زاڵبوون بەسەر ترس و سترێس لە کاتی پێشکەشکردنی سیمینار

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-12-22-15:00:00 - کۆدی بابەت: 11747
زاڵبوون بەسەر ترس و سترێس لە کاتی پێشکەشکردنی سیمینار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زاڵبوون بەسەر ترس و سترێس لە کاتی پێشکەشکردنی سیمینار (بە ئینگلیزی: Overcome fear and stress during the presentation of seminar، بە عەرەبی: التغلب على الخوف والتوتر أثناء تقديم الندوة) ترس لە قسەکردن لە ناو خەڵکیدا جۆرێکی باوی دڵەڕاوکێیە. کە ئەمە دەکرێت لە دڵەڕاوکێیەکی کەمەوە بۆ ترسێکی زۆر بێت. زۆربەی خوێندکاران لەکاتی پێشکەشکردنی سیمینار دووچاری دڵەڕاوکێ و ترس دەبنەوە. هەربۆیەش زۆرێک لەو کەسانەی کە ئەم ترسانەیان هەیە بە تەواوی خۆیان بەدوور دەگرن لە بارودۆخی قسەکردنی گشتی و پێشکەشکردنی سیمینار. بەڵام بێگومان بە ئامادەکاری و بەردەوامبوون، دەتوانیت بەسەر ترسەکەتدا زاڵ بیت لە کاتی قسەکردن لەبەردەم هاوڕێکانت و پێشکەشکردنی سیمینار.

هەنگاوەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ترس

تێگەشتن لەو بابەتەی پێشکەشی دەکەیت

بابەتەکەت بزانە تا باشتر تێبگەیت دەربارەی چی قسە دەکەیت و زیاتر گرنگی بە بابەتەکە بدەیت، بەمەش ئەگەری ئەوە کەمترە کە هەڵەیەک بکەیت. هەروەها ئەگەر بیرچوونەوەیەک هەبوو، دەتوانیت بە خێرایی بیرتبێتەوە. هەروەها خۆت بۆ چەند پرسیارێک ئامادە بکە و بیر لەو پرسیارانە بکەوە کە لەوانەیە لێت بکرێت لەلایەن هاوڕێ و مامۆستا و دکتۆرەکانەوە بەمەش دەتوانیت وڵامەکانت ئامادە بکەیت و نیگەرانیت بۆ ئەوە نەمێنێت.

بەباشی خۆڕێکخستن

پێش کاتی پێشکەشکردنەکە، بە وریاییەوە پلان بۆ ئەو زانیارییانە دابنێ کە دەتەوێت پێشکەشی بکەیت، لەوانە هەر نووسراوێک، یان دەنگ و ڤیدیۆی ڕوونکردنەوەیی لەسەر بابەتەکەت. بە ڕێکخستنی زانیارییەکان ئەتوانیت باشتر سیمینارەکەت پێشکەش بکەیت. چونکە تا زیاتر ڕێکخراو بیت، کەمتر دڵەڕاوکێت دەبێت. هەروەها ئەگەر دەکرێت، سەردانی ئەو شوێنە بکە کە قسەی تێدا دەکەیت و پێداچوونەوە بە ئامێرە بەردەستەکان بکە پێش پێشکەشکردنەکەت.

ڕاهێنانکردن

بینیتچەند جارێک ڕاهێنان بکە. پێش ئەوەی سیمینارەکەت لە پێش چاوی سەرپەرشتیارەکەت و هەموو خوێندکاران پێشکەشبکەیت سەرەتا ڕاهێنانی پێشکەشکردنی بکە لەلای چەند هاوڕێیەکت. بێگومان لەگەڵ هەندێک هاوڕێت ئەمە بکە کە ئاسوودەیت لەگەڵیان و دواتر داوای کاردانەوەیان لێ بکە. تا زیاتر ئاستی خۆت باش بکەیت. ئەگەر لەو کەسانەی لە پێش چاوی هاوڕێ نزیکەکانت ڕاهێنانت بۆ ناکرێت داوای یارمەتی لە چەند کەسێک بکە کە کەمتر ئاشنایانیت. واتا گرنگە ڕاهێنانی پێش پێشکەشکردنی سیمینارەکە بکەیت. بیر لە دروستکردنی ڤیدیۆی سیمینارەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی بتوانیت سەیری بکەیت و هەلی باشترکردنیت هەبێت.

بەرەنگاربوونەوەی نیگەرانییەکان

بەتایبەتی کاتێک لە شتێک دەترسیت، لەوانەیە ئەگەری ڕوودانی شتی خراپ زیاد بکەیت. نیگەرانییە تایبەتەکانت بنووسە پاشان ڕاستەوخۆ بەرەنگاریان ببەرەوە بە دیاریکردنی ئەنجامە ئەگەرییەکان و جێگرەوەکان و هەر بەڵگەیەکی بابەتی کە پشتگیری هەر نیگەرانییەک دەکات یان ئەگەری ڕوودانی ئەنجامە ترسناکەکان. بە ڕووبەڕووبوونەوەی نیگەرانییەکانت و دانانی سنوورێک بۆیان بە شێوەیەکی بەرچاو توانای پێشکەشکردنی سیمینار بەرەو پێش دەبەیت.

خۆت بە سەرکەوتوویی ببینە

سەرکەوتنی خۆت بەدی بکە و بیهێنە بەرچاوت کە پێشکەشکردنەکەت بە باشی دەڕوات. بیرکردنەوەی ئەرێنی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەندێک لە نەرێنییەکانت دەربارەی پێشکەشکردنەکەت و کەمکردنەوەی هەندێک دڵەڕاوکێ. بیر لەوەبکەرەوە بەباشی لە بابەتەکە تێگەشتوویت و بە باشیش خۆت ئامادەکردووە. دوای هەوڵدان گومانی باش بەرە تاکو باش بێتە ڕێگات.

هەڵمژینی هەناسیەکی قووڵ

هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە ئەمە دەکرێت زۆر ئارامکەرەوە بێت. دووجار یان زیاتر هەناسەی هێواش و قوڵ  هەڵمژە پێش ئەوەی دەستبکەیت بە قسەکردن و پێشکەشکردنی بابەتەکەت، پاشان بە مێشکێکی ئارامەوە دەستبکە بە باسکردنی ئەو زانیاییانەی کە دیاریتکردوون قسەیان لەسەر بکەیت.

سەرنج بخەرەسەر بابەتەکە، نەک بینەر

خەڵک بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجی زانیاری نوێ دەدەن، نەک چۆن پێشکەش دەکرێت. لەوانەیە ئەوان تێبینی دڵەڕاوکێی تۆ هەر نەکەن. ئەگەر ئەندامانی بینەر تێبینی ئەوەیان کرد کە تۆ دڵەڕاوکێیت، گرنگ نییە بەڵکو هەوڵبدە زیاتر سەرنج بخەیتە سەر بابەتەکەت و زانیارییە گرنگەکان لەبیرنەکەیت. بەم شێوەیە تۆ زیاتر دەچیتە ناو بابەتەکەوە و بەمەش دڵەڕاوکێیەکەت تێدەپەڕێت.

نیگەران مەبە دەربارەی هەڵەکانت

لەوانەیە کاتێک دەستدەکەیت بە پێشکەشکردنەکەت بە هەڵە زانیاییەک بدەیت یاخود لەکاتی پێشکەشکردنەکە هەڵەیەک بکەیت، هەوڵبدە ئەمە تێپەڕێنیت. گەر هەر بیر لەو هەڵەیە بکەیتەوە کە کردووتە تەواوی پێشکەشکردنەکەت تێکدەدەیت. بەڵکو بە جۆرێک سەیری هەر هەڵەیەک بکە کە دەیکەیت وەک دەرفەتێک بۆ باشترکردنی تواناکانت.

جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە بۆ ئەو کەسانەی دڵەڕاوکێیەکی تا ڕادەیەک ئاسایی و کەمێک بەرزییان سوودێکی بەرچاوی دەبێت. بەڵام ئەو کەسانەی بە ڕادەیەکی زۆر دووچاری نیگەرانی دەبن لە پێشکەشکردنی سیمینار دەتوانن بەشداری ئەو گرووپانە بکەن  کە پشتگیری ئەو کەسانە دەکات کە کێشەیان هەیە لە قسەکردنی گشتیدا. ئەگەر ناتوانیت بە تەنها بەسەر ترسەکەتدا زاڵ بیت، بیر لەوە بکەرەوە کە داوای یارمەتی پیشەیی بکەیت. چارەسەری هەڵسوکەوتی زانستی ڕێگایەکی لەسەر بنەمای شارەزاییە کە دەتوانێت چارەسەرێکی سەرکەوتوو بێت لە کەمکردنەوەی ترس لە قسەکردنی گشتیدا. وەک بژاردەیەکی تر، پزیشک دەکرێت دەرمانێکی ئارامکەرەوە بنووسێت کە پێش قسەکردنی گشتی وەریدەگریت. ئەگەر پزیشک دەرمانێکت بۆ بنووسێت، پێش ئەوەی سیمینار بکەیت تاقی بکەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن کاریگەریت لەسەر دەکات.

هەروەها ئەو کەسانەی کە دڵەڕاوکێیەکی توندی ئەنجامدانیان هەیە کە دڵەڕاوکێی بەرچاو لە بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکانی تریشدا دەگرێتەوە ئەوە دەکرێت نەخۆشی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتییان هەبێت (هەروەها پێی دەوترێت فۆبیای کۆمەڵایەتی). نەخۆشی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی لەوانەیە پێویستی بە چارەسەری هەڵسوکەوتی زانستی هەبێت، دەرمان یان تێکەڵەیەک لەو دووانە کە پزیشکی پسپۆڕ دیاریدەکات.


سەرچاوەکان



580 بینین