێیدا هەڵدەگیرێت یان بۆ وزە بەکاردەهێنرێت. بەبێ ئەنسۆلینی پێویست گلوکۆز لە خوێندا کۆدەبێتەوە لەبری ئەوەی بچێتە ناو خانەکانەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە. کەمی شەکری خوێن بەهۆی هەریەکێک لەمانەی خوارەوە ڕوودەدات: 

  • شەکری جەستەت (گلوکۆز) زۆر زوو بەکاردێت
  • بەرهەمهێنانی گلوکۆز لەلایەن لەشەوە زۆر کەمە یان زۆر بە هێواشی دەچێتە ناو خوێنەوە
  • زۆری ئەنسۆلین لە خوێندا هەیە

دابەزینی شەکری خوێن لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە کە ئەنسۆلین یان هەندێک دەرمانی تر دەخۆن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرەیان. بەڵام زۆرێک لە دەرمانەکانی تری نەخۆشی شەکرە نابێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن، هەروەها وەرزشکردن دەبێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن لەو کەسانەی کە ئەنسۆلین بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە یان ئەو منداڵانەی لە دایکانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە لەدایک دەبن، ڕەنگە ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوونیان دابەزینی توندی شەکری خوێنیان هەبێت. لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان نییە، کەمبوونەوەی شەکری خوێن لەوانەیە بەهۆی:

  • خواردنەوەی مەی
  • ئەنسۆلینۆما، کە گرێیەکی دەگمەنە لە پەنکریاسدا کە ئەنسۆلینی زۆر بەرهەم دەهێنێت
  • نەبوونی هۆرمۆنێک، وەک کۆرتیزۆڵ، هۆرمۆنی گەشە، یان هۆرمۆنی غودەی دەرەقی
  • لەکارکەوتنی توندی دڵ، گورچیلە، یان جگەر
  • هەوکردنێک کە کاریگەری لەسەر هەموو جەستە دەبێت (سێپسیس)
  • هەندێک جۆری نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش (بەزۆری ٥ ساڵ یان زیاتر دوای نەشتەرگەری)
  • ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە بەکارناهێنرێن (هەندێک دژە زیندەیی یان دەرمانی دڵ).

نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن

ئەو نیشانانەی کە لەوانەیە هەتبێت کاتێک شەکری خوێنت زۆر کەم دەبێتەوە بریتین لە

  • لێدانی دڵی خێرا  
  • هەستکردن بە مامەڵەی شەڕانگێزی
  • هەستکردن بە دەمارگیری
  • ژانەسەر
  • برسێتی
  • گرژبوون
  • لەرزین 
  • ئارەقکردنەوە
  • ڕەقبوون یان سڕبوونی پێست
  • ماندووبوون یان بێهێزی
  • کێشەی خەوتن
  • بیرکردنەوەی ناڕوون

لە زۆرێک لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە، دابەزینی شەکری خوێن هەر جارێک کە ڕوودەدات نزیکەی هەمان نیشانەکان دروست دەکات. هەموو کەسێک بە هەمان شێوە هەست بە نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن ناکات، هەندێک نیشانە وەک برسێتی یان ئارەقکردنەوە کە کاتێک ڕوودەدەن کە شەکری خوێن تەنها کەمێک کەم بێت. نیشانە توندترەکان وەک بیرکردنەوەی ناڕوون یان گرژبوون، کاتێک ڕوودەدەن کە شەکری خوێن زۆر کەمتر بێت (کەمتر لە ٤٠ میلیگرام/دیلیتر یان ٢.٢ مۆل/لیتر). 

چارەسەری دابەزینی شەکری خوێن

ئامانجی چارەسەرکردنی ئاستی دابەزینی شەکرە لە خوێندا زۆر گرنگە و هەروەها دەبێت هەوڵبدرێت بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێندا و هۆکاری دابەزینی شەکری خوێن دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕوودانی ئەڵقەیەکی تری دابەزینی شەکری خوێن بکرێت. ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە گرنگە کە پزیشکەکەت فێرت بکات چۆن چارەسەری خۆت بکەیت بۆ دابەزینی شەکری خوێن. چارەسەرکردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا لەوانەیە بریتی بێت لە

  • خواردنەوەی شەربەت
  • خواردنی خۆراکی تەندروست و تایبەت بە هاوسەنگ کردنی شەکرە لە خوێندا
  • خواردنی حەبی گلوکۆز
  • ١٥ بۆ ٢٠ گرام کاربۆهیدراتی خێرا بخۆ یان بخۆرەوە.  
  • خواردنی خواردنەوە شەکردارەکان کە پرۆتین و چەورییان تێدا نییە و بە ئاسانی دەگۆڕدرێن بۆ شەکر لە جەستەدا. 
  • خواردنی شەربەتی میوەکان.
  • خواردنی هەنگوین.
  • یان دەکرێت کە نەخۆشەکە دەرزی گلوکاگۆن لەخۆی بدات کە ئەمە دەرمانێکە شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە. 

پێویستە کەی سەردانی پزیشک بکەیت؟

لە ئەگەری زیاتر خراپ بوونت بەهۆی دابەزینی ئاستی شەکرە لە خوێنتدا ئەوا ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەت، هەروەها هەوڵبدە کە دەستبەجێ یارمەتی پزیشکی وەربگریت ئەگەر کەسێک بوویت لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەت هەیە یان شەکری خوێنت زۆر  کەم بووەتەوە.

چی بکەیت کاتێک ئاستی شەکری خوێنت زۆر نزم دەبێتەوە؟

ئەگەر دەرمانی ئەنسۆلین یان شەکرە بخۆیت لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە دابەزینی شەکری خوێن یان دابەزینی شەکری خوێنت هەبێت. دابەزینی شەکری خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزی و کێشە جددی بۆت بۆیە گرنگە بزانیت چی بکەیت ئەگەر بەسەر تۆ یان کەسێکی نزیکتدا هات. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کراوە دەربارەی شەکرە و نەخۆشیەکانی هەرس و گورچیلە، ئەگەری دابەزینی شەکری خوێن هەبێت بەڵام هیچ نیشانەیەکی نەبێت. لە لایەکی ترەوە نیشانەکانیش دەتوانن بە خێرایی دەربکەون. لە کاتێکدا نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن، ئەگەر تووشی دابەزینی شەکری خوێن بوویت بە شێوەیەکی سووک بۆ مامناوەند لەوانەیە

  • هەست بە لەرزین دەکەیت
  • زۆر ئارەق دەکەیتەوە
  • زۆر برسی دەبیت
  • سەرئێشەت دەبێت
  • کێشەی تەرکیزکردنت دەبێت
  • کێشەی لێدانی دڵت دەبێت
  • تووڕە یان شەڕانگێز دەبیت

پلانی کارکردنی دابەزینی شەکری خوێن

ئەگەر هەستت بە نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن کرد، گرنگە یەکەم هەنگاو پشکنینی شەکری خوێنەکەت بکەیت، هەروەها ئەگەر هەریەکێک لەم نیشانانەت ناسی و پێت وایە ڕەنگە شەکری خوێنت زۆر کەم بێت، ئەوا یەکەم هەنگاو کە پێویستە بیگریتە بەر پشکنینی شەکری خوێنەکەتە بە پێوەری گلوکۆز. ئەگەر شەکری خوێنت کەمتر بێت لە ٧٠ میلیگرام لە هەر دەسیلیترێکدا (mg/dl) بە دابەزینی شەکری خوێن دادەنرێت. 


سەرچاوەکان



479 بینین