چۆن مێروولەکان جێگای مانەوەیان دەدۆزنەوە؟

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-04-19-22:13:00 - کۆدی بابەت: 12572
چۆن مێروولەکان جێگای مانەوەیان دەدۆزنەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن مێروولەکان جێگای مانەوەیان دەدۆزنەوە؟ (بە عەرەبی: كيف يجد النمل مسكنه؟، بە ئینگلیزی: ?How do ants find their homeمێروولەکان بە ڕێگای جیاواز ڕابەری یاخود پەیوەندی بە یەکترەوە دەکەن بە پشت بەستن بە جۆری مێروولەکە و باروودۆخەکە. بەشێوەیەکی گشتی مێروولەکان جێگای مانەوەی خۆیان دەدۆزنەوە لە ڕێگای بینین، و بەکارهێنانی نیشانە و هەروەها بە ئاراستەی تیشکی خۆر ئەمیش بە هەمان شیوەی مرۆڤ بەبێ بەکارهێنانی نەخشە و GPS

مێروولەکان پێویستیان بە هیچ نەخشەیەک نییە

بەشێوەیەکی گشتی ونبوون بە کێشە دانانرێت، بەهۆی بوونی ڕووخسارێکی فرە چاوەوە، مێروولە دەتوانێت سوود لە چاوەکانی ببینێت لە ژینگەکەیدا، مێروولەکان بە دوای نزیکترین سەرچاوەی خۆراکیدا دەگەڕێن، هەروەها دەتوانن خۆراکەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵبگرن.

مێروولەکان چۆن هەستۆکەکانیان بەکار دەهێنن؟

مێروولەکان ناسراون بە بەکارهێنانی هەستۆكەكانیان (antennae) بۆ بۆنکردنی خۆراک و مێروولەکانی تر، ئەمەش ڕێگایەکە بۆ دۆزینەوەی جیهانی دەوروبەری، بەڵام چۆن هەستۆكەكانیان بەکاردەهێنن؟ ئەمە ئەو شتەیە کە توێژینەوەیەکی نوێ هەوڵی داوە بیدۆزێتەوە، بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز. مێروولەکان لووتیان نییە و هەستۆكەكانيان بەکاردەهێنن بۆ دۆزیینەوەی ڕێگاکە، پشت دەبەستن بە فیرۆمۆن (Pheromones: ماددەیەکی کیمیاییە کە مێرووەکان بۆ پەیوەندیکردن بەکاری دەهێنن) کە مێروولەکانی تر لەدوای خۆیان بەجێی دەهێڵن.

زاناکان زۆر شت دەربارەی مێروولەکان دەزانن، لەوانە توانایان هەیە شوێن ئاڕاستەی بۆنکردن بکەون، بەڵام توێژەران لە زانکۆی هارڤارد دەیانەوێت تێگەیشتنێکی وردتر بەدەست بهێنن لەوەی چۆن بۆن یان تامی ئەو فیرۆمۆنانە دەکەن کە ڕێگاکەیان پێ دیاری کردووە. مێروولەکان هەستەوەرەکانیان بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی ئاماژە کیمیاییەکان کە لەلایەن مێروولەکانی دیکەوە بەجێهێڵراون، ئەم ئاماژە کیمیایانە کە دەتوانرێت بە بۆن، تام، یان پێشوازی کیمیایی وەسف بکرێت، ڕێگەیان پێدەدات بە ڕێگایەکی ڕێک یان چەماوە تەنانەت دەتوانن بە ڕێگایەکی پێچاوپێچدا برۆن.

بۆ زانینی مێروولەکان چۆن ئەم کارە دەکەن، زاناکان مەرەکەبیان لەگەڵ فیرۆمۆن تێکەڵ کرد، تێکەڵەکەیان بەکارهێنا بۆ کێشانی جێ پێ لەسەر کاغەز و دواتر مێروولەیەکیان لەسەر جێ پێیەکە دانا، دەیان کاتژمێر جووڵەی مێروولەیان تۆمارکرد، شیکردنەوەی ڤیدیۆکەیان کرد و بەراوردیان لەگەڵ نموونەی جیاوازی هەڵسوکەوتی مێروولەی تر کرد. ئەوەی کە ڕەیان درافت و ڕاوێژکارەکەی بە ناوی ڤینکاتێش مورثی و توێژەرەکانی دیکە لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری ئەزموونی بایۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە دۆزییانەوە ئەوەیە کە مێروولەکان چەندین ستراتيجی (بەرنامە ڕێژی)ـان هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکان.

هەموو مێروولەکان هەستەوەرەکانیان بەکاردەهێنا بۆ هەستکردن بە شوێن پێیەکان لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە؛ بەڵام یەکێک لەو ستراتيجیەی کە بەکاریان دەهێنا هەستی بەرکەوتن بوو، لەو شوێنەدا مێروولەکە بە هێواشی جووڵەی دەکرد و هەستەوەرەکانی لە نزیک یەکترەوە دەهێشت. توێژەران ستراتيجیەکی تریان باسکردووە، ئەویش کاتێک مێروولەکان بە هێواشی دەجوڵێن بەڵام بە شێوەیەکی پێچاوپێچ، دوور دەکەونەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ڕێگایەی کە لێی هاتبوون ئەمەیان بە "پياگەڕاني سەرەتايي" ناو بردووە.

کاتێک ئەوان لەسەر ڕێگایەکی فیرۆمۆن دانران، بە خێراییەکی زیاتر دەجوڵان و هەستەوەرەکانیان لە هەردوو لای ڕێگاکەدا دەهێشت و یەکێکیان لە ڕێگاکەی دیکە نزیکتر دەهێشتەوە، و ئەم ستراتيجیەیان بە "شوێنکەوتنی جێ پێیەکان" ناوبرد. بەڵام مێروولە کام لە هەستەوەرەکانی بەکاردەهێنێت؟ ئەمە لە مێروولەیەکەوە بۆ مێروولەکی تر دەگۆرێت، بە واتایەکی تر، هەندێک لە مێروولەکان هەستەوەری چەپیان بەکارهێنا و هەندێکیان هەستەوەری لای ڕاستیان بەکاردەهێنا. مۆرثی سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیە وەک بەڵگەیەک دەبینێت کە توێژەران ڕێگایەکی باشیان دۆزیوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە گەڕانی مێرووەکان بە وردی، هەروەها تێگەیشتن لە هەڵسوکەوتی مێروولە دەتوانێت بەسوود بێت بۆ دروستکردنی ڕۆبۆتێک کە توانای مێروولەیان هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکان شوێنکەوتنی جێ پێیەکان.


سەرچاوەکان



49 بینین