کلۆدیا ئۆچوا فیلێکس

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-25-23:22:00 - کۆدی بابەت: 12692
کلۆدیا ئۆچوا فیلێکس

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کلۆدیا ئۆچوا فیلێکس (بە عەرەبی؛ کلودیا اوجوا فیلیکس، بە ئینگلیزی؛ Claudia Ochoa Felix) کەسایەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و بازرگانی ماددەی هۆشبەری مەکسیکییە کە سەرۆکی دەستەی Los Antraxی مەکسیکی بووە کەوا پردی بەیەکبەستنەوەی هەموو ڕێگا نایاساییەکانی گواستنەوەی کۆکاین بوو لە کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور. 

زانیارییە گشتییەکان

ناو کلۆدیا ئۆچوا فیلێکس 
ناسناو شاژنی کۆکاین، شاجوانی مەکسیکۆ بۆ ساڵی ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩ بە شێوەی خودی 
لەدایکبوون ٢٩-٧-١٩٨٧ 
شوێنی لەدایکبوون کالیاچان ڕۆسێل - سینالۆوا لە مەکسیکۆ 
مردن ١٤-٩-٢٠١٩
شوێنی مردن کالیاچان ڕۆسێل - سینالۆوا لە مەکسیکۆ 
تەمەن ٣٢ ساڵ 
پیشە سەرۆکی باندی مافیایی لۆس ئەنتراکس 
هاوژین ئێل چاڤۆ فیلێکس 
منداڵ خاوەنی سێ منداڵە 
موڵک دەزگای میدیایی لالیگا فیت ئەلیکانزا و گرووپی ڕادیۆکانی لالیگا ئیمپرێس 

ژیان

کلۆدیا لە دایکبووی وڵاتی مەکسیکۆیە، سەبارەت بە منداڵی هیچی وای لە بارەوە نازانرێت بەڵام وەک کەسە نزیکەکانی دەڵێن لە گوندی کالیچان ڕۆسێل لە بەرواری ٢٩ی تەمووزی ١٩٨٧ لە خێزانێکی ئاسایی لە دایکبووە. بە وتەی ئەو کەسانەی ئاشنا بوون پێی هەر لە منداڵیەوە کەسێکی خۆسەپێن و لووت بەرز بووە لە قوتابخانەدا دەستەیەکی دروست کردووە سووکایەتی بەو خوێندکار و کچانە کردووە کە ڕێکوپێک و زیرەک بوون. 

ژیانی پیشەیی

بەرلەوەی کلۆدیا ببێتە مافیا لە کەناڵی لالیگا فیت ئەلیکانزای مەکسیکی کاری دەکرد و بە چەند پلە و پۆستێکی گرنگدا ڕۆیشت تاوەکو بووە جێگری بەڕێوەبەری گشتی، ڕۆڵی هەبوو لە پێشکەشکردنی پڕۆگرامە هەمەڕەنگییەکان و بەتایبەتیش پڕۆگرامی تایبەت بە خانمان. 

دوای ئەوە بووە کەسایەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ ڕکابەری کردنی ئەستێرە دیارەکانی جیهان بە تایبەتیش "کیم کارداشیان" کە هەمیشە لە تویتەر هێرشی دەکردە سەر و بە ئاژەڵ وەسفی دەکرد. بەم کارانەی ناوبانگی ئێجگار زۆری بە دەست هێنابوو هەژماری تویتەرەکەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار شوێنکەوتووی هەبوو. پاش ئەوەی ئینستاگرام بە شێوەیەکی فراوان لە جیهاندا بڵاوبووەوە کڵۆدیا وەک مۆدێل کاری دەکرد بۆ کۆمپانیایەکی جلوبەرگی خانمان و کەلوپەلی جوانکاری (مەیک ئاپ) و خشڵ و زێڕ. بەمەش داهاتێکی زۆری کۆکردەوە. 

تێکەڵ بوون بە تاوان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر 

لە ساڵی ٢٠١٤ کڵۆدیا لەگەڵ بەڕێوەبەری کەناڵی لالیگا فیت ئەلیکانزای مەکسیکی دەمەقاڵێیان دەبێت لەسەر ئەوەی کڵۆدیا موچەکەی کەم دەکێتەوە بە بڕی ١٠٪ ئەویش لە ئەنجامدا گڵۆپێکی سەرمێز هەڵدەگرێت و دەیکێشت بە سەری بەڕێوەبەرەکەدا چەند جارێک دووبارەی دەکاتەوە تاوەکو گیان لە دەست دەدات. پاشان دەچێتە نێو کارمەندەکان و دەڵێت: لەم ڕۆژەوە من بەڕێوبەری کەناڵ و ڕادیۆکانی لالیگام. 

دوای ئەم ڕووداوە پەیوەندی دەکات بە گرووپی "لۆس ئەنتراکس" وەک خۆی بۆ هاوڕێکانی گێڕاوەتەوە دەڵێت: بووم بە مافیا و بازرگانی کۆکایین تاوەکو کیم کارداشیان شکست پێ بهێنم و ڕێسایەک دابڕێژم کە هیچ کەس هەوڵی ئەوەنەدات خۆی نمایش بکات. لە دوای پەیوەندی کردنی بە گرووپەکەوە بەشداربوو لە کوشتنی سەرۆکی بنکەی پۆلیسی ئالمێرا و سینالۆوا. کلۆدیا بە پردی بەستنەوەی باشووری ئەمریکا دادەنرێت بۆ گواستنەوەی کۆکاین بۆ باکووری ئەمریکا. 

پاش مردنی "جۆسێ ڕۆدریگۆ گامبۆوا" سەرۆکی گرووپی لۆس ئەنتراکس، کلۆدیا بووە سەرۆکی گرووپەکە هەر بۆ ئیهانە کردنی یاسا و حووکمەتی مەکسیک لەگەڵ پاسەوانەکانی لەبەردەم دەزگاکانی حکوومەت وێنەی سێڵفیان تۆمار دەکرد، لە هەمان کاتدا دروشمی تایبەت بەخۆیان بەرز دەکردەوە "نەفرەت لە یاسا ڕووکەشییەکان، سەربەرزی بۆ یاسا ڕاستەقینەکان" 

شاجوانی مەکسیکۆ ٢٠١٧-٢٠١٩

ساڵانە ئاهەنگێک وەک نەریتێک بۆ خانمان سازدەکرێت لە ناوخۆی وڵاتان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهان بەناوی "شاجوان" لە مەکسیکۆ لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایڤێکی فەیسبووکدا کەسێک پرسیاری لە کلۆدیا کرد " خانمەکەم تۆ زۆر قەشەنگ و جوانیت، بۆچی خۆت بەربژێر ناکەیت بۆ شاجوانی مەکسیکۆ و مێژوو تۆمار کەیت؟" لە وەڵامدا وتی " من خۆم شاژنی ماددە بێهۆشکەرەکانم ملیۆنان دۆلارم هەیە، هیچ پێویستیم بە تاجێک نییە بخرێتە سەرم" دوای چەند مانگێک کە دەرگای بەربژێر بوونی خانمان کرایەوە بۆ ناسناوی شاجوانی مەکسیکۆ، کلۆدیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وێنەی خۆی و تاجێک کە بە یاقووت و خشڵی گرانبەها ڕازێنرابۆوە لە پاڵیدا پارە و کۆکایین دانرابوو لەسەر پۆستەکە نووسیبووی " بەڵێ من شاژن و شجوانی کۆکایینم" لە دوای ئەم ڕووداوە لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ش هەمان کاری دووبارە کردەوە. هەر چەندە کارەکەی دوور بوو لە هەڵسەنگاندنی لیژنەی دادوەری بەڵام بەشێوەی خودی خۆی وەک شاجوانی مەکسیکۆ ناساند بۆ سێ ساڵی یەک لە دوای یەک. 

مردن 

کڵۆدیا لە هەڵمەتێکی دژە تیرۆری مەکسیکۆ بە یارمەتی CIA ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا. ڕاپۆرتەکان دەڵێن: کلۆدیا هیچ بەرگریەکی نەکرد کاتێک دژە تیرۆر هاتنە ماڵەکەیەوە وەک بڵێی دەیزانی ڕزگاری نابێت بۆیە بەو قەدەرە ڕازی بوو کە تێی کەوت لە بەرواری ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە تەمەنی ٣٢ ساڵی لەلایەن دژە تیرۆری مەکسیکەوە کوژرا. 


سەرچاوەکان



43 بینین