بەرزایییەکانی جۆلان

له‌لایه‌ن: - ئه‌نه‌س شێخ محمد - به‌روار: 2021-07-12-21:07:00 - کۆدی بابەت: 85
بەرزایییەکانی جۆلان

ناوه‌ڕۆك

بەرزاییەکانی جۆلان دەکەوێتە کوێ؟

بە عەرەبی "ھظبة الجولان"، وە (بە عیبری: רמת הגולן بە "رامات ھاگولان" دەخوێندریتەوە)ناودەبرێت، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای (قنیطرة) یە لە باشوری سنوری سوریا.

بەرزاییەکانی جۆلان بە یەکێک لە ناوچە ھەستیارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە، تەنھا 70کم لە (دیمەشق)ـی پایتەختی سوریا دوورە. 

لە 15/ 5/ 1967 کێشەی سیاسی لە نێوان میسڕ و ئیسرائیل دروست بوو، و بە خێرایی تەشنەی کرد و بوو بە کێشەیەکی ھەرێمی، لە 5/ 6/ 1967 گرژی لە نێوان ئیسرائیل لەگەڵ ھەر سێ دەوڵەتی عەرەبی میسر و سوریا و ئوردون دروست بوو، دوای چوار ڕۆژ لە گرژی، بەبێ ھێرشی سەربازی و بە تەقەکردن لەیەکتر لەسەر سنوور، جەنگی نێوان سوریا و ئیسرائیل دروست بوو، دواتر ھێزی زەمینی سوریا بە تانکەوە توانییان سنووری ئیسرائیل ببەزێن و بچنە نێو (کیبوتس دان)، پاش ئاگربەستی میسڕ و ئوردون لە 9/6/ 1967دا، ئیسرائیل لە جەنگێکی شەش ڕۆژەدا ھەستا بە ئازادکردنەوەی کیبوتس دان لە ژێردەستی سوریا و داگیرکردنی 1260 کم چوارگۆشە لە بەرزاییەکانی جۆلان لە باشوری سوریا. 

بەھۆی ناکۆکی و دوژمنایەتی درێژخایەنی نێوان سوریا و ئیسرائیل، و بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی ناوچەکە لە ساڵی 1974 ھێزی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانی (UNDOF) لە بەرزاییەکانی جۆلان جێگیرکران بە پێی بڕیارنامەی ژمارە 350 ئەنجومەنی ئاسایی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی نێوان سوریا و ئیسرائیل.

لە ساڵی 1982 دا ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی بە بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناوبرد، ئەم ڕاگەیاندنە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدانەنرا.

ھەڵکەوتەی جوگرافی

لە ڕۆژئاواوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ڕووباری تەبریە و بورجی حولی لە جلیل، لە ڕۆژھەڵاتەوە دەبەسترێتەوە بە دۆڵی رەقاد، لە باکووریەوە نزیکە لە گوندی تەرنجە لە پاریزگای قنیطرە، بە ئاڕاستەی باشوریەوە ھەتا کۆتایی ڕووباری یەرموک درێژ دەبێتەوە.

کەش وھەوا

زستانی سارد و باراناوییە، ھاوینی فێنک و مامناوەندە.

ڕووبەر

بە شێوەیەکی گشتی ڕووبەری جۆلان وا مەزەندە دەکرێت کە 1860کم چوارگۆشەیە، و بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا 1226 مەترە.

ژمارەی دانیشتوانی

لە 2005 ژمارەی دانیشتوانی جۆلان بە 117,900 کەس مەزەندە کراوە.


سەرچاوەکان

1873 بینین