ئەتەکێتی پشوودان

له‌لایه‌ن: - كارزان دوكانی - به‌روار: 2020-09-01-14:27:00 - کۆدی بابەت: 438
ئەتەکێتی پشوودان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەڵێ ئەو شوێنانەش كە بەمەبەستی ئاسوودەبوون و پشوودان ڕوویان تێدەكەیت، جا هۆڵی یاری وەرزشی تایبەت بە مەساج و شێلان بێت، یان كۆمەڵگە تەندروستییەكانی تایبەت بە چارەسەر وەرگرتن، ئەتەكێتی تایبەت بە خۆیان هەیە، ئەم شوێنانە گونجاوترین شوێنن بۆ پەیڕەوكردنی ئەتەكێت تیایاندا:

داخستنی مۆبایل

چونكە ئەو شوێنەی دەتەوێت پشووی تێدا بدەیت، وەك مێرگێكی ئاشتی و هێمنی دەروونی وەهایە.

ڕەچاوكردنی مافی ئەوانی تر

هەوڵ بدە بەپێی توانا ئەوانی تر بەهەند وەربگریت، لەكاتی گفتوگۆ لەگەڵ كەسێكی تردا دەنگت بەرزمەكەرەوە بەسەریدا. بوار بدە كە ئەوانی دیكەش پشوو بدەن و لە ڕووی هزری و فكرییەوە ئاسودە بن.

پارێزگاریكردن لە كاتی ژووانەكان

ئەگەر لەسەر ژوانی لەوەو پێش ڕێك كەوتبوویت پێویستە پابەندبیت پێوەی، پێویستە ئەو پەڕی سوود لەكات وەربگیرێت، سەردانییەكە بەر لە 15 خولەك لەكاتی دیاریكراو دەست پێ دەكات، تا بنوانیت جلەكانت بگۆڕیت پاشان پشوو بدەیت و بزانیت دەتەوێت چ بكەیت(خشتەی كارەكانت).

خواردەمەنی

هەوڵ مەدە هیچ جۆرێك خواردەمەنی لەگەڵ خۆتدا بهێنینت، چونكە ئەو شوێنەی كە بۆی دەچیت بە دڵنیاییەوە هەندێك ژەمی سادە یان خواردنەوەت پێشكەش دەكات، ئەگەر شوێنەكە ئەو خزمەتگوزارییانەی نەبوو، ئەوا تاكە شتی ڕێگەپێدراو ئەوەیە چەند جۆرێك میوەی تازە لەگەڵ خۆتدا ببەیت.

منداڵان

بەهەمان شێوەی خواردەمەنی وەهایە، تاكە جیاوازی ئەوەیە كە هیچ جۆرە جیاكردنەوەكیان بۆ ناكرێت جگە لەوەی لەماڵەوە لەگەڵیاندا دابنیشیت.

پۆشاك

ئەو پۆشاك و پێڵاوانە بپۆشە و لەپێ بكە كە پێیانەوە ئاسوودەیت، هەرچۆنێك بن، چونكە گرنگ پشوودانە نەك ڕێكپۆشی.


سەرچاوەکان



1656 بینین