میلاد کەیمەرام

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2023-11-10-19:37:00 - کۆدی بابەت: 11619
میلاد کەیمەرام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

میلاد کەیمەرام (بە ئینگلیزی: milad keymaram، بە فارسی: میلاد کی مرام)، ئەکتەرێکی ئێرانییە، لە ٢٤ـی مانگی ٤ـی ساڵی ١٩٨٥ لە بەندەر ئەنزەلیی باکووری ئێران لەدایک بووە، بڕوانامەی دیپلۆمی لە بەشی کارەبا هەیە. میلاد سێیەمین و کۆتا منداڵی خێزانەکەیەتی و خوشک و برایەکی لە خۆی گەورەتری هەیە. 

لە شانۆگەرییەوە تا وانەی نواندن

لەدوای تۆپی پێ بەدوای ئارەزووەکەیدا ڕۆشت لە شانۆگەریدا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە نمایشی شب نشینی در جهنم خەڵاتی باشترین ئەکتەره شانۆی ناوچەیی فێستیڤاڵی فەجری وەرگرت. دواتر ڕۆشتە تاران و بەشداری لە وانەکانی نواندن کردووە لەلای مەسعوودی کیمیایی و بووە قوتابی یەکەم.

لە سینەما و تەلەفیزیۆندا

میلاد لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی شب هزار و یکم بەشدار بووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بە فیلمی کوچە ملی هاتۆتە ناو سینەما تا لە ساڵی  ٢٠١٣ بە فیلمی خط ویژە زیاتر دەرکەوت، بەڵام زۆرترین بەناوبانگبوونی لەڕێگای هەردوو زنجیرەی زنجیرەی نابرد رنج و بچە های نسبتا بد بوو لە ساڵەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١٣.

خەڵاتەکانی

  • براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی ملکە لە دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی مقاومت.
  • براوەی خەڵاتی ڕێزلێنان وەکوو باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو  بۆ فیلمی خط ویژە لە سی و دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر. 
  • براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی ملکە لە شازدەیەمین فێستیڤاڵی خانە سینما.
  • براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەشی زنجیرە بۆ زنجیرەی ممنوعە لە نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی حافظ.

فیلمەکانی

  • کوچە ملی
  • ملکە
  • روزگاری عشق و خیانت
  • خط ویژە
  • برف
  • هاری
  • مستانە
  • ٣٦٠ درجە
  • غیر مجاز
  • امکان مینا
  • آبنانت چوبی
  • ملی و راهـ های نرفتش
  • حریم شخصی
  • امیر
  • روسی
  • فصل ماهی سفید
  • تا ابد

زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان

  • شب هزار و یکم
  • شاید برای شماهم اتفاق بیفتد
  • نابردە رنج
  • بچە های نسبتا بد
  • چرخ فلک

زنجیرەی پلاتفۆڕم

  • ممنوعە
  • سیاوش
  • سووشون


سەرچاوەکان



199 بینین