یاساکانی تۆپی پێ - یاریدەدەرەکانی ناوبژیوان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-25-01:11:00 - کۆدی بابەت: 414
یاساکانی تۆپی پێ - یاریدەدەرەکانی ناوبژیوان

ناوه‌ڕۆك

ئەركەكان

دوویاریدەدەری ناوبژیوان دەست نیشان دەكرێن لە ژێر دەسەڵاتی ناوبژیوان دەبن.

 

ئەركەكانی یاریدەدەری ناوبژیوان : ئەركەكانیان بریتییە لە دیاریكردنی

  • كەی تۆپەكە بە تەواوی لە هێڵی یاریگا دەچێتە دەرەوە.
  • كام تیپ هەقی (لێدانی گۆشە – لێدانی گۆڵ – هەڵدانی لا)ی هەیە.
  • كەی یاریزان سزا دەدرێت لە كاتی ئامادەبوون لە شوێنی دزە (ئۆفساید).
  • ئەو كاتەی كە گۆڕانی یاریزان ئەنجام درێت.
  • ئەو كاتەی هەر ڕووداوێكی بەد ڕەوشتی یان هەر ڕووداوێكی تر ڕوودەدات كە ناوبژیوانی یاری نەبینیووە.
  • لە كاتی ڕوودانی هەر سەرپێچییەك ئەگەر هاتوو هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوان نزیكتربوون لە ڕووداوەكە (ئەمەش ئەو ڕووداوانە دەگرێتەوە كە لە ناوچەی سزادا ئەنجام دەدرێت).
  • لە كاتی جێبەجێكردنی لێدانی سزادا، ئەگەر گۆڵچی جوڵەی كرد بۆ پێشەوە پێش لێدانی تۆپەكە، یان پەڕێنەوەی تۆپ لەسەر هێڵی گۆڵەكە.

یارمەتی تر

هەروەها یارمەتی ناوبژیوانی یاری دەدەن بەپێی ئەو دەقەی كە لە بەندەكانی یاسای تۆپی پێدا هاتووە. وە بە شێوەیەكی تایبەتی دێنە ناو یاریگا بۆ هاوكاریكردن بۆ ڕێكخستنی ماوەی (6.15م) (10یاردە).

ئەگەر یاریدەدەری ناوبژیوان كارێكی نادروست یان ڕەوشتێكی نابەجێی لێ ڕوودا ئەوا ناوبژیوانی یاری دەتوانێ دەست هەڵبگرێت لە خزمەتەكانی وە ڕاپۆرتێك لەم بارەیەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرز دەكاتەوە.

 


سەرچاوەکان



4823 بینین