یاساکانی تۆپی پێ – کەلوپەلی یاریزانان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-16-15:12:00 - کۆدی بابەت: 369
یاساکانی تۆپی پێ – کەلوپەلی یاریزانان

ناوه‌ڕۆك

خۆپارێزی

پێویستە یاریزانان هیچ كەل و پەلێك بەكارنەهێنێ یاخود لەبەر نەكات كە زیان بە خۆی و یاریزانێكی تر بگەیەنێ (گشت جۆرەكانی خشڵ دەگرێتەوە ) .

كەل و پەلە بنچینەییەكان

یاریزان پێویستە ئەم كەل و پەلانەی خوارەوە بە زۆر بەكاربهێنێ :

  • فانیلە یان كراس.
  • دەرپێ – شۆرت. (پێوستە هەمان ڕەنگی شۆرتی سەرەوە بێت)
  • گۆرەوی.
  • پارێزەر بۆ قاچەكان.
  • پێڵاوی یاریكردن .

 

ئامڕازەكانی پاراستنی هەردوو قاچ 

  • پێویستە بە تەواوی بە گۆرەوەی داپۆشرابێت .
  • لە ماددەیەكی گونجاو دروستكرابێت وە (لاستیك ،پلاستیك) یان هەر ماددەیەكی تری هاوشێوە .
  • بتوانێ پارێزگاری قاچەكانی یاریزان بكات .

ڕەنگەكان

  • پێویستە هەردوو تیپ ڕەنگی جل و بەرگیان لە یەكتری جیاواز بێت ، وە هەروەها لەگەڵ ناوبژیوان و یاریدەرەكانیشی.
  • گۆڵچی بەرگێك لەبەر دەكاتكە جیاوازی هەبێت لەگەڵ بەرگی یاریزانەكان و ناوبژیوان و یاریدەرەكانی.

 

سەرپێچییەكان (سزاكان)

هەر سەرپێچییەك كە لەم بەندەدا هاتووە 

  1. پێویست بە وەستاندی یاری ناكات
  2. ناوبژیوان بە یاریزانە سەرپێچیكارەكە ڕادەگەیەنێ كە لە دەرەوەی یاریگا كەل و پەلەكانی چاك بكاتەوە .
  3. یاریزانەكە لەگەڵ یەكەمین ساتی وەستاندنی یارییەكە یاریگا بەجێ دەهێڵێ یاخود ئەگەر توانی هەر لەو كاتە لە ناو یاریگا كەرەستەكەی خۆی ڕاست بكاتەوە .
  4. ئەگەر یاریزانێك بە مەبەستی چاك كردنەوەی كەرەستەكەی چووە دەرەوەی یاریگا . نابێ بە بێ ڕەزامەندی ناوبژیوان بۆ ناو یاریگا بگەڕێتەوە .
  5. ناوبژیوان دڵنیا دەبێت لە ڕاستكردنەوەی كەل و پەلی یاریزانەكە ئینجا ڕێگای گەڕاندنەوەی بۆ ناو یاریگا پێ دەدات .
  6. تەنها تۆپ لەدەرەوەی یاریدا بێـت ، ئەو كاتە یاریزان دەتوانێ بۆ ناو یاریگا بگەڕێتەوە .

ئەگەر یاریزانێك بەهۆی ئەم سەرپێچییە داوای لێ كرا یایگا بەجێ بهێڵێت بەڵام بێ ڕەزامەندی ناوبژیوان بۆ ناو یاریگا گەڕایەوە:

  • یاریزانەكە ئاگادار دەكرێتەوە (بە بەرز كردنەوەی كارتی زەرد) یارییەكە دەست پێ دەكرێتەوە بە لێدانی سەربەستی ناڕاستەوخۆ لەو شوێنەی كە یارییەكەی تیا وەستێنرابوو بۆ تیپی بەرامبەر .
  • هەموو كەل و پەلێكی یاریزانان لە لایەن ناوبژیوان دەپشكنرێت وە ئەو بڕیاڕ دەدات كە ترسناك نیە ، ئەوانەش كەل و پەلی پارێزەری نوێن وەك : بەستەری سەر . چاویلكەی چاو ، پارێزەری ئانیشك و ئەژنۆ كە لە ماددەیەكی نەرم و سووك دروست كراون وە مەترسییان نییە و ڕێگا دەدرێـ بەكار بهێندرێن .


سەرچاوەکان



2729 بینین