ئەتەکێتی دانیشتن لەسەر سفرە و نانخواردن

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-08-19-02:36:00 - کۆدی بابەت: 379
ئەتەکێتی دانیشتن لەسەر سفرە و نانخواردن

ناوه‌ڕۆك

بەر لە دانیشتن

  • پێویستە لە كاتی دانیشتندا لەسەر سفرە ژاوەژاو دروست نەكەیت ، دەتوانیت لە لای چەپەوە لەسەر كورسییەك دابنیشیت ، تا ئاگات لەو كەسە بێت لە لای ڕاستەوە دانیشتووە تا ئاڕاستەی پێچەوانەی ئەو نەگریت ، نەوەك بەریەككەوتن ڕووبدات و تووشی شڵەژانی بكەیت ، ئەگەر تێبینیت كرد كەسەكەی لە لای ڕاستت ڕووی لە كورسییەكەی لای چەپ كردووە ئەوا ڕوومەكەرە لای ڕاست ، بەڵكو لە هەمان ئاڕاستەدا بمێنەرەوە (بەرەو لای چەپ).
  • ئەگەر بانگهێشتەكە لە ماڵی یەكێ: لە نزیكەكانت یان دۆستەكانت بوو ، پێویستە كەسی بانگهێشتكراو چاوەڕێ بكات تا ئەو شوێنەی بۆ دیای دەكرێت كە پێویستە لێی دابنیشێت ، بەڵام ئەگەر ئاهەنگ بوو و كارت بە پێی ناوی بانگ هێشتكراوان دابەشكرابوو ، ئەوا دەبێـت كەسەكە بە دوای ناوی خۆیدا بگەڕێت و لەو شوێنەی دابنیشێت كە بۆی دیاری كراوە .
  • هەمیشە خانمی ماڵ لەسەرەوەی خوانەكە دادەنیشێت و بەرامبەری بە خێوكەری خێزان دەبێت و كچی گەورەش لە لای ڕاستی ، كوڕی گەورەش لای ڕاستی دایكی دەبێـت ، پاشان كوڕی دووەم لە لای چەپی باوكەكە دەبێـت و ، بەم شێوەیە. . .

خاولی (بەركۆش)

  • خانمی ماڵ دەست دەبات بۆ ئەو خاولییەی لە بەردەمی دانراوە و دەیكاتەوەو لەسەر كۆشی دایدەنێت ، پاشان ئەوانی تریش هەمان كاردەكەن ، بەروانكە بچووكەكان تەواو لێك جیا دەكرێنەوە ، بەڵام گەورەكە تەنها چەند قەدێكی دەكرێـەوە و بەس.
  • نابێت بەركۆشەكە بخرێتە ژێر قاپەكەوە یان بە ملدا هەڵبواسرێـ تەنها بۆ منداڵ نەبێـت ، تەنانەت ئەوانیش باشترە بەركۆشی تایبەت بە خۆیان بۆ ببەسترێت لە جیاتی بەروانكەی سەر سفرە .
  • دەگونجێت دەمت بە بەركۆشەكە وشك بكەیتەوە ، بە تایبەت لە پێش خواردنەوەی پەرداخێك ئاو ، تا شوێنەواری چەوری بەسەر پەرداخەكەوە نەمێنێتەوە.
  • دوای تەواوكردنی خواردن بەركۆشەكە لە لای ڕاست دادەنرێـت بەبێ ئەوەی دووبارە قەدی بكەینەوە ، دەتوانیت لە لای چەپیش دای بنێیت ، بەركۆشی كلێنكسیش بەهمان ڕێگا دادەنرێت (لای ڕاست).

 

شێوازی دانیشتن

  • پێویستە دانیشتنەكە لە دۆخێكی ڕێك و پێك و دروستدا بێت بەبێ زۆر لەخۆكردن.
  • خواردنەكە دەگوازرێتەوە بۆ دەم و دەم لە قاپەكە نزیك ناخرێتەوە ، واتە لەكاتی نانخواردندا نابێت بچەمیتەوە .
  • نابێت لە كاتی نانخواردندا ئانیشك لەسەر مێزی خوانەكە دابنرێت ، بەڵكو با ئانیشكت بە تەنیشت جەستەتەوە بێـت ، نەوەك ئەوەی تەنیشتت بێزار بكەیت .

ئاخاوتن لەسەر سفرە

  • پێویستە ئاخاوتنی سەرسفرەكە كۆمەڵێك بابەتی گرنگ و جێی ئارەزوو لە خۆ بگرێت ، كە بۆ هەموو ئەوانەی لەوێدان جێی بایەخ بێـت.
  • دەبێت هەموو دانیشتووان بەشداری لە ئاخاوتنەكەدا بكەن و لە ئاخاوتنی لاوەكی دووربكەوینەوە.
  • بەباشتر دەزانرێـت لە باسكردنی نەخۆشی و ڕووداوەكان و ئەو شتانە دووربكەونەوە كە دەبێتە هۆی بێزاركردنی ئەوانی تر .

دەستكردن بە نان خواردن

  • دەبێت چاوەڕێ بكرێت تا هەمووان ئامادە بن ، سەرۆكی خێزان سەرەتا دەست دەكات بە خواردن ، ئینجا میوانەكان و ئەندامەكانی تری خێزان .
  • كاتێك ژمارەی كەسەكان زۆر بوون ، یان خەمی ئەوەت بوو خواردنەكە سارد بێتەوە ، ئەوا كاتێك بینیت ژمارەی ئامادەبووان گونجاوە ، دەست بكە بە خواردن و پێویست ناكات چاوەڕێی هەمووان بكەیت.
  • لە حاڵەتی (بوفیە) خواردنی كراوەدا لەگەڵ چوونە ژوورەوەتدا بۆ ژووری بوفیەكە دەست بكە بە خواردن .

بەكارهێنانی كەلوپەلی زیوین

  • نابێت لە كاتی ئاخاوتندا لەسەر خوانەكە بەهیچ پارچەیەكی زیوین ئاماژە بكرێت .
  • لەكاتی پارچە پارچەكردنی خواردنەكەدا نابێت هیچ دەنگێكی بەرز  لە قاپەكان بەرز بێتەوە .
  • سەرەتا ئەو پارچانە بەكاردەهێنرێن ، كە لەوپەڕی ڕاست یان ئەوپەڕی چەپ دانراون ، پاشان یەك لە دوای یەك بەرەو ناوەوە بە پێی ڕێكخستنی خوانەكە.
  • چەقۆكە بەدەستی ڕاست و چەتاڵ بەدەستی ڕاست دەگیرێن ،
  • پاشان خواردنەكە بە قەبارەی گونجاو لەت دەكرێـ پاشان چەتاڵەكە لە پارچەكە دەچەقێندرێت ، یان خواردنەكە هەمووو كەرت كەرت دەكەین پاشان چەتاڵەكە دەگوازینەوە بۆ دەستی ڕاست (بەمەبەستی ڕەچاوكردنی ئادابە ئیسلامییەكان لە خواردندا)، تا تەواوكردنی خواردنەكە هەر لەو دەستەدا دەیهێڵینەوە ، پاشان چەقۆكە لە شوێنێكی بەرزی قاپەكەدا بە ئاسۆیی دادەنرێت.
  • هەرگیز چەقۆ بۆ گواستنەوەی خواردنەكە بۆ دەم بەكار مەهێنە ، بەڵكو تەنها بۆ پارچە پارچەكردن یان بۆ پاڵپشتی هەڵگرتنی خواردنەكە لەسەر چەتاڵەكە بەكاریبهێنە.
  • پێویستە ئەو ئامڕازانەی كە تایبەتن بە هەڵگرتنی خوادرن لە قاپە گەورەكاندا وەك كەوچك و چەتاڵ و هی تر بەكارنەهێنرێت ، بەڵكو هەر پارچەیەكی خواردن هەڵگرتن لەگەڵ هاوتاكەی خۆیدا بەكاردێت.
  • لە كاتی بەكارهێنانی خوێ لە قاپی سەر بەتاڵدا ، لایەكی چەقۆكە بەكاردەهێنرێت بۆ هەڵگرتنی خوێیەكە نەوەك پەنجەكان.
  • هەرگیز پارچەی زیوین(چەقۆ ، چەتاڵ ، كەوچك) لەسەر مێزەكە بەجێ مەهێڵە ، بەڵكو با هەمیشە لەسەر قاپەكە بێت و ، لە كاتێكدا كە خواردنەكەت بە تەواوی بە چەقۆ كەرت كرد و پێت خۆش بوو ئینجا بە چەتاڵ بیخۆیت ئەوا چەقۆكە بخەرە سەر لایەكی قاپەكە و لەسەر باری پانی دای بنێ .
  • كەوچكەكان مەخەرە ناو كوپەكان یان قاپی شۆرباكەوە ، بەڵكو دەخرێتە نێو ئەو ژێرقاپەی كە لەگەڵیدایە ، تەنها لە كاتێكدا نەبێت كە قاپێكی قووڵ بەكارهاتبێت بەبێ ئەوەی دەورییەك یان ژێرقاپێكی لەژێردا بێت.
  • دوای لێبوونەوە لە نان خواردن كەوچك و چەتاڵ و چەقۆ و دەسكەكانیان بە ئاسۆیی لەلای ڕاستی قاپەكەوە دادەنرێن ، واتە تەریب بە لاتەنیشتی خوانەكە ، بەڵام لە حاڵەتێكدا كە حەز بە خواردنی زیاتر بكرێت ، ئەوا بە درێژی یان بە تێكەڵاوی دادەنرێـت.
  • پێویستە خۆمان بەدوور بگرین لە بریقە تێكردنی كەلوپەلە زیوینەكان یان سڕینەوەی قاپەكان لەسەر خوانەكە لە ماڵی خەڵكیدا ، خۆ ئەگەر پێویست بوو وابكەیت بۆ نموونە لە چێشتخانەیەكدا ، ئەوا باتشر وایە بە نهێنی ئەو كارە بكەیت چونكە هەر خانمێكی ماڵ ڕێگایەكی تایبەتی هەیە بۆ بریقە پێدان بە كەلوپەلی زیوینی تایبەتی خۆی و لەوانەیە ئەو كارەی تۆ ببێتە هۆی بێزاركردنی.

چۆنێتی نانخواردن

  • نابێـت لە كاتی جوینی خواردنەكەدا هیچ دەنگێكت لێوە بێـت و ، نابێت دەم بكەیتەوە لە كاتێكدا خواردنی تێدایە ، هەروەها پێویستە خواردنەكە بە شێوەیەكی گونجاو پارچە پارچە بكەیت و بچووك بكەیتەوە تا لەگەڵ هەر پاروویەكدا بگونجێت .
  • بە باشتر دەزانرێـت ، كە خواردنی جۆراو جۆر لە قاپێكدا تێ:ەڵ نەكرێـت ، ئەگەر هەر ناچار بوویت ، ئەوا ئەو بەشەی كە بە چەتاڵەكە یان كەوچكەكە هەڵی دەگرێت یەك لەدوای یەك تێكەڵ دەكرێـت.
  • ئەگەر كەسێك پێوستی بە شتێك بوو و دەستی پێ ڕانەدەگەیشت نابێـ هەستێت یان چەمێتەوە بۆ وەرگرتنی ، بەڵكو داوا لەو كەسە دەكرێت كە لە شتەكەوە نزیكە ئەویش بەلای ڕاستدا یان بەلای چەپدا بەڕێی دەكات تا دەگاتە ئەو كەسەی پێویستی پێیەتی .
  • چەتاڵ یان كەوچك هەر هێندەی پێ هەڵدەگیرێت یان تێدەكرێـ كە دەتوانرێت بەیەك جار بخرێـتە دەمەوە.
  • ناگونجێـ پارچەیەكی گەورە لە خواردنەكە بخەیتە سەر كەوچكەكەت و هەر جارەی بەشێكی لێ بخۆیت.
  • بۆ خواردنی شۆربا ئەگەر لە قاپێكی قووڵدا پێشكەشكرابوو ، ئەوا كەوچكەكە لەلایەكی دوور لەولایەوە كە كەسەكەی لێ دانیشتووە دەخرێتەوە ناو قاپەكەوە و ، ئەگەر شۆرباكە خەست بوو یان سەوزەواتی پارچە پارچەكراو و ئەو شتانەی تێدا بوو ، ئەوا بەشی پێشەوەی كەوچكەكە بەكاردێت و ، دەبێـ نەهێڵرێت لە كاتی خواردنی شۆرباكەدا دەنگ لە كەوچكەكەوە بێـت.
  • ئەگەر شۆرباكە لەنێو لەگەنێكدا پێشكەش كرا ، ئەوا بەهەمان شێوە دەخورێتەوە ، بەڵام كەوچكەكە لەسەر سینی ژێر لەگەنەكە دادەنرێـت ، نەك لە نێ، خودی لەگەنەكەدا .
  • ئەگەر شۆرباكە لە كوپێكدا بوو ، ئەوا كێشە نییە جارێك یان دوو جار بەكەوچك بخورێـتەوە پاشان كووپەكە بەرزدەكرێـەوە تا ڕاستەوخۆ لێیەوە بخورێتەوە ، دەتوانییت دووبارە كەوچكەكە بەكاربهێنیت بۆ خواردنی ئەو سەوزەوات و وردە تێكەڵەیەی كە لە كوپەكەدا ماوەتەوە ، پاشان كووپەكە دەخرێتەوە سەر ئەو سینییەی كە لەگەڵیدایەو ، كەوچكەكەش دەخرێتەوە سەر سینییەكە ، دەبێت كەوچكێك بەكاربهێنرێت كە لەگەڵ قەبارەی كووپەكەدا بگونجێت.
  • بۆ خواردنی خواردەمەنییە نەرمەوەبووەكانی وەك سەوزەوات و دۆینە و تێگۆشە و .. هتد ، كەوچكەكە لەخواردنەكەدا بە ئاڕاستەی لەشی كەسەكە نوقم دەكرێت ، پاشان بەسەری كەوچكەكە خواردنەكە بۆ دەم دەبرێت ، هەمان شت بەسەر برنج و ماكەرۆنیدا پەیڕەو دەكرێـت ، ئەگەر كەوچك بەكار هات.
  • ئەگەر نانی پێشكەشكراو گەرم بوو ، ئەوا كەرە پارچە پارچە دەكرێت ە دەخرێـە سەری تا لەسەری بتوێتەوە ، بەڵام ئەگەر نانەكە سارد بوو ئەوا هەر پارچەیەك بە كەرەكە چەور دەكرێـت .
  • بۆ ئەوەی نانەكە بكەیت بە چەند پارچەیەكی بچووكەوە هەردوو دەست بەكار دەهێنیت ، هەڵەیە هەوڵ بدەیت بەدەستی چەپ نانەكە پارچە پارچە بكەیت.
  • ئەگەر لەسەر خوانەكە چەقۆی لێ نەبوو دەتوانیت پارچە نانێك بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی خواردنەكەی پێ بخەیتە سەر چەتاڵەكە .
  • دەتوانیت نان بخەیتە ناو شلاوی خواردنەوەكەوە ، ئەویش بە پارچە پارچەكردنی نانەكە بە شێوەیەكی گونجاو ، پاشان لە شلەكەدا نوقم دەكرێـ ئینجا بە چەتاڵ بەرزدەكرێـەوە ، لەهەر جارێكیشدا تەنها یەك پارچە نان نوقم دەكرێـت.
  • بۆ بڵاوكردنەوەی كەرە لەسەر نانەكە چەقۆی تایبەتی بەكاردەهێنرێت ، خۆ ئەگەر ئەو چەقۆیە لەسەر خوانەكە نەبوو ئەوا چەقۆی خواردن بەكاردێت و ئەو پارچە نانەی كە دەتەوێـت بەكەرە چەوری بكەیت هەڵدەگیرێـت و لەسەر قاپی نانەكە یان قاپی خواردنەكە دادەنرێت ، بەڵام بەدەستەوە و لە هەوادا نابێت چەور بكرێت و ، نابێت لەسەر مێزەكەش دابنرێت .
  • بۆ خواردنی بسكیت و كێك و كولێرە پەنجەكان بەكاردەهێنرێن ، ئەگەر بە جۆرێك لەشیرینی یان كرێم چەورنەكرابن ، وەك كولێرە بە ئیكلیر و پارچە پەنیر و هاوشێوەكانیان كە بەچەتاڵ دەخورێن .
  • ساندویچەكان بە پەنجە دەخورێـن ، تەنها لەحاڵەتێكدا نەبێـت كە سۆسی لەگەڵدا بەكاربهێنرێـت ، ئەوكاتە بەچەتاڵ دەخورێـت .
  • پرتەقاڵ و لالە پاك دەكرێـن و پاشان قاش قاش دەكرێـن و قاشەكان دەخورێـن.
  • میوەی بچووكی پێگەیشتووی وەك ترێ و قەیسی و گێلاس بەلایەكی پەنجەكان دەخورێن و ، ناوكەكانیشیان بە پەنجەی شایەتمان و پەنجە گەورە لەدەم دەردەهێنرێـ و لەسەر قاپەكە دادەنرێـت ، نابێت لەدەمەوە بهاوێژرێتە نێو قاپەكە .
  • شێو و قۆخ و هەرمێ دەكرێن بەچوار بەشەوە پاشان توێكڵ دەكرێن ، ئەگەر ڕەق بوون بەدەست دەخورێـن ، بەڵام ئەگەر نەرم و شل بوون ئەوا بە چەتاڵ دەخورێن.
  • ئەگەر پرتەقاڵ یان سندی پێشكەشكران و كرابوون بە دوو لەتەوە ، ئەوا بەكەوچكێكی بچووك دەخورێـن ، بەڵام ئەگەر بە شێوەی قاشكراو ئەڵقەیی پێشكەشكران ئەوا بە چەتاڵ دەخورێن.
  • میوەی لێنراوی وەك مێوژ یان كشمیش بە كەوچك دەخورێـت و دەبێـت بەر لە خواردنی ناوكەكەی لێدەربهێنرێت.
  • شوتی و كاڵەك بە چەتاڵ دەخورێن و ، ئەگەر بەبێ لێكردنەوەی توێكڵەكەیەوە پێشكەش كرا واتە قاشێكی تەواو ، ئەوا بە چەقۆ و چەتاڵ دەخورێـت.
  • میوەی مانگۆ لە باری پانییەوە دەكرێت بە دوو بەشەوە پاشان ناوكەكەی لێ دەردەهێنرێت و ئینجا بەكەوچك دەخورێت ، خۆ ئەگەر بەرێكی گەورە بوو ئەوا دەتوانرێت لەت لەت بكرێت و بەسەر تاكەكاندا لەناو قاپدا دابەش بكرێت .
  • سەوزەواتەكان بە چەتاڵ دەخورێن ، بەڵام سەوزەواتی تازەی وەكو گێزەر و توور بەپەنجەكان دەگیرێن و دەخورێن.
  • چپسی پەتاتە بەدەست دەخورێت بەڵام پەتاتەی سورەكراو بەچەتاڵ دەخورێـت.
  • سەوزەی كوڵێنراو یان وردكراوی نێوزەڵاتە دەتوانرێـ بەكەوچك بخورێت.
  • زەڵاتە ئەگەر پارچەی گەورەی وەك گەڵای كاهوو قاشە تەماتەی تێدا ، ئەوا بە چەتاڵ دەخورێت و قاشە تەماتەكانیش بە چەقۆ كەرت دەكرێن.
  • سەوزەی سوێركراوی وەك خەیار و گێزەری گەورە و زەیتون بەدەست دەخورێت ، هەروەها ناوكی زەیتونەكە بەدەست لەدەم دەردەهێنرێت. ئەگەر لە شوێنە گشتییەكان و ئاهەنگە فەرمییەكاندا گۆشتی پەلەوەر پێشكەش كرا ، ئەوا هەرگیز ناگونجێت ، بەدەست گۆشتەكەی لێ بكەیتەوە بەڵكو تەنخا ئەو بەشە گۆشتە دەخۆیت ، كە دەكرێت بە چەتاڵ و چەقۆ لە ئێسكەكە بكرێتەوە ، بەڵام لە گەشتەكاندا یان لە چوارچێوەی خێزاندا هیچ كێشە نییە بەدەست پارچە گۆشتی پەلەوەرەكە بەئێسكەكەوە بگرین و زۆربەی گۆشتەكەی لێ بكەینەوە ، بەمەرجێك لە پێشدا بە شێوەیەكی گونجاو پارچە پارچە كرابێت و ، هەوڵ دەدرێت زۆرترین بەشە گۆشتی لێ بكرێتەوە .
  • ماسییەكان بەچەتاڵ و چەقۆی تایبەت بە خۆیان دەخورێن ، خۆ ئەگەر چەقۆی تایبەت نەبوو ، ئەوا دەتوانرێـ چەتاڵ و چەقۆی ئاسایی بەكاربهێنرێت.
  • خواردنەوەی شلەمەنییەكان ، بەبێ دەنگ "مڵچە مڵچ" دەخورێتەوە ، دەبێـت ئەوەی لەدەمتدایە بەتەواوی بیجوویت بەر لە خواردنەوەی شلەمەنییەكە ، جوانترە پێش خواردنەوەی ئاو دەمت بە بەروانكەكە یان دەستەسڕ بسڕیت.
  • ئەگەر پەرداخەكە ملی هەبوو واتە لەسەر شێوەی جام بوو ، ئەوا ملەكەی و بنكەكەی بە چەنجەكانی شایەتمان و ناوەڕاست دەگیرێـت و ، باقی پەنجەكانی تر بە لەپی دەستەوە دەلكێنرێت ، كوپی ئاساییش بەهەمان شێوە لەژێرەوە بەدەست دەگیرێت .
  • كووپ یان فنجان بەیەك دەست دەگیرێت ، ئەوەش بەوەی كە پەنجەی شایەتمان بخرێتە ناو دەسكی فنجانەكەوە و بەپەنجە گەورە لە سەرەوە فشار بخەینە سەر دەسكەكەی ، لەهەمان كاتدا لە ژێرەوە بەپەنجەی ناوەڕاست پاڵپشت دەكرێت.
  • نابێت پاشماوە لە قاپەكاندا جێ بهێڵرێت ، باشترە كەسەكە چەندی پێ دەخورێـت هەر هێندەی تێ بكات ، ئەگەر پێویستی بە زیاتر بوو هیچ كێشەیەك نییە كە داوای زیاتر بكات ، ئەوە باشترە لەوەی بڕێكی زۆر جیابكاتەوە و هەندێكی بكات بە پاشماوە و لە قاپەكەدا بەجێی بهێڵێت .

لەم بارودۆخانەی خوارەوەدا چی بكەم؟

پ/خواردنێكم خستووەتە دەممەوە زۆر گەرمە.

و: لەدەمت دەری مەهێنە ، وریابە دەنگێكی وات لێ بەرزنەبێتەوە سەرنجی دەوروبەر ڕابكێشیت ، دەتوانیت كەمێك ئاو بخۆیتەوە ، ئەمەش تەنها كاتە كە دەتوانیت تێیدا ئاو بخۆیتە لە كاتێكدا خواردن لە دەمتدایە.

پ/ ئەگەر شتێكی نامۆت لە خواردنەكەدا بینی ، یان تامەكەت بەدڵ نەبوو.

و: هەوڵ بدە كارێك نەكەیت ببێتە هۆی سەرنج ڕاكێشان یان بێزاركردن ، ئەوەی لەدەمتدایە بیخەرە سەر كەوچكەكەی یان چەتاڵەكە و بیخە سەر لایەكی قاپەكە ، لەگەڵ هەوڵی داپۆشینی بە پارچەیەك نان یان هەرشتێك تا لە چاوی دانیشتوانی سەر مێزەكەی بشاریتەوە ، بەڵام ئەگەر هەستت بە بوونی شتێكی نامۆ كرد لە دەمتدا ، ئەوا بە بەری پەنجەكانت لەدەمتدا دەری بهێنەوە لە لایەكی سینییەكە دای بنێ.

پ/ئەگەر هەڵامەتت گرتبوو و ویستت دەستەسڕ (كلێنس)بەكاربهێنیت؟

و: دەتوانیت دەستەسڕ بەكاربهێنیت ، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ دەنگێكی بێزاركەرت لێوە بێـت و ، بۆ ئەو كارەت داوای لێبووردن مەكە تا سەرنجی دەوروبەر ڕانەكێشیت ، بەڵام ئەگەر پژمیت با دەستت یان دەستەسڕەكەت بەدەمتەوە بێت ، خۆ ئەگەر پژمینەكەت زۆر بوو باشترە خوانەكە جێبهێڵیت.

ئایا دەكرێت چیلكەی ددان بەكاربهێنم؟

و: باشتر وایە بەكارنەهێنیت ، ئەگەر شتێكیش چووە نێو ددانەكانتەوە ئەوا دوای تەواوبوون لە نان خواردن بچۆ بۆ لای دەستشۆرەكە و ددانەكانت پاك بكەرەوە ، بەڵام ئەگەر بەكارتهێنا ئەوا پێویستە دەمت بە بەدەستی چەپت یان بە دەستەسڕێك دابپۆشیت.

ئایا گونجاوە تانە لە خواردنەكە بدرێت؟

و: ئەگەر خواردنێكت خرایە بەردەم پێت خۆش نەبوو بیخۆیت لەبەر هەر هۆكارێك بێت هێندە بەسە كە داوای لێبوردن بكەیت كە ناتوانیت بیخۆیت ، پێویست ناكات هۆكارەكان ڕوون بكەیتەوە یان باسی ئەوە بكەیت كە ئەو خواردنە دیاریكراوە زیانی بۆت هەیە.


سەرچاوەکان



3817 بینین