ژنهێنانی پێغەمبەر

له‌لایه‌ن: - نھاد جلال - به‌روار: 2019-09-04-13:50:00 - کۆدی بابەت: 55
ژنهێنانی پێغەمبەر

ناوه‌ڕۆك

بڕیاڕەکەی خەدیجە

ئەو بڕیارە تازەیەی كە خەدیجە دای بۆ پێغەمبەر، ئەوە بوو داوای لە پێغەمبەر كرد تا ببێتە هاوسەری ژیانی و بێتە داوای خەدیجە، كاتێك پێغەمبەر ئەمەی بیست، داواكەی خەدیجەی قبووڵ كرد و بڕیاریدا بچێتە داوای، بۆ ئەمەش خزمان و نزیكانی خۆی نارد بۆ ئەو كارە.
بەڵام باوكی خەدیجە ڕازی نەبوو بەو كارە و حەزی دەكرد خەدیجە شووی پێ‌ نەكات، چونكە ئەو دەیووت پێغەمبەر دایك و باوكی نیە و، هەروەها دەیوت پێغەمبەر كوڕێكی هەژارە و ماڵ و، سامانی زۆری نیە وەك خەدیجە بەڵام خەدیجە ،بە هەر چۆن بێت باوكی خۆی ڕازی كرد و، پێغەمبەر لە تەمەنی25 ساڵیدا خەدیجەی هێنا كە تەمەنی خەدیجە لە تەمەنی پێغەمبەر زیاتر بوو. 
هەندێك دەڵێن خەدیجە 29 ساڵ بووە و هەندێكیش دەڵێن 40 ساڵ بووە.


بۆچی پێغەمبەر داواكەی خەدیجەی قبووڵ كرد

چونكە خەدیجە:
1- ژنێكی زیرەك و تێگەیشتوو بوو و لە ژیاندا ئاقڵانە دەژیا.
2- خەدیجە ژنێكی ڕێك و پێك و بە ڕەوشت بوو كە ئەمەش لای پێغەمبەر گرنگ بوو.
3- خەدیجە لە بواری داراییەوە یارمەتی پێغەمبەری دابوو بەوەی هەڵیبژارد بۆ كاری بازرگانی ئاكار و ڕەفتاری جوان وا دەكات كە هەمیشە ئێمە لەلای خەڵكی ژیر و عاقڵ و خۆشەویست بین و ڕێزمان بگرن، بەڵێ‌... جاری واش هەیە كەسانی نەفام و بێ‌ عەقڵ ڕێزمان ناگرن و بە شێوازێكی كەم سەیرمان دەكەن، وەك چۆن باوكی خەدیجە نەفامانە پێغەمبەری بە دڵ نەبوو تا ببێتە هاوسەری كچەكەی، بەڵام كەسانی ژیر و تێگەیشتووی وەك خەدیجە دەزانن كێیان خۆش بووێت!
خەدیجە و پێغەمبەر بە خۆشی و كامەرانی ژیانیان بەسەر دەبرد و یەكتریان خۆش دەویست، ئەوان لە كارەكانیاندا ڕاوێژیان دەكرد بە یەكتر و گوێیان دەگرت لە قسەی یەكتر، شەڕ و ناخۆشی نەبوو لە نێوانیاندا و ڕێزی یەكتریان دەگرت، چونكە ئەگەر مرۆڤەكان ژیر و عاقڵ بن پێكەوە دەگونجێن و لە یەكتر تێدەگەن، بەڵام ئەوانەی تەنها پارە و دونیا و سەیارە و شتیان دەوێت، دواتر لەسەر شتی بچووكتر دەیكەن بە ناخۆشی، چونكە ئەوان عەقڵ و ژیری و خۆشەویستیان هەڵنەبژاردووە.

 

پێغەمبەر و خەدیجە چەند منداڵێكیان دەبێت كە ئەمانەن

1- كوڕەكانی كە ناویان: قاسم و عبدالله بوو، ئەم دوانە هەر بە منداڵی مردن، كاتێك مردن پێغەمبەر (د.خ) دەیگرتنە باوەش و فرمێسكی دەڕژاند بۆیان و دەگریا بۆیان، ئاخۆ باوك منداڵی زۆر خۆش دەوێت، زیاتر لەوەی منداڵ باوكی خۆش دەوێت.
2- كچەكانی كە ناویان: زەینەب و ڕوقیە و ام كلپوم و فاگمە بوو، كچەكانی مانەوەو موسڵمان بوون و كۆچیان كرد بۆ مەدینە و شوویان كرد و بە ڕێك و پێكی ژیان. 

 

گرنگترین پەندەكانی ئەم باسە

1- مردن لە ڕێگەی هەمووماندایە و گەورە و بچووكی لا نیە، كاتێك مردن هات بیر لەوە ناكاتەوە كە ئەمە بچووكە و ئەوە پیرە، بەڵكو كێ‌ ناوی نووسرابێت بۆ مردن دەبێت بمرێت و تاكە ساتێك پاش و پێشی نیە لە مەرگدا، وەك دەبینین پێغەمبەر كە بە تەمەنە نامرێت كەچی كوڕەكانی كە بچووكن دەمرن.
2- گریان بۆ مردووەكانمان شتێكی ئاساییە، هەر كەسێك نزیكێكی بمرێت و خۆشی بوێت بۆی دەگری، بەڵام نابێت گریانەكە وا بێت دەنگی بەرز بێتەوە و قێژ و قاژ بكات و بدات لە خۆی، چونكە خوا ڕقیەتی لەو كارە ناپەسەندە.
دووبارە دەبینین پێغەمبەر كەسانێكی تری دەمرن كە كوڕە خۆشەویستەكانی بوون، پێشتر یەكەمجار باوكی مرد و پاشان دایكی مرد ئنجا باپیری مرد ئێستاش كوڕەكانی دەمرن و بەجێی دەهێڵن، بەڵام پێغەمبەر (د.خ) خۆی ڕادەگرێت و ڕازیە بە ئیشی خوای گەورە.


ئەی خەدیجە چی كرد بە مردنی كوڕەكانی

خەدیجەش لە پێغەمبەری مێردیەوە فێری خۆڕاگری و ڕەوشت بەرزی بووبوو كارێكی ناڕەوا و ناشیرینی وای نەكرد كە ببێتە مایەی ئابڕوو چوونی، پێویستە ئێمەیش ئەگەر كەسێكی نزیكمان مرد بەدەنگی نزم بۆ خۆمان بگرین، نەوەك هاوار و قاو و قیژ بكەین و دەنگمان دنیا بگرێتەوە و خۆمان بكێشین بە خاكدا و بدەین لە خۆمان، چونكە ئەوە ڕەفتاری موسڵمان نیە و پێغەمبەری خوایش (د.خ) ئەو كارەی نەكردووە و خوایش پێی ڕازی نیە.


سەرچاوەکان



2124 بینین