ڕۆژووگرتنی ئافرەتی دووگیان

له‌لایه‌ن: - هێشوو ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-05-19-17:47:00 - کۆدی بابەت: 33
ڕۆژووگرتنی ئافرەتی دووگیان

ناوه‌ڕۆك

ئافره‌تی دووگیان و ڕۆژووگرتن

بە پێی دینی ئیسلام ئافرەتی دووگیان دەتوانێ بەڕۆژوو نەبێت ئەگەر لە توانای نەبوو یاخود ترسی هەبوو لەسەر کۆرپەلەکەی یان هۆکاری پزشکی هەبوو،
پێویستە ئافرەتی دووگیان پێش بەڕۆژوو بوون سەردانی پزیشکەکەی بکات تا بزانێت توانای هەیە بەڕۆژوو ببێت یاخوود نا.

ئەو هۆکارانەی کە وادەکات روژوو نەگرێت

1. پەستانی خوێن.
2. شەکرە.
3. نەخۆشییەکانی دڵ.
4. نەخۆشی گورچیلە.
5. خەستی خوێن.
6. پێشتر منداڵی لەبار چووبێ یان پێش وەخت منداڵی بووبێ.

ئامۆژگاری بۆ ئەو ئافرەتە دووگیانانەی کە بە ڕۆژوو دەبن

1. نابێ بە تەنها بەربانگ و پارشێو نان بخوات بەڵکو دەبێ لە بەینەکان کەم کەم و زوو بخوات.
2. خواردنی پڕۆتین وەک گۆشت، ماسی، نۆک، نیسک، مریشک.
3. خواردنی کاربۆ هیدارت وەک نان، برنج، مەعکەرۆنی.
4. خواردنی سەوزە و میوە.
5. خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و شەربەتی فرێش و شیر.
6. خواردنی چەرەسات.
7. خواردنی ڤیتامین.
8. کەمکردنەوەی شیرینی.
9. کەمکردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان وەک کۆلا.

ئافرەتی دووگیان گەر بە ڕۆژوو بوو وە هەستی بەمانەی خوارەوە کرد دەبێ بەرۆژوو نەبێت

1. بێ هێزی و گێژی و بورانەوە.
2. دڵ تێک هەڵاتن و ڕشانەوە.
3. هەست کردن بە ئازار.
4. کەم جوڵانەوەی منداڵ.
5. دابەزینی کێشی دایک.
6. سەرئێشە و بەرز بونەوەی پلەی گەرمی لەش.


سەرچاوەکان



13170 بینین