ناوهڕۆك
یاساكانی مۆرفی
یاساكانی مۆرفی (به ئینگلیزی : Murphy's law) بریتیه له كۆمهلێك یاسا كه له مێژوودا زۆر ڕویداوه و دووباره بووهتهوه و لهسهر بنهمای : "ههرشتێك مهجالی تێدابێت به ڕێگایهكی ههڵهدا بڕوات ئهوا بهو ڕێگایهدا دهڕوات" لهسهر دهستی كاپتن نووسراوهتهوه.
یاساکانی مۆرفی بۆ بێ بەختی
- ھەمو شتێک لەو کاتەیا لە کار ئەکەوێت کە زەروری.
 - ئەگەر ھەمو شتێک ئاسایی بوو مانای وایە ھەڵەیەک ھەیە و جارێ تێبینیت نەکردوە(یان بە واتایەکی تر کاتێک وا ئەزانی ھەمو شتێک باشە، چاوەڕوان بە کارەساتێک بقەومێ).
 - ھەر کاتێک شتێک بە درێژیەکی دیاری کراو بڕی ھەمیشە کورتر دەردەچێت.
 - ھەر کاتێک پارچەیەک نانت لەدەست کەوتە خوارەوە ھەمیشە بەو لایە بەر جلەکەت دەکەوێت کە ڕۆنەکەی پێوەیە.
 - ھەر کارێک کە ئەتەوێت بیکەیت ھەمیشە کاتی زیاتری پێدەچێت لەو کاتەی کە پێشبینیت کردوە.
 - مناڵ ھەرگیز لە حەمامەکە ناڕشێتەوە (واتە لە ژورەوە ئەڕشێتەوە و جل و بەرگ یاخود فەرشەکە پیس دەکات).
 - چانسی لەبیر کردنی شتی گرنگ ھاوتایە لەگەڵ ئەوەی کە گرنگی شتەکە چەندە زۆرە(واتە چەند زیاتر شتەکە گرنگ بێت ئەگەرت لەبیر کردنی زیاترە).
 - ھەمو چارەسەرێک کێشەیەکی گەورەتر دروست دەکات.
 - کاتێک شتێک دەکەوێت ، بەسەر شوێنێکدا دەکەوێت کە زۆرترین زیانی دەبێت.
 - .کاتێک شتێکت لێ ون دەبێت و ھەر لەگەڵ کڕینی دانەیەکی تر کۆنەکە ئەدۆزیتەوە.
 - کاتێک شتێک دەگمەن و ناوازە دەکڕیت ھەر لەدوای کڕینی یەکسەر ئەبینی لە چەندین شوێنی تر بە نرخی ھەرزانتر ھەیە.
 - ھەمو شتێکی چێژبەخش لە ژیان یان نایاساییە یان حەرامە یانیش توشی قەڵەویت ئەکات.
 - ھەر شتێک لە توالێت یا حەمام بکەوێت ئەکەوێتە ناو کونەکە.
 - ھەر شتێک لە شوێنێکی ئەمین دابنێیت ھەرگیز نایدۆزیتەوە.
 - ھەمیشە بیرۆکە مەزنەکانت لە بیر دەکەیت و بیرۆکە پوچەکانیش ھەرگیز لە یاد ناکەیت.
 - ئەگەر بە درۆ بە بەڕێوەبەرەکەت وت ئەمڕۆ تایەی سەیارەکەم پەنچەر بوە بۆیە دواکەوتوم ئەوە ڕۆژی دواتر بەڕاستی تایەکەت پەنچەر دەبێت و ناتوانی ئەم بیانوە بەکار بێنیتەوە.
 - کاتێک لە سەر ڕێگا توشی قەرەباڵخی سەیارە ئەبیت ھەمیشە ئەو ڕیزەی تۆی لێیت ھێواشتر دەڕوات لە ڕیزەکانی تر.
 - کاتێک لە سرەیا دەوەستیت و سرەکەی تۆ ھێواشە، ئەو کاتەی سرەکەت ئەگۆڕیت ئەبینی کە سرەکەی پێشترت خێراتر ئەڕوات.
 - ھەر ئامێرێک پەلەت ھەبو لە بەکارھێنانی تۆماتیکی لە کار ئەکەوێت.
 - ئەگەر درەنگ گەیشتیتە وێستگەی شەمەندەفەر ، شەمەندەفەرەکە زوتر گەیشتوە و ئەگەر زوش ھاتیت شەمەندەفەرەکە دوادەکەوێت.
 - کاتێک پەیوەندی بە ژمارەیەکی ھەڵە دەکەیت ھەرگیز ئەو ژمارەیە مەشغول نیە.
 - ھەر کاتێک دەستت پیس بوو لوتت ئەخورێت.
 - کاتێک مۆبایلەکەت یاخود ھەر شتێکی ترت کێشەیەکی ھەیە کە ئەیبەیتە لای وەستا ئیش دەکات.
 - دوای ئەوەی یاساکانی مۆرفیت زانی و ھەوڵت دا پێچەوانەی ئەوانە بسەلمێنیت، ھیچ کاریگەری نابێت ئەمە.
 
سەرچاوەکان
 3615 بینین