هۆکارەکانی دەرنەکەوتنی ڕیش لە پیاودا

له‌لایه‌ن: - مورید كه‌ریم - به‌روار: 2021-04-17-03:09:00 - کۆدی بابەت: 3
هۆکارەکانی دەرنەکەوتنی ڕیش لە پیاودا

ناوه‌ڕۆك

ڕیش

ڕیش بە یەکێک لە بابه‌ته‌ گرنگەکان دادەنرێت بە لای گەنجانەوە و یەکێکە لە هۆکارەکانی جوانی گەنجان، گەشەنەکردنی ڕیش بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێتە هۆکاری دوودڵی و شەرمەزارییان لە بەرامبەر هاوتەمەنەکانیان، ئەمەش وایان لێ دەکات بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێن، جا بە پەنا بردنە لای پزیشک بێت بۆ زانینی هۆکارەکەی یان بە بەکارهێنانی ماددەی سروشتی پاڵنەر بۆ گەشەکردنی ڕیش، لەم نووسینەدا هۆکارەکانی دەرنەهاتنی ڕیش باسدەکەین لەگەڵ زانیاری پەیدا کردن دەربارەی چەند تێکەڵەیەکی سرووشتی بۆ گەشەکردنی. 

هۆکارەکانی دەرنەکەوتنی ڕیش لە پیاودا

١- هۆرمۆنەکان: هەر ناتەواوییەک لە هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی گەشەنەکردنی ڕیش لای پیاوان، ئەم ناتەواوییە دروست دەبێت لە ئەنجامی تێکچوون لە هەندێ ڕژێنی لاشەی مرۆڤ، لەوانە ئارەقەڕژێنەکان.
٢- هۆکاری بۆماوەیی: بوونی کەسێک لە خێزاندا کە تووشی ئەم کێشەیە بووبێت پێشتر وەک باوک، مام، خاڵ، دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەو کێشەیە.
٣- خۆراکی ناتەندروست: بەکارهێنانی خۆراکی ناتەندروست دەبێتە هۆی گەشەنەکردنی مووی چەناگە بە تەواوی، چونکە چەند پێکهاتەیەکی گرنگ هەیە لە چەند جۆرە خۆراکێکدا کە گرنگن بۆ گەشەی موو وەک:

  • ڤیتامین A
  • ئاسن

٤- خووی ناتەندروست: چەند خوو و نەریتێکی ڕۆژانە هەیە کە ئەنجامی دەدەین بێ ئەوەی هەست بکەین کە دەبێتە هۆکاری زۆرێک لە کێشەو گیروگرفتی تەندروستی وەک گەشەنەکردنی مووی چەناگە بە تەواوی، لەو خوو و نەریتانە چوونە بەر خۆری سووتێنەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ بەکار نەهێنانی کرێمی پارێزەر لە خۆر لە کاتی چوونە دەرەوە، جگەرە کێشان.

هەروەها ئەگەر هەیە بەهۆی نەخۆشی دەردەڕێوییەوە بێت، کە تووش بوون بەو نەخۆشیە ڕێگرە لە گەشەکردنی ڕیش.

چەند تێکەڵەیەکی سروشتی بۆ زیادکردنی گەشەی ڕیش 

سیر: سیر چەند تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێ کە دەبنە هۆی زیادکردنی گەشەی موو، بەم مەبەستە سەلکی سیر ورد دەکەین و بەسەر شوێنی ڕیشدا بڵاوی دەکەینەوە و بۆ ماوەی چارەکێک لێی دەگەڕێین دواتر بە ئاوی سارد دەیشۆین، هەندێ جار شوێنی سیرەکە سوورهەڵدەگەڕێت ئەوەش باروودۆخێکی ئاساییە و نیشانەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بەکتریایانەی کە ڕێگرن لە گەشەکردنی ڕیش.
لیمۆ و دارچینی: كەوچکێک دارچینی تێکەڵ دەکەین بە کەوچکێ له گوشراوی میوە پاشان تێکەڵەکە لەسەر چەناگە دادەنێین تا 20  خولەک لێی دەگەڕێین دواتر بە ئاوی سارد دەیشۆین ئەم تێکەڵەیە هەفتەی دووجار بەکار دەهێنرێت.
زەیتی کافور: زەیتی کافور تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ زەیتی سمسم و زەیتی زەیتون بە یەک بڕی یەکسان پاشان لەسەر چەناگە دایدەنێین و بۆ ماوەی 20 خولەک لێی دەگەڕێین پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆین.

چەند ڕێنماییه‌ك

  • پابەند بوون بە بەرنامەیەکی خۆراکی پڕ لە پڕۆتین و ڤیتامین، ئەم پێکهاتانە لە هێلکە و مریشک و شیر و گوشراوە سروشتییەکاندا هەن.
  • دوورکەوتنەوە لەو وشتانەی دەبنە هۆی گرژبوون و فشاری دەروونی.
  • ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا کە دەمارەکان ئارام دەکاتەوە، خەوتنی چەند کاتژمێرێکی تەواو بە شەودا بە شێوەیەک کە کەمتر نەبێت لە حەوت کاتژمێر چونکە خەوی تەواو ئەو خانانە چالاک دەکات کە بەرپرسن لە گەشەکردنی موو.
  • شێلانی دەم و چاو بە بازنەیی ئەوەش سووڕی خوێن ڕێک دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



11240 بینین