ئایا بزنسی خۆت لەسەرەتاوە دەست پێبکەیت یاخود بزنسێک بکڕی کە هەیە؟

له‌لایه‌ن: - ئه‌نساڕ عومه‌ر - به‌روار: 2020-06-18-15:19:00 - کۆدی بابەت: 280
ئایا بزنسی خۆت لەسەرەتاوە دەست پێبکەیت یاخود بزنسێک بکڕی کە هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا بزنسی خۆت لەسەرەتاوە دەست پێبکەی یاخود بزنسێک بکڕی کە هەیە؟

دەستپێکردنی بزنسی خۆت وە کڕینی بزنسێک کە لە کاردایە، هەردوو خاوەنی خاڵی باش و خراپی خۆیانن. کڕێنی بزنسێک کە ئێستا لەکاردایە بەگشتی مەترسیەکی کەمتری هەیە بە بەراورد بە دەستپێکردنی بزنسێک لەسەرەتاوە لەبەر ئەوەی خاوەن کارەکە بیرۆکەیەکی هەبووە، وە بیرۆکەکەی تاقیکردوەتەوە لەبازاڕ وە سەرکەوتوو بووە ئێستا خاوەنی کڕیار و فرۆشتنە. کام جۆرە بزنسە دەکڕیت زۆر گرنگە وە نابێت یاسای ٨٠/ ٢٠ لە یاد بکەین ((80 لە سەدی قازانج لە 20 لە سەدی کار و بزنزەکەوە دەست دەکەوێت) دەبێت تۆ بزنسێک بکڕی کە 20 لە سەدەکە بێت.بەتایبەتی ئەگەر خزمەت گوزاریەکە یان بەرهەمەکە پێوویستی خەڵک بێت. هەڵبژاردنی بزنسەکە بەقەد بیڕۆکەی کارکردن گرنگە بۆ کەسیەک کە لەسەرەتاوە دەست بەکار دەکات. بزنسە هەڵبژێردراوەکە دەبێت لەگەڵ خاوەنە تازەکە بگونجێت وە داهاتیەکی جێگیری هەبێت لەگەڵ کۆمەڵێک کڕیاری هەمیشەی.
لە لایەکی دیکە ئەگەر دەستبەکاری خۆت بکەی لەسەرەتاوە ئەوا هیچ کڕیارێکی ڕاستەو خۆت نییە بە پێچەوانەی بزنسێک کە لە کاردایە ،لەم دۆخەداوا پێوویست دەکات کە بازارکردن بۆ بەرهەمەکەت بکەیت. کە ئەنجامدانی ئەمە کەمتر پێویستە گەر بزنسێک بکڕیت.چونکە کارەکە خۆی ناوبانگی هەیە و ڕەنگە بووبێتە براندێکیش وە تەوای ستافی و کارمەندەکان ئاشنان بە بزنسەکە.بەڵام پێوویستە ئەوەش لە بیر نەکرێت کە کڕینی بزنسێک تێچووی زیاترە وەک لەوەی لە سەرەتاوە دەست بکەیت بە دانانی دانەیەک.وە لە کۆتایدا ئەگەر بڕیارت دا بە کڕینی .ئەوا پێوویستە پرسیاری ئەوە بکەیت کە(ئا یا ئەم بزنسە بۆ چی دەفرۆشرێت؟) چونکە هەموو کێشەکانی بزنسەکە دەگوازرێتەوە بۆتۆ بۆنمونە ناوبانگی خراپ وە کیشەکانی لەگەڵ کڕیار یان خاوەن قەرزەکانی. وە هەروەهای شیوازی کارکردن، کلتۆر وە شیوازی سەرکردایەتی جێگیربووە لە بزنسەکەدا وە گۆڕینیان ئاسان نیە لەبەر ئەوە زۆر جار بزنسەکە ڕەنگدانەوەی جیهانبینی خاوەنە تازەکەی نییە. وە ئەگەری ئەوەهەیە هەندیەک لە کڕیارەکان متمانە بەخاوەنە تازەکە نەکەن وە مەمەڵە کردن لەگەڵ کارمەندەکان دەکرێت ببێت بە کێشە.


سەرچاوەکان



3317 بینین