ئامادەکردنی بریانی

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-04-11:10:00 - کۆدی بابەت: 307
ئامادەکردنی بریانی

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

برنج 

خوێ

ده‌رمانی بریانی 

زه‌رده‌چه‌وه‌

یه‌ك پیاز 

ڕۆن 

ئاو

شیعریه‌ 

گێزه‌ر 

سنگی مریشك 

باده‌م 

كشمیش 

گوێز 

په‌تاته‌

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ڕۆن و پیاز سوركه‌ره‌وه‌ خوێ و ئاوی تێبكه‌ به‌قه‌د قیاسی برنجه‌كه‌ت ده‌رمانی بریانی و زه‌رده‌چه‌وه‌كه‌ی تێبكه‌ كه‌كوڵا برنجه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و تێبكه‌و بابكوڵێت و ده‌م بكێشێت 

2- په‌تاته‌كه‌ به‌ چوارگۆشه‌ی سوركه‌ره‌وه‌و گێزه‌ره‌كه‌ش به‌چوارگۆشه‌ی تۆزێ سوركه‌ره‌وه‌ به‌س ڕه‌نگی نه‌گۆڕێت 

3- شیعریه‌كه‌ سوركه‌ره‌وه‌و كه‌مێك خوێ و ئاوی تێبمه‌ نه‌رم بێت 

4- سنگی مرشكه‌كه‌ سوركه‌ره‌وه‌و تێیبكه‌ 

5- پاشان برنجه‌كه‌ ده‌می كێشا یان هه‌مووی تێكه‌ڵ بكه‌ یان بیكه‌ به‌سه‌ر ڕوه‌كه‌یه‌وه‌ 

6- هه‌موو كه‌ره‌سته‌ه‌كان بریانیه‌كه‌ زه‌رده‌چه‌وه‌و ده‌رمانی برینی پێوه‌ بكه‌ 


سەرچاوەکان

992 بینین