ناوهڕۆك
ناساندن
پشکنینی گشتی میز (بە عەرەبی: تحليل البول، بە ئینگلیزی: GUE) ئەنجام ئەدرێت لە ڕێگای میزەوە بۆ زانینی کۆمەڵیک وەک هەوکردن، بوونی شەکرە، بچووکی بۆڕی میز لەئافرەتدا، هەوکردنی ڤایرۆسی، سەرمابوون، نەخواردنی ئاوی پێوست. میز لە %٩٥ـی ئاوە ئەوەی تری ماددەی ترە باشترە نەخۆشەکە ناوەڕاستی میزکردنەکەی بۆ پشکنین بنێرێت.
ئەوشتانەی لە لەرێگای پشکنینی میزەوا ئەنجام ئەدرێت
بریتییە لە:
- Odar بۆنی میزە
 
- ئەگەر بۆنی شیرین بێ واتا کەسەکە شەکرەی بەرزە.
 - بۆنی تیژ نیشانەی هەوکردنی درێژخایەنە.
 - بۆنی میوە واتای بەدخۆراکی و بوونی کیتۆنە.
 
- color واتا رەنگ
 
- ڕەنگی سور واتای بەکارهێنانی هەندێک دەرمان یان خواردنە، یان بوونی بەردە لە گورچیلە، یان نەخۆشی جگەر و زراوە، یان بەهۆی سوڕی مانگانە لە ئافرەتە.
 - ڕەنگی زەردی تۆخ نیشانەی کەم ئاوخواردنە.
 - رەنگی شین و سەوز بەهۆی زۆری بەکارهێنانی indomethacin و amitliptlyne دروست دەبێت.
 - ڕەنگی زەردی کاڵ نیشانەی خاوێنییە.
 
- Bilirubin
 
بوونی لەممیزدا واتا کێشەیەک لە جگەردا هەیە بۆ نموونە زەردوویی یان هەر نەخۆشییەکی تری جگەر.
- Glucose بوونی شەکرەیە لە میزدا.
 - Leokocytes نیشانەی بوونی هەوکردنه.
 - PH زانینی ناوەندی ترشێتی و تفتێتێ میزە.
 - RBC خوێن لەمیزدا دەبینرێت بەهۆی
 
- هەوکردن
 - ڕاهێنانی سەخت
 - بەردی گورچیلە و میزڵدان
 - هیمۆفیلیا
 - نەخۆشی کیسی گورچیلە
 - نەخۆشی sickle cell
 - سوڕی مانگانەی ئافرەت
 - خوێنبەربوون
 - هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر
 - شێرپەنجەی گورچیلە
 - گەورەبوونی پڕۆستات
 - هەندێک دەرمان دەبنە هۆی دروست بوونی خوێن لەناو میز وەک: antibiotic، aspirin، blood thinners
 
- protin پرۆتین لە میزدا واتای:
 
- بەرزبوونی پەستانی خوێن لە ئافرەتی دووگیان
 - بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش
 - ھەوکردنی گورچیلە
 - شێرپەنجەی خانەی پلازما لە خوێن و ئیسقان
 - شێرپەنجەی گورچیلە
 
- کیتۆن Keton Body:
 
- دەردەکەوێت لەکاتێکدا کەسێك شەکرەکەی کۆنترۆڵ نەکرابێت.
 - کەسەکە ماوەیەکی زۆر نانی نەخواردبێت
 - کەسێك زۆر ڕشابێتەوە
 
- چڕی میز Spessfic Gravity:
 
- ئەگەر ڕێژەکەی بەرز بوو ئەوە نیشانەی وشکبوونەوەی جەستەیە و کەمبوونەوەی ڕێژەی میزکردنە، ئەگەر ڕێژەکەش دابەزی نیشانەی باش کارنەکردنی گورچیلەی درێژخایەنە، واته Renal Failure
 - بەهۆی دەرچوونی ڕێژەیەکی زۆر شلەمەنی لە جەستە
 - بەکارهێنانی هەندێک چارەسەر کە میز زۆر بە کەسەکە دەکات بۆ نموونە لازیکس یاخود میتفۆرمین
 
- نیترات Nitrite
دەرکەوتنی نیترات لە میزدا نیشانەیە بۆ هەبوونی بەکتریای گرام نێگەتیڤ، بەتایبەتی بەکتریای E.Coli - خانەی Pus Cell
خڕۆکەی سپی تێکشکاوە بوونی نیشانەی هەوکردنی زۆر و مامناوەندی کۆئەندامی میز و میزەڕۆیە بەتایبەت گورچیلە و میزڵدان و بۆڕی میز. - خانەی Epi cell
ڕووکەشە شانەیە و تووشی داخوران و لەناوچوون ئەبێت، بوونی لە میزدا نیشانەی هەوکردنی میزڵدان و ڕەحمە لە ئافرەتان. - amorphouse
نیشانەی رمڵ و کریستاڵ و بەردە وەک: calicum، Triple، Magnesium - monosodium نیشانەی بوونی کریستاڵە.
 - uric acid نیشانەی جۆرێکی تری کریستاڵە.
 -  calcium oxalate
جۆرێکی تری کریستاڵە کە بەکۆبوونەوەی زۆری ئەبێتە بەرد. - Ammonium urate
جۆرێکی تری کریستاڵە. - calicium carbonate
جۆرێکی تری کریستاڵە. - Bactria بوونی بەکتریا لە میزدا.
 - کەڕووەکان
بوونی کەڕوو لە میزدا بەتایبەت ئافرەت بەهۆی دووگیانی و بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لەدووگیانییە. - Trichomanas vaginal
مشەخۆری قامچین نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە لە ڕێگای سێکسی و تووشی زێی ئافرەت دەبن. - cast
زۆربوونی cast نیشانەی ماندوویی گورچیلە دەرئەخات جگە لەوانەی دەرمانی میزپێکەرو و ئەوانەی دەرمانی پرۆتین ئەخۆن. - spermatozoae بوونی سپێرم لە میزی هەردوو ڕەگەز ئەبینرێت بۆ ئافرەت نانوسرێت یان گرینگی پێنادرێت، دەکرێت نەخۆشەکە ڕوونکردنەوە بدات. بەڵام لە پیاودا ڕەنگە کێشەی پڕۆستات و تورەگە و هێلکەی گونی کێشەی هەبێ.
 - Mucos لینجە ماددەیە بوونی لەمیزدا نیشانەی بۆ سەرمابوون یاخود حاڵەتی ئاسایی.
 
سەرچاوەکان
 2685 بینین