ئامادەکردنی بەسبوسە

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2021-07-31-11:33:00 - کۆدی بابەت: 446
ئامادەکردنی بەسبوسە

ناوه‌ڕۆك

پێویستییه‌كان 

  • دوو كوپ سمید
  • ڕوبعی كوپێ ئارد 
  • نیو كوپ شه‌كر 
  • ڕوبعی كه‌وچكێكی زه‌ڵاته‌ سۆده‌ 
  • نیو كوپ ڕۆنی میو 
  • دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كری كلوكۆز 
  • نیو كوپ ماست 
  • نیو كوپ باده‌م
  • دوو كه‌وچك شیری ته‌ڕ بۆ ڕووه‌كه‌ی 
  • كه‌وچكێ ته‌حین 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ئادر و سمید و سۆده‌ و شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كرێت و پاشان ڕۆن و شه‌ركی كلوكۆز و ماسته‌كه‌ی تێده‌كرێت و جوان تێك ده‌درێت.

2- قاڵبه‌كه‌ به‌ ته‌حینه‌كه‌ چه‌ور بكه‌و گیراوه‌كه‌ی تێده‌كرێت و ڕێك ده‌كرێت دوو كه‌وچك شیره‌ شله‌كه‌ ده‌كرێت به‌ڕوه‌كه‌یه‌وه‌ پاشان باده‌م ڕیز ده‌كرێت له‌سه‌ری.

3- بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك داده‌نرێت و پاشان لهدوای ئه‌و كاتژمێره‌دا فڕنه‌كه‌ گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك ده‌برژێنرێت.

4- پێش 7 خوله‌ك له‌ده‌رهێنانی به‌سبوسه‌كه‌ شیله‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ده‌كرێت.

كه‌ره‌سته‌كانی شیله‌كه‌ 

یه‌ك په‌رداخ شه‌كر 

یه‌ك په‌رداخ ئاوی گه‌رم 

كه‌وچكێ ڕۆنی مه‌یو 

كه‌وچكێكی زه‌ڵاته‌ ئاوی لیمۆ 

ڕوبعی كوپێ شه‌كری كلوكۆز 

ئاماده‌كردنی شیله‌كه‌ 

1- شه‌كر و ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئاوی لیمۆكه‌ و شه‌كری كلوكۆزه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت كه‌وچكێ ڕۆن بۆماوه‌ی پێنج خوله‌ك بكوڵێت 

2- شیله‌كه‌ به‌گه‌رمی ده‌كرێت به‌سه‌ر به‌سبوسه‌ گه‌رمه‌كه‌دا.


سەرچاوەکان



1804 بینین